غەریبیم

Saturday, 27/03/2021, 17:56

7314 بینراوە


خودایە كەی ئەو ھەموو نامۆییە و
غەریبییەم دەگاتە كۆتایی؟
ئێستا چاوشاركێ لەگەل میلی كاتژمێری تەمەن ئەكەم و
دڵم پڕییەتی لەو نەرمەتەڕییەی ژیان ئاوت ئەكا
خودایە ئەو ھەموو غەریبییە تاكەی
تاكەی بچمەوە ناو گەردەنێكی خاڵی و
ونبوو لە پێكەنینێكی شیرین
خودایە، كەی دێتەوە یاری ڕەزا شێرینم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە