کۆچڕەوی ملیۆن کوردی باشوور

Sunday, 03.28.2021, 21:03

2458 بینراوە


کورد سەد ساڵە لە تێکۆشان دایە کاتێ مێژووی کورد ئەخوێنیتەوە بۆمان ڕوونئەبێتەوە کورد چەندەها ڕۆڵەی ئازاو دلێری هەبوە کە بەشداریان لە شۆڕشەکانی یەكلە دوا یەکەکانی کوردستان کردوە خوێنی گەشی خۆیان پێشکەش خاك و ئاویکوردستان کردوە بەڵام کورد بە ئامانجی خۆی نەگەيشتووە جگە لەمەش بە سەدەهاگوندو ڕەزو باخی خەڵکی ڕەنجدەری کوردستان سووتاون خانوويان بەسەرداڕووخاوەماڵاتیان بەتاڵان براوە بەسەدەها مناڵ و پيروو گەنج خوێنيان ڕژاوە ڕووداوەکان زۆرنکەبەسەر کورد هاتووە ئەم ڕووداوانە لە نەوەيەکەوە ئەگوازرێتەوە بۆ نەوەيەکی تر بێئەوەی سوود لە هەڵەکان وەر بگرين وەکو ئەنفال ،کيميابارانی هەڵبجە و شوێنەکانیتری کوردستان لەکاتی رووودانی هەرکارەساتێك چەندەها مناڵ بێ سەرپەرشتئەمێنن لە سۆزی دایك و باوکیان بێ بەش ئەبن، ئەوسۆزە چۆن قەرەبوو ئەکرێتەوەئەگەر هەموو پێداویستیي بۆ تەرخان بکەی سۆزی دايك و باوك قەرەبوو ناکرێتەوەدیکتاتۆرە پیاوەکان شەڕوو کارەسات دروست ئەکەن خەڵکی هەژارئەبنە سووتەمەنیئەوانەی خۆيان بە مسئوول ئەزانن ئەبێت چۆن تەماشای مناڵی خۆيان ئەکەن ئاواشتەماشای مناڵی خەڵکی کوردستان بکەن، کۆچ ڕەوی مليۆنی کورد لەدوای ڕاپەڕینیساڵی ۱۹۹۱ بوو ئەوەندەی نەبرد کۆچ ڕەوو دەستی پێکرد خەڵکی کوردستان ئامادەنەبوون سەر بۆ ڕژێم دانوێنن روويان کردە دەشتوو چياکانی کوردستان خەڵکیکوردستان هەرچیان هەبوو لە ماڵ و مڵك و سەروەت و سامان هەمووی جێهێشت بەسەرماو بەفر رووی کردە دەشتوو چياکانی کوردستان کە بە سەدەها مناڵ و ژن وپياو پیر بەشداربوون لەم کۆچە. کۆچ ڕەوو وەرچەرخانێک بوو لە مێژووی کوردتۆمارکرا کە چەندەها تراژيديای دڵ تەزێنی تێدا روويدا ئەم رووداوانە برينی قووڵنلەناو جەستەی کورد کۆچ رەو شۆرشێك بوو لە دژی ستەم و زۆرداری کۆچ رەو بوووای کرد خەتی ۳٦ دروست بێت دەنگی کورد گەيشتە هەموو جيهان لە هەمووگۆڤارێك باس ئەکرا چەندەها گۆرانی بێژی بيانی بەناوبانگ کۆنسیرتيان کرد بۆيارمەتی دانی کوردی کۆچ ڕەو هەموو چين و توێژێک بەشداری تێداکرد ڕۆژگارێکیزۆر سەخت بوو نەمان ئەزانی بەرەو کوێ ئەچين کەی ئەگەينە شوێنێکی ئارام دوربيتلە بۆردوومان و زرێپۆشی دووژمن مانگی ٤ بوو زۆر سارد بوو باران بوو خواردننەبوو کاتێ ئاورت ئەدايەوە هەموو هەر خەريکی ڕۆيشتن بوون خەڵکی دێ گورجوگۆڵتربوون شارەزاييان زۆرتر بوو وەك لەخەڵکی شار هەموو لەژێر باران هەندێ کەسپێ خواس بوون لەناو قوڕ کە زۆر سەخت بوو ڕۆێشتن، هەندێ کەس پێڵاوی پياوانيانلەبەر بوو خێزانێك دوو مناڵی بچووکيان هەبوو باوکەکە مناڵێکی لەپشت بوو مناڵێکیلەباوەش بوو خێزانەکەی نەیدەتوانی بڕوات نەخۆش بوو دايکەکە زۆر خەمیمناڵەکانی بوو هەر ئەی ووت مناڵەکان برسينە نازانم چی بکەم رۆژانێکی سەخت بووهەموو ماندوو شەکەت ناخۆشترين کات ئەوکاتانەبوو کە تەيارە بۆردومانی ئەکردبەتايبەتی لە کاتی شەو يەکەم جار ( تەلقە تەنوور) يان پێ ئەووت ئەو ناوەی زۆر زۆررووناك ئەکردەوە خەڵکەکە زۆر ئەترسا لەدوايدا بۆردوومانی ئەکرد زۆر خەڵك بەرکەوتزۆر ناخۆش بوو رۆژانێك بوو قەت لەبير ناکرێت ئەوەی بەسەر کورد هاتووە بەسەرهيچ گەلێك نەهاتووە کۆچ ڕەو خۆرسك بوو پێشەوامان نەبوو زۆر شوێن هەبوو مينیتێدا چاندرابوو لەکاتی شەڕی هەشت ساڵەی عيڕاق و ئێران کە چەندەها مين تەقيووەلەژێر پێی چەندەها خێزان تێدا چوون لەوو رێگايە کارەساتی زۆر تێدا روویدا دەمە ورۆژئاوابوو دايکێک دووکوڕی کەوتە ناو رووبار شەهید بوون چەندەها کەس لەسەرماگانيان بەخت کرد چەندەها مناڵی ساوا لەبرسان مردن
بەپێی هەڵکەوتنی شوێنی جوگرافي کوردستان خەڵکەکە ببوونە دووبەش بەشێکيانبەرەو باکوور واتە بۆ کوردستانی تورکيا ئەرۆيشتن بەشێکی تر بۆ رۆژهەڵات واتەبەرەو کوردستانی ئێران ئەرۆيشتن ئەم دوو ووڵاتەش دووژمنی کوردی ناوەخۆياننبەڵام خەڵکەکە ئەرۆيشت بۆ سنورەکانی تورکيا و ئێران خەڵکەکە ژيانی زۆر سەختبوو چەندەها کارەساتی دڵتەزێنی تێدا روو يدا کەباسی ڕاپەڕينی ساڵی ۱۹۹۱ئەکریت حزبەکان خۆیان لێئەکەن بە ساحێب کاتێ ڕاپەڕين ئەکرێت شارووشارۆچکەکان لە هێزی دووژمن پاك ئەکرێتەوە ئەنجا پێشمەرگە دێتە ناو شار لەساڵی۱۹۹۱ پێشمەرگە نەمابوو لە کوردستان لەدوای ئەوەی مفاوەزاتی ساڵی ۱۹۸۳_ ۱۹۸٤ سەری نەگرت ئاش بەتاڵکی تر رووی کردە شۆڕشی کورد پێشمەرگەهەندێکيان روويان کردە ئێران هەندێکيان بەرەو ئەورووپا رۆيشتن ئەوەندەی نەبردخەڵکی کوردستان تووشی کۆچ ڕەوی هات ئەگەر ڕاپەڕین بەرنامەی حزبەکان بوو بۆکورد توشی کۆچ ڕەوی هات ئەگەر بەرنامەی ڕاپپەڕیننيان هەبوو بۆ ئەوەبووجيهانببينی کە کورد ئاوای بەسەرهات ئەی بۆ کەسمان نەدی پێشەوای بکات مينێکی زۆرهەبوو لە رێگا چەندەها خەڵك مين کوشتی خەڵکی کوردستان ڕاپەڕينی کرد پاشئەوەی شەڕی ئێڕاق و ئێران ڕاوەستا شەڕ ی کووێت دەستی پێکرد خەڵکەکە ماندووبوون ستەم و زووڵم و زۆرداری لە زياد بوون بوو برسێتیی و نەبوونی وای کردخەڵکەکە يەکبگرن لەدژی زوڵم و زۆری ڕاپەڕن هەزاران سڵاو لەگيانی پاکیشەهيدانی کوردو کوردستان هەزاران سڵاو لەگيانی شەهيدانی کۆچ ڕەو بەژنی خۆمدەچەمێنمەوە بۆشەهيدانی کۆچ ڕەو. لێرەدا من بە ئەرکی خۆمی ئەزانم کەداوایقەرەبووی خەڵکی ئەنفال ،کيميابارانی هەڵبجەو شوێنەکان تری کوردستان ،خەڵکیکۆچ ڕەو بکرێتەوە لەو پارەيە کە ئەمريکا دەستی بەسەر داگرت چوونکە ئەمکارەستانەی کە بەسەر کورد هاتووە لەکاتی رژێمی بعس بووە کورد مافی خۆيەتیداوای بکات خەڵکی کوردستان ئەبێت نوێنەری سەربەخۆی خۆی هەبێت دووربێت لەحزب بۆ ئەوەی بەيەکسانی ئيش بکات بۆ هەمووان لە هەموو شووێنێک هەيە پێدەڵێندەنگي خەڵك با ئێمەش دەنگمان هەبێت داوا بکات بۆئەوەی رێگربين لە دووبارەبوونەوەی کارەسات دەنگي خەڵك پەيوەندی بە حکومەت يان حزب نيە دەنگێکيسەربەخۆيە هەموو توێژێك ئەگرێتەوە

کۆمەڵگەی کوردی ئێستا زۆر پێشکەوتووە گەنجی کورد تەنهاو تەنها بەدوای راستی دائەگەڕێ مێژووی خۆی ئەنووسێتەوە
گەنجی کورد ووشيارە هەوڵ ئەدات بۆ يەکسانی هەوڵ ئەدات رووداوەکان بەڕاستی ودروستی ببينێ هەوڵ ئەدات بۆ نيشتيمانێکی ئازاد.