له‌وانه‌یه ئێستا زۆرێكمان وای دانێین كه كرده‌وه‌ی سه‌ربازی به هه‌مووو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه و ته‌نانه‌ت كیمیاویه‌كه‌ش، یان ماڵوێرانی و گوند روخان و شار ته‌ختكردن، یان گۆڕێنی شوناس و ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌فریس و ته‌تریك، ترسناكترین ره‌فتاری دوژمنانی كورد بێت به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانمان له مێژوودا، كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وردتر بین، راسته ئه‌و كرده‌وانه قێزه‌ونن و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی بۆ گیانی كورد هه‌بوه و، راستیشه ئه‌و ره‌فتارانه ده‌بنه هۆكاری قهلاری لاشه‌یی و زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بنبڕكردنی زۆر سیفه‌تی تایبه‌تیی بێ وێنه‌ی گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بهراوردبكریت له‌گه‌ڵ شێواندنی كه‌لتوره ره‌سه‌نه‌كه‌مان به هه‌مو شێوه‌یه‌ك( مادی مه‌عنه‌وی و به سه‌رخان و ژێر خانه‌وه)، ئه‌وا ئه‌و ره‌فتار و كرده‌وه دوژمنایه‌تیانه زۆر سوك دێته به‌رچاو، بۆچی؟
- له‌ناوچونی كه‌لتور و سیفه‌ته ره‌سه‌نه‌كانی كورد ده‌بێته هۆكاری پوچه‌ڵ بونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌كان و جیاوازیه‌كان وته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆكاری كه‌موكوڕی یان له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی پێگه پێویستیه‌كانی نه‌ته‌وه‌بوون.
- زمان روو له لاوازی و له‌ناوچون ده‌بات و وه‌كو نه‌ته‌وه ده‌تكاته پاشكۆی رۆشنبیریی ئه‌وی داگیركه‌ر و كاریگه‌ریی له ناخی كه‌سایه‌تی تاكی نه‌ته‌وه‌كه‌ت ده‌بێت و هه‌میشه هه‌ست به كه‌می و داماوی و نزمی ئاستی خۆت ده‌كه‌یت و ئه‌وانیتر كه مێژووی نهتهوهبونیان هه‌رچه‌ند پڕ خه‌وش و هه‌رچۆنێك بێت به باڵاتر و رهسهنتریان ده‌بینیت.
- ده‌بێته هۆكاری بابه‌تی نا یه‌كگرتوویی و ناته‌بایی تاك و كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌كه‌ت و به‌رده‌وام وه‌كو دارده‌ست و ئه‌ڵقه له مستی دوژمنان ده‌مێنیته‌وه.
- ناچاری پهنابردنت بۆ ئهویترت ده‌كات بۆ زهرهورهته بابه‌تی و خودیه‌كانی خۆت، ئه‌گه‌ر دوژمنیشت بیت و به ئاسانی جڵه‌وت له ده‌ستی ئه‌وانی تر ده‌مێنێته‌وه و هه‌میشه ناچار ده‌بیت له‌سه‌ر ئامانج و ئاواته جێگیره‌كان سازش بكه‌یت و ته‌نانه‌ت تا دوا راده ملكه‌چی داواكاری و فه‌رمانه‌كانی دوژمنه سهرسهختهكهت بیت.
- هۆكاری سه‌ره‌كیی پهرشوبڵاوبون و بێ هێزیی نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیریی كۆمه‌ڵگاكه‌ت ده‌بێت و له كۆتادا ده‌بێته هۆكاری ته‌فروتونا بونی خودیت له سه‌رجه‌م سیفهتهكانتدا و كه‌لتوری ئه‌ڵته‌رناتیڤی ده‌ستكردی دوژمنانت زاڵ ده‌بێت و زه‌مینه خۆش ده‌بێت بۆ پراكتیزه‌كردنی خه‌ته‌رناكترین پیلانی دوژمنان و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه نهتهوهییهكانت.
بۆیه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت، دوژمنانی كورد جه‌ختیان له‌سه‌ر شێواندن و گۆڕین و تێكدان و دواجار له‌ناوبردنی كولتوری تایبه‌تی كوردیان له مێژوودا كردوه( له زۆر رێگه‌وه ( وه‌كو چه‌سپاندنی پره‌نسیپه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بێگانه) و تائێستاش به‌رده‌وامن. باش ده‌زانن ئه‌م ره‌فتاره‌یان ده‌رگایه‌كی ئاسانی ئاواڵه‌یه بۆقڕكردنی له‌سه‌رخۆی كوردی بێ ده‌وله‌ت له سایه‌ی نه‌بونی ئامڕازه‌كانی به‌رگری له خۆكردندا.