وەڵامێكی كورت بۆ فەرەیدون كونجرینی

Saturday, 27/03/2021, 21:45

7857 بینراوە


ئەوە ی دوور تا نزیك د. كەمالی ناسیبێت ئەوەی لاپەرە مێژووییە كانی هەڵدابێتەوە
ئەزان ئەو بەرزو بەڕێزە چ ئاكارو چ هەڵوێستێك بووە. ئەو هەموو كات و هەموو چركەكانی ژیانی لە خزممەت مرۆڤایەتیداو كوردا تەرخان كرد.
لە گەرمەی ئەنفال و جینۆسایدا لە داشكانی سیاسی و سەربازی هێزی پێشمەرگەدا، لە لوتكە بوونی شۆفێنستی عەرەب لە عێراق دا.
لە كۆتایی هەشتاكاندا كە هیچ تروسكاییەك و هیچ هیوا یەك نەمابوو لە ئەنجامی هەڵە دوابەدواكانی سەركردایەتی بە ناو شۆرشدا.
ئەو بەرزو بەرێزە ، نە بەهەڕەشەو نە بە سوككردنی بە پارەو شوێن ، شۆفێنستی عەرەب نەیتوانی كەرامەتی ئاكاری ئەو بەرزو بەرێزە تێكبشكێنێ.
ئەو و د. كاوس قەفتان و د. جەمال ڕەشید ئەحمەد و دەیان تێكۆشەری دیكە ، كەئەوساتە لەبەغدای شۆفێنستی عەرەب  دا ئەژیان، ئەوانە بووبونە سیمبۆلی بەڕانگاربوون و نە خێر ئەوانە بوو بونە ڕۆهحی زیندووی كورد.
دكتۆر لە بەر بەرزی و سەنگی دیاری خۆی هە میشەو بێترس هەڵوێستی خۆی دەرئەبری ، ئەو مەمانای تەوای وشە كورد بوو بە ڵام كوردێكی سیاسی درۆزن نەبوو،
جوانترین هەڵوێستی ناسكی سیاسی ئەو ئەوە بوو  خۆ دوور ڕاگرت لە ململانێ سیاسی ناو خۆی كوردستان ،
كورجینی دوكتۆر لە ئاستێكی هێندە بەرزە بەتۆ هەرگیز لەكەدارناكرێت.
ئیبراهیم عەبدوڵا موهەمەد
موینشن ئەڵمانیا

فەرەیدون کونجرینی: شەرمێک بۆ کەمال مەزھەری کۆچکردوو.!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە