پڕۆفسۆڕێکی کورد کوژ!

Wednesday, 31/03/2021, 21:48

13519 بینراوە


پێشگووتن:

فەلسەفە ،ئەورێگوزەرەیە کە بوارە جۆرەکانی زانست لە خۆدەگرێ.بەواتایەکی دیکە دەتوانین بڵێن فەلسەفە زانستیی  ناساندنی ئەقڵە جۆراوجۆرەکانی سەردەم وکۆنی مرۆڤەکانە. فەلسەفە وەک زانستی دایک دەنرخێندرێ،کە باوەشی بۆ هەرجۆرەپرسیارو ئاڵۆگۆڕەکانی سەدەورابوردووئاواڵایە.هیچ زانستێک لە دەرەوەی فەلسەفە ناتوانێ بژی وپەرە بەخۆی بدا.مرۆڤێک کە حەولدەداخۆی بگەیەنێتە ئاستی زانست وپلەی هەری باڵای زانست دەبێ رێگایەکی پڕ لە هەورازونشێووچڕتێپەڕێنێ تا دەگاتە ئاستیك کە  پێی دەگووترێ فەیلەسوف وزانا.پڕۆفسۆڕەکان تەنیا لایەنێکی ژیان نابینن،بۆ ئەوەی خۆیان لە چوارچێوەیەکدا قەتیس نەکەن نابێ وێنەی مرۆڤێکی ئاسایی بیر بکەنەوە.پڕۆفسۆڕوزاناکان هەردەم پرسیار دەکەن ولە جوابی پرسیارەکانیشدا وەدووی زانست وفەلسەفەی ژیان دەکەون.پڕۆفسۆڕەکان بۆ جووڵەی هەر گیانلەبەرێک دەیان بەڵگە وپرسیارلە خۆیان دەکەن.بە بێ هۆ هیچ بابەتێکی نوێ قەبوڵ ناکەن.لە بابەتە نوێیەکان دەکۆڵنەوە وبۆ پرسیارە تازەکانیش وەدووی جوابی تازە دەکەون.زاناکان،سیاسەت وەک رێکارێک دەبینن بۆئەوەی رۆژانە ژیانی دانیشتوانی گۆی زەوی شی بکەنەوە تاژیانێکی خۆشتربۆمرۆڤ بدۆزنەوە.ژیان بە بێ هزریی فەلسەفە نامەشێ.جیاوازیی فەیلەسوفەکان وپڕۆفسۆڕەکان دەگەڵ خەڵكی ئاسایی لەودایە کە هەررووداوێکی سیاسی ویان کۆمەڵایەتی لە هەر کوێیەکی ئەو دونیایە رووبدا،ئەوجۆرەی ئەوان هەستیی پێدەکەن،ئێمە هەستی پێ ناکەین.روانگەی ئەوان لە ئاست ژیان بەرفەراوانتروبەرین ترە.

پڕۆفسۆڕێکی کورد کوژ!

ئاتاتورک،لە پەنای دیواری سکولاریزمدا خۆی حەشآرداو یەکەم هەنگاوێکی کە هەڵێ هێنا کوشتاروئاوارەکردنی کورد بووە لە باکوری کورستان!سکولاریزمی ئاتاتورک پڕ بوولە درۆوفێڵوگزەی سیاسیی،باشترین بیانووبووە بۆ بە تورک کردنی زۆرە ملێی کورد لەو بەشە لە وڵات.بۆ قەوزەپۆش کردنی ئەو سیاسەتە قرێژەیان وایان حەسپاند کە ئەو کوردانەی دژی دەسەڵاتدارانی کورد دەجەنگن ناویان بنێن:تورکی کێوی! یانی ئەوانەش هەر تورکن بەڵام فێری شارستانیەت نەبون.!لە ناو منداڵدانی ئەو سیاسەتەدا دوای مردنی ئاتاتورک ودوای دەسەڵاتە یەک بە دوای یەکەکانی تورکیە ئەوجار ژنێکی رەگەزپەرستی بێ رەحمی دڵرەق ومەغۆل ئاساوتینوو بە خوێنی کورد خۆی دەخزێنێتە ناو سیاسەتی تورکیە بەناوی تاسۆچیللێر یان تانسۆتشلێر.ئەو خوێنمژە بۆ یەکەمین جارە لە دیرۆکی تورکیەدا دەتوانێ پلەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بکاتە هی خۆی !تائەوڕۆکەش وڵاتی تورکیە هیچ سەرۆک وەزیرێکی ژنی بە خۆیەوە نەبینیوە!

رۆژی ژن لە کەسایەتی تانسۆ چیللێردا!

لە دونیای شآرستانیەت وپێکهاتنی شآرستانییەتدا ژن رۆلی سەرەکی بینیوە.هەر لە سەرەتای کۆمۆنەکانەوە تا دەوازەی هەزارەی سێ ژن ئاوێتەی کاروباری سیاسی وکۆمەڵەیاتی وژینگەپارێزیی بووە.بەواتایەکی دیکە گۆی زەوی بە بێ ژن وەک پیاوێکی ئیفلیج دەچێ کە دۆشداماوە وهیچ کەریگەریەکی لە سەر بووژانەوە وژیانیی هاوچەرخدا نابێ.هیچ باڵندەیەک بە یەک باڵ توانای فڕێنی نییە.ژن بە پیاودەستەوەستانە،پیاویش بە بێ ژن دەستەوەستانە.ئەوە سرووشتی ژیانە.
لە مێژووداتاقمێک ژن بینراون کە دیرۆکیان خوڵقاندوە وبوونەتە بەرپرسیی یەکەمی وڵاتەکەیان.گۆی زەوی ژنی بەتوانای نووسەروداهێنەروفیداکاری بە خۆیەوە دیوە.لە هەمان حاڵدا رەنگە تاقمێک ژنیش هەبن کە لە ژنانە بونی خۆیان دەرچوون وئەرکی دیرۆکیی ژن بونیان فەرامۆش کردبێ.
یەکێک لەو ژنانە تانسۆچیللێرە کە لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی خۆی لە تورکیە سەڕەڕای ئەوەی کە پلەی پڕۆفسۆڕیشی وەرگرتووە،زۆر بێ ڕەحمانە ودڵڕەقانە  وەک ژنێکی بێ ئەخلاق ودەمارکرژوبکوژیی کورد دەگەڵ دۆزیی کورد مامڵەی کردوە!لە مێژوودا کەم وەک تانسۆ بینراوە کە ئاوا ئیزن  بە خۆی وپلەی پڕۆفسۆریەکەی بداوەک ئاو خواردنەوە دەست بکابە کوشتاری کورد وبێرێزیی کردن بە ژن وپیاوی کورد وبە خاکی کورد. لە جیهانی سەردەمدا لە دونیای زانست وپێشکەوتندا رۆژێک لە سەر ناوی پیرۆزیی ژن دیاری کراوە کە لەو رۆژەدا رێز لە تەواوی ژنانی جیهان دەگێرێ.
تانسۆچیللێر یەکێک لەو ژنانەیە نەتەنیا شآیانی رێزگرتن نییە لە ورۆژەدا،بەڵكوم پێویستە هەر لەو رۆژەدا دادگایی بکڕێ بۆ ئەو هەمووە بێرێزیە کە دۆزی رەوای کوردی کردوە.ژنێک کە خاوەنی پلەی بەرزیی خوێندن بێ ئاوا بەو جۆرەش بێڕەحم بێ نابێ تێکەڵاوی رۆژی ژن بکرێ.چون دەبێتە هۆی ژێڕپرسیاربردنی کەسایەتی ژن ورۆژی ژن.
ژن خاوەنی پلەیەکی بەرزیی ئینسانییە،تانسۆکان خاوەنی دڵێکی بێرەحم وتژیی لە ناژن بوونن.ئەو ناژنە دەبێ لە دادگایەکی ناونەتەوەییدا لە ئاست کێشەی کورد دادگایی بکرێ وپلەی بەرزیی پڕۆفسۆڕیشی لێ وەربگێرێتەوە.چون تەنیا لە بەرگی ژندا،خۆی وەک ژن نیشآن دەداووادەزانێ بە کوشتنی هەر کوردێک وڵاتەکەی بەرەو پێشکەوتن بردوە!ژنانی وەک تانسۆ مایەی شەرمەزارین بۆ ژنانی جیهان ورۆژی ژن لە جیهاندا.
ژن وژیان وئازادی سێ تەوەریی گرینگن کە پێکەوە گرێدراون.بەڵام بۆ تانسۆکان،نە ژن بون مانای هەیە نە ژیان ،نەئازادی.جگە لە کوشتن وماڵوێران کردنی نەتەوەیەکی وەکو کورد.ژنانی وێنەی تانسۆ لە ریزێی ئەو ژنانەدانین کە مرۆوایەتی شآنازیان پێوەبکا.چیللێرەکان،ژن نین،ژانن،ژیان نین تاریکین ودژی ئازادی.

کورتەیەک لە ژیانی چەپەڵی تانسۆ چێللێر!

ئەو کوردکوژە لە مانگی ٩ی ساڵی ١٩٤٦ لە دایک بووە ویەکەمین سەرۆک وەزیریی ژنە لە تورکیە.زانستیی ئابوری خوێندەوە وپاشآن درێژەی بە خوێندن داوە تا پلەی پڕۆفسۆڕی پێدراوە!لە ماوەی دەسەڵاتەکەی خۆشی لە کوشتن وقەڵاچۆکردنی کورد نەوەستاوە.ئێستیش لە دەرەوەی تورکیە دەژی.من نازانم لەکام وڵاتە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە