شەری پشت پەردەی سوسیال میدیای نێوان باوک و کوڕ لەگەڵ برازا و ئامۆزا

Saturday, 27/03/2021, 18:48

9719 بینراوە


لە چەند روژی رابردودا، هەندێک زانیاریمان لە سەر ململانێکانی نێوان هەردوو باڵی پارتی و ماڵی مەلا مستەفا باس کرد، کە بەلینک لە خوارەوەی ئەم بابەتە دەیبینن، کە چون ماڵی مەسعود و کورەکانی لەگەڵ نێجیرڤان لە دەڤەری بارزان هەریەکەی گوندی تایبەت بە خۆی هەیە ، بە نمونە گوندی (دۆرە) بۆ مەسعود و کورەکانیتی، گوندی (لێرێ)ێش بۆ نیچیرڤان و براکانێتی، هەرگوندەی دەوڵەتێکە بۆ خۆی، تیایدا ئاو و کارەبا و هێڵی ئەنتەرنیت و شەقامی جیای بۆ راکێشراوە.
نیچیر هیچ دەسەڵاتیکی نەماوە و سەروک هەرێمێکی کارتۆنییە، چونکە هەموو دەسەڵاتەکان لای مەسعود (بارەگای بارزانی) و حکومەتیش لای مەسرورە. تەنانەت نێجیرڤان بەناو فەرماندەی هیزە چەکدارەکانی هەرێمە، کەچی راوێژکارە سەربازییەکەی بارەگای بارزانی بڕیار لەسەر هێزی چەکدار دەدات، یان پێی دەڵێت ئەو بڕیارە دەربکات.
ئیستا نێچیرڤانیش لە رێگای چەند کەناڵێکەوە شەڕی خۆی لە سوسیال میدیا دەکات، وەک لە ڕێگای سامی ئەرگۆشی سکرتێری ڕۆژنامەوانی و حەسەن ئەحمەد موستەفا و ئەندامی مەکتەبی نێچیرڤان و ڕێبوار کریم وەلی.... ئەوانە بە بەرنامە هەم لە رێگای ڕاگەیاندنە سێبەرەکان کۆمەڵێک پەیجی بێ دایک و باوکیان کردۆتەوە، دژایەتی ئەم کابینە و شەخسی مەسرور و دەور و بەرەکەی و تەنانەت دژایەتی مەسعود بارزانیش دەکەن، بە کورتە نووسین و ڕەخنەگرتن لە ڕێگای ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە خۆیان دەستیان پێکردووە و بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانی سلێمانی و ڕۆژنامەنووسانیان کڕیوە، کە بە کۆمەک و پارەی سەرۆکایەتی هەرێم لەدژایەتی بارەگای بارزانی و کابینەکەی مەسرور کار دەکەن و دەنووسن، ئەمیش لەبەر ئەوەی مەسعود بارزنی حساب بۆ سەرۆکایەتی هەرێم ناکات. تا ئیستاش مەسعود بارزانی نەک ئامادە نەبووە لە هیچ کۆبونەوەیەکی سەرۆکایەتی هەرێم بەشدار بێت، بەڵکو چەند جاریک پارتە کوردستانیەکان کۆبوونەوەیان لەسەرۆکایەتی هەرێم کردووە.  سەرجەم فەرمانبەرەکەنیشی لە سەرۆکایەتی گواستوتەوە بۆ بارەگای بارزانی، نێچیرڤان بارزانیش سەرجەم کەس و کوتلەی خۆی بردۆتە سەرۆکایەتی هەریم، یەک فەرمانبەری پێشوو نەماوە لە ستافی سەرۆکایەتی پێشووی مەسعود.
ڕێبوار کریم وەلی یەکێکە لەو کەسانەی، کە نێچیر لە رێگای سامی ئەرگوشی هانی دەدا پەیامەکانی خۆی بگەیەنێ و شەڕی نەک مەسرور بەڵکو هی مەسعودی مامیشی پێ دەکات، بۆیە دوای ئەوەی مسعود بارزانی ئامادەی کۆبونەوەی سەرۆکایەتی نەبوو، لە پۆستێکی فیسبوک وتی بۆیە کورد نەبۆتە دەوڵەت چونکە سەرکردەی نەبووە ! ئەمە مسعود بارزانی و بارەگای بارزانی هەژاند، چونکە رەخنەکە رووی لە مەسعود بوو.
لە بەرامبەردا زکری موسا سکرتیری ڕۆژنامەوانی کە مانگانە بری٨٠٠ ئیرۆی بۆ کەسیک دەنارد بەناوی سەرۆک، لە فەرەنسا داوای کرد سوکایەتی بە نێچیرڤان بکات و زانیاری دابوویە، کە ئیدریسی کوڕی نێچیرڤان توڕە بووە لە نێچیر و کوردستانی بەجێهێشتوە، هەروەها ئەوەیان وروژاند گوایە نێچیرڤان سەعاتیک و بەچکە فیلی بە دیاری بۆ کڕیوە. جگە لەمانە چەندین ڤیدیۆی لایڤ لە بەردەستان کە مانگانە پارەیان دەنارد و زانیاریان ئەدایە ئەو سەرگا.... تا هەم دژایەتی نێچیرڤان بکات، هەم دژایەتی نەیارانی مسعود بارزانی وەسفی ڕیفراندۆم بکات، تەنانەت ئیستا لەرێگای نەبیلە و ئیدریس نیچیرڤان، مەسعود و مەسرور و براکانی تری نەبیلە ، هەوڵ دەدەن لە پێگەی براکانی نیچیر بەتایبەتی رەوان بارزانی لە نیو بارەگای نیچیرڤان بدەن، بەنمونە هەرچی رەوان دەری کردوە ئەوان دەیهینەوە، هەرچی پیاوی رەوانە دەری دەکەن. 
جیا لە زکری موسا لە بارەگای بارزانی ئاسۆ علی فەرەج لە ڕێگای سایتی ژێدەر چەندین جار سوکایەتی بە دکتۆر نوری تەها بەرواری و سەرباز هەورامی دار و دەستەکانی تری نێچیرڤان بارزانی ڕەوان بارزانی کردووە و خانوی پێدراوە لە گوندی ئیتالی دوو سەیارەی وەنەوشە و بۆ کردراوە مندالەکانی لە شیوەیفات ئەخوێنن لەسەر حسابی بارەگای بارزانی دەوامیش لە بارەگای بارزانیە، ئەویش ماوەیەک پێش ئیستا ئابڕوچونێکی بڵاوکرایەوە، گوایە لە بارەگای بارزانی کتیبیکی بۆ ئافرەتیک چاپ کردبوو کە وەسفی مەلا موستەفای کردووە دواتر دەرکەوت سیکسی لەگەل کردبوو؟
دەربارەی ستافی مسرور بارزانی، کە دژایەتی نێچیرڤان بارزانی دەکەن بە سەرپەرشتی وەیسی بارزانی بەرپرسی گشتی دژەتیرۆری کوردستان و خۆی داناوە، تا بکریتە بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایش، بەڵام تا ئیستا نێچیرڤان بەهۆی کیشەی لەگەل مامی و ئامۆزاکەی ئامادە نییە، وەک سەروکی هەرێم ئیمزای بۆ بکات فەرمانی بۆ دەربچوینێ. تەنانەت مەسعود بارزانی بەنیازە لەم کۆنگرەیەی کە ئەگەر توانیان بیکەن، بابۆی کورە گچکەی بکاتە جێگری پارتی و هاونێچیرڤان بارزانی، لە حیزبدا واتا جێگری دووەم دابنێ، ئەمەش بۆتە هوکاری ئەوەی کە پارتی چەندین مانگە و چەندین هەوڵی داوە کۆبونەوەیەکی مەکتەب سیاسی بکا، بەلام پێی رێک ناخرێ ، چونکە نێجیرڤان بارزانی ئامادە نابێت دەزانیت چ بریاریک لەو کۆبونەوەیە دەردەچێ.
لەڕێگای کاروان محمد سابیر و چەند کەسیکی تریش دژایەتی نێچیرڤان و رەوان بارزانی و ئیدریس نێچیرڤان دەکەن ئەو کەسانەش وەک:
نەجمەدین حسن موستەفا و بەرهەم حەسەن و کارزان محمد و زیاترە لە ۱٠ پەیج و سایت بە راستەوخۆ ناراستە و دژایەتی نێچیرڤان و دارو دەستەکەی نێچیرڤان دەکەن . 

تێبینی ؛

لایەنگرانی نێچیرڤان بە ڕیکخراوانەتر دژایەتی دەکەن بۆ نموونە سامی ئەرگۆشی پارە و زانیاری دەداتە سایت و ڕۆژنامەنووسانی سلیمانی ئەوانیش دەستیان ناپارێزن لە هەواڵ و بابەت دروستکردن هەم لە مەسعود هەم لە مسرور دەدەن، بەڵام ستافی وەیسی کاروان محمد و ئەدمینەکان بەراستەو خۆ دژایەتی نێچیرڤان و ئیدرس و رەوان بارزانی ئەندامەکانی راوێژکارەکانی نێچیرڤان دەکەن

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەو شەرەی نێوانیان سەیری ئەو لینکەش بکە:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە