بە نۆرەش بێ نۆرەمە

Sunday, 28/03/2021, 21:13

4250 بینراوە


لەورۆژانەدا باس باسی سەلاحەدینی کوردە.هەرکەس بە پێی هزریی خۆی کەسایەتی ئەو کەسە کوردە هەڵدەسەنگێنێ.هەرکەسیش ئەومافەی هەیە لەو بوارەدا بیروڕای خۆی لە تای تەرازووبداوسەنگیی وسووکیی کەسایەتی ئەومرۆڤە لە تاق بدا.لە مێژووی وڵاتی ئێڕانیشدا کە چاولێ بکەین کەم نەبون ئەوپادشآیانەی کە بەرەگەزکورد بون بەڵام بە خزمەت،لە خزمەت نەتەوەکانی سەر بەئێڕاندابون جگە لە نەتەوەی کورد.زۆربەیان تەنانەت ناوی کوردیشیان نەبووە وبۆجارێکیش بەسەردان ناهاتوونە ئەو ناوچانەی کە کوردی تێداژیاوە وخاکی کوردستان بووە.
من لە سەلاحەدین ئەیوبی دەگەرێم ودەیدەمە بەر تەوژمی ئەو مێژوویەی کە لە رێگای ئیسلامەوە بۆ خۆی تەرخانکردوە.بە بێ گومان ئەو کەسە ئەگەر باوەڕمەندێکی موسڵمان نەبایە ناوی دە کۆلەکەی تەڕێشدا نەدەبوو.زۆرم بابەتە لە سەر سایەتە کوردیەکان بینی،لە رووپەڕی کوردستانپۆستیش هەرواتر.بەڵام لێردا پرسێک هەیە دەبێ جوابی بۆ بدۆزرێتەوە؟

لە سەلاحەدین ئەیوبی گەڕێن

چاک نییە بە ئاشکراوبە کردوەش خۆی لە کوردبون بێ بەریی کردوە وراستەوراست ئەو دیرۆکەی کە لە پاش خۆی بە جێی هێشتووە پێمان دەڵێ: بۆ یەک هەنگاویش بۆ ناساندنی دۆزی کورد تێ نەکۆشآوە وتەنیا ئامانجی پەرەپێدان بووە بۆدینی ئیسلامی و جوغڕآفیایەک کە دانیشتوانی ئەو جوغڕافیایەش بە زەبریی شمشێر بکاتە موسڵمان!سەلاحەدین حیسابی خۆی لە تێکۆشان بۆ رزگاریی کورد جودا کردۆتەوە.بە باوەی من  خاڵێکی ئەرێنییە.سافوسادە گوتوویە من ئەگەر کردیش بم بەڵام بۆ کورد تێناکۆشم وپەرە بە دینێک دەدەم کە پێغەمبەرەکەی عەڕەبە.
ئەوە سی ساڵی رەبەقە لە باشووری کوردستان لە ناوی کوردوکوردایەتی وئاڵاوسروودو...دەیان بابەتی دیکە کوردیان بەکوشتداوە وخۆیان پێ دەوڵەمەند کردوە. لەوەش بترازێ چاولە مێژوویەک دەکەین کە سەرهەڵدان لە سەر،سەرهەڵدانی کورد لە ڕێگای ئەو سەرکردانە تووشی نەهامەتی هاتوون وهەزاران مرۆڤە بێتاوانی کوردیان بەکوشتداوە ئەوەش حاڵورۆژیی کوردە لە کوردستان!
لەسەردەمی سەفەوەیەکان وەرە بۆ خوارووی دیرۆکی کورد تا ئەو سەردەمە،سەرت سووڕ دەمێنێ چی بەسەر کورد هاتووە.سەرکردە یان تەسلیم بووە ویان فریودراوە یان بۆ تەماحی کورسی ودەسەڵات کڵاوی شەرعی وسیاسیی لە سەر داروبەردیی ئەو وڵاتەناوە!
من نەبیستوە کە سەلاحەدین دەستی بۆ ئاسمان درێژ کردبێ لە بەر خودا پاڕابێتەوە کە دووژمن چەند جاری دیکەش خاکەکەی بسووتێنێ بۆ ئەوەی بۆ خۆی ودینەکەی زیاتر ناوبانگ دەرکەن!کە چی جەلال تاڵەبانی بەئاشکرا ئەو دوعایەی کرد!ئێستێش گۆڕەکەی بایی میلیونان دۆلارە لە سەر حیسابی دانیشتوانی شاری حەڵەبچە وخەڵكی کوردستان!ئەوە تەنیا نموونەیەکە.
گازەندە لە سەلاحەدین ئەیوبییەکان مەکەن،گرفت بۆ خۆمانین کە بابەتەکان تێکەڵ دەکەین.من سەلاحەدین ئەیوبیم لە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی پێ بە ویژدانترە،چون بەرآشکاوی وبە کردوە خۆی لە کوردستانی بون دوور خستۆتەوە.بەڵام ئەو دەسەڵاتەی سی ساڵە خاکی کوردونەتەوەی کوردی هەڕڕاج کردوە بۆ کورد تێكۆشآوە؟ لە سەلاحەدین ئەیوبییەکان گەڕێن،دز وسەرشۆڕلە بەردەرگای خۆمانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە