مەسعود عبدولخالق داعشیانە دەیلەنگێنێ

Thursday, 01/04/2021, 10:47

19009 بینراوە


ڕەوانشاد پڕۆفیسۆر"کەرەمی ئەنقۆس"  دامەزرێنەی "ڕادیۆ ڕێێیا تازە، هەروەها گۆڤاری ڕێێیا تازە" نامەیەکی دوو سی لاپەڕەی دامێ، ئەوەش پاش گلەیی و گازەندەی لە سەرکردەکانی کوردی باشور، سەرەتا ناوەڕۆکی نامەکەم لەلا گرنگ نەبوو، هەرچەندیش دڵنیابووم کە یەکێکە لەنامە بە بەهاکان، بەداخەوە هەرکە لەناوەڕۆکی نامەکە تێگەیشتم ئەوسا تێگەیشتم کە ڕەوانشاد "قەناتی کردۆ" لەگەڵ هەرپیتێکی کە لەو نامەدا بۆ كەرمی ئەنقۆسی نووسیوە، دەریایەک فرمێسکی بۆ ڕەوشی گەلەکەمان هەڵڕشتووە، چوونکە ڕەوانشاد بە ئاشکرا ڕەنجەڕۆیی کوردەکانی باشووری نیشتیمان پێشبینی کردووە، لەو سەردانەیان کەوەک ڕۆشنبیرانی سەردەمی سۆڤێت، ئەوکاتەی کە مەلا مستەفا لە سۆڤێت ژیاوە، دەقی نامەکە ئەڵێ کە مەلا مستەفا لە ٥ دەقەدا دەیان جار گوتویە "قوندە" واتا قووندەر.
هەر هەمان کات واتا کاتی سەردانەکەی ڕۆشنبیرانی ئەرمینیاو جۆرجیا بۆ لای مەلا مستەفا زانیویانە کە شۆڕشەکەمان بەرەو هەڵدێر دەڕوات چوونکە کەسایەتیەکی نەفام و بێ ئەزموون هەرچی پەرچی سەرکردایەتی کوردی باشوور دەکات.
هەر ڕەوانشاد کەرەمی ئەنقۆس فەرمووی چۆن بەو ئاستە نزمەی مەلا مستەفا دەتواندرێت بەرەنگاری دوژمنێکی فاشست و دڕنندەی تورک ببنەوە، کە خاوەن ٨٠٠ ساڵ ئەزموونە لە فرت و فێڵدا.
تەنانەت کاتێک سەردانی بەڕێز پڕۆفیسۆر"نادری نادرێێف"م کرد لە ئەڵماتەی کازاخستان، بەهەمان شێوە باسی دڕنندەی جانەوەری ساختەچێتی تورک و سیاسیەکانی کرد، تەنانەت بەڕێز نادر نادرێف دوژمنایەتی "جۆزیف ستالێن"یشی بۆ کوردوپەرتەوازەکردنیانی دەگەڕێنێتەوە بۆ سیاسەتی دوژنمانە و دڕندانەی تورک. ئەگەر لێگەڕێین بگەڕێنیەوە بۆ قۆناغی دەسەڵاتدارێتی مەلا مستەفای بارزان، دەستپێکردنی شۆڕش و تا ئاشبەتاڵ، ئەوە ئەوسا دەزانینن کە دەستپێکردنی شۆڕشیش، شۆڕش نەبووە، بەڵکوو ئەوە پیلانێک بوو، بۆ چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ئەو کرانەوەو پڕۆژانەی کە ڕەوانشاد "عەبدولکەریم قاسم" لەبەرنامەیەدا بوو، گەشە بە سامانی سروشتی عێراق بدات و عێراق ئاوەدان بکاتەوە، بەتایبەتی "اسلاع زەراعی"یەکە و بەهیوای بنیادنانی عێراقێک بۆ بەختەوەری گەلانی عێراق، بەڵام ئەفسووس مەلا مستەفا یەکێکبوو لەوانەی بەسەرسەختانە بە هەڵنانی شای ئێران و ئاغا ناوخۆێیەکان، هەوڵەکانی شەهید عەبدولکەریم قاسمیان بە زیندووی لەگۆڕنا. بۆ ئەم کارەساتانەش بڕوانە امه فی شقاق، جۆنسانە ڕانداڵ، عیسە پژمان، دوکتۆر مەحمود عوسمان، بڕوانە تیرۆری عەبدولکەریم قاسم، بڕوانە مێژووی حدکا، بڕوانە ڕۆژنامەی بیری نوێی و "تەریق الشعب" پێش ئاشبەتاڵ، کە سەرجەم دۆست و هاوخەباتی گەلەکەمان داوایان لەمەلا مستەفای بارزان کرد کە دژی شەهید عەبدولکەریم قاسم شەڕنەکات، پاش ئەوەش هەر هەموو تکایان کرد کە مەلامستەفای بارزان ئاشبەتاڵ نەکات، باسی سەردەمی هاورنە ڕەشید ناکەین باسی دوێنێ دەکەین، ئیتر بۆ مەسعود عبدولخالق مەلا مستەفای بارزانی بێتاوان لە گۆمی خوێنە دەهێنێتە کەنارەوە، کەچی لە ڕاستیدا سەراپای ئەو گۆمی خوێنە وهەر هەموو ئەو ماڵ وێرانی سەرگەردانیەی کەبەسەر گەلەکەماندا گووناهی مەلا مستەفابوو، هەر وەک ئێستا کە چۆن نەوەکان لەهەر کوێیەک تروسکای بۆ گەلەکەمان دەربەکەوێت، ئەوا نەوەکانی مەلا مستەفای بارزانی بەپەلەپڕۆزێ دەکەونە کوژاندنەوەی پەرۆشتر لە فاشستی تورک، ڕەوانشاد مەحمود باکسی لە کتێبی هەر بەڵندەی لەگەڵ پۆلی خۆیدا دەفڕێت ئەڵێ باسی سەربەخۆیم کرد، بنەماڵەی بارزانی خەریک بوو بمکوژن، هێشتا "کوبانی"مان لە پێشچاوە، کە تەنها تولە ڕێیەک مابوو کە دوژمنان دەستیان بەسەردا نەگرتبوو، ئەوا دەروازەی "سمێڵكا" بەدەستی خێڵێ نەوەکانی مچە بارزانیەوە بوو، نەک هەر ڕیگیریان کردووە ئەو ڕیگایەشیان داخست، بەڵکوو ئەوانەشی دەسگیر دەکرد، کە دەیان ویست هاوکاری یان خۆیان بگەیینە کۆبانی تا ببنە گەریلا، هەموومان دەزانیین کە نەک هەر رێگیریان لەکورد کرد، بەڵکوو دەیان چەپ و کۆمەنیستی وولتانی دیەکان گرتو ڕادەستی تورکی فاشست کرد.
کورتەیەک لە مێژووی خیانەتی نەوەکانی مەلا مستەفای بارزان، لەزمانی کەس دلێرکانەوە، ئەوانەی پلە و پایە و پارەی دزراو و قووتی خەڵک نەیتوانی لە خشتەیان بەرن، تکایە گوێ لە بەڕێز کاک "کەریم خاڵدار" یەکێک لەبەرپرسە نەبەزەکانی حدکا بگرە، ئەوسا دەزانیت کە بنەماڵەی ال بارزان وەک عەزیز عەقراوی فەرمووی بارزانی سەرەتانی سەر دڵی گەلەکەمەنە.
بەزەقی و بێ پەردەئەڵێم بەداخەوە کە عەبدولخالق ڕاستگۆ نیت.
ئەفسووس کە مەسعود عەبدولخالق، بە " خوێن خۆرەکەی تونس، "ڕاشد غنوشی" ووت پەپوولە، زۆرینەمان ئاگاداری ڕووداوەکانی دەڤەرەکەی خۆمان و جیهانی ئیسلامی هەین، کە نێوان ئەردۆغانی فاشستی خوێنخۆر لەگەڵ غەنووشی لەچ ئاستێکدایە، تەنانەت زۆر جار پەیوەندی نێوان و غەنووشی و ئەرۆغانی خوێنخۆر بۆتە کێشەی نێو پەرلەمانی تونس، دەیان جاریش غەنوشیان بانگهێشی لێپرسینەوەکراوە لەسەر گوومانەکانی کەلەسەر غەنووشی و ئەردۆگان کراوە. هەروەها گوومانیشمان لە "ئیخوانی" بوونی غەنووشی نیە، بەڵگەکان بەڵگەنەویستن کە غەنووشی ئیخوانیە، ئاگاداریشن کە ئیخوان پڕۆژەیەکی ئیمپریالیستیە بۆ وێران کردنی ناوچە نەوتاوییەکان، سەرەتای ٢٠١٤ بەڵگەیە، کە ئیخوان بووبە سەرەتانێک و کارەساتێک ووشک تەڕی پێکەوە سووتاند، وولاتی تونس ووڵاتێکی هەژارەو دەرامەتی لەئاست پێداویستی گەلەکەیدا نیە، هەرچەند بۆ کامەرانی گەلان تەنها دەستپاکیە، خۆ دەبینن کە سعودیەکان یان کەنداویەکان تەنها بەرپرسەکان کە سوود مەندن لە سامانی سروشتیان، تونس بەو هەژارییشەوە، ئیخوانەکان پەلاماری گەشتیارانیان دا کە خەڵکی بیانی گەشتی تونس نەکات، کە گەشتیاری پاڵپشتێکی پتەوە بۆ ئابووری ووڵاتان.
بۆ ئەوەی بزانین کە غەنووش ئیخوانیە و ئیخوانیش بۆ وێرانکردنی دەڤەرەکە خراونەتەگەڕ ئەوا پێویستیمان بە هەڵهێنانی مەتەڵی جادووگەریان نیە، بەڵکوو تەنها با گوێ لە : جۆن پیرکەنس، سناودن، هیلاری کلینتۆن، جۆلیان ئاسانج، یان خودی ڕووداوە مەیدانیەکان کە ڕیبەری ڕاستەقینە ئەردۆگان و گەجەرووجەرەکانی دەوربەریانن، لەو چەپکە لینکەدا دەتوانیت کە سەراپای ئیخوانی بوونی غەنووشی و پەیوەندیە پتەوەکانی ئیخوان و تورکیا، هەروەها ڕابەرایەتی کردنی ئەدرۆگان ئیخوانەکان و داعش دەسەلمێنن.
لێدوانەکانی کاک مەسعود عبدولخالق  دەربارەی بەسەرچوونی "گەشەسەندیش" دیسان دەمانخاتە گوومانەوە، چوونکە عبدولخالق  نەخوێندەوار نیە، چوونکە تەنانەت کاک عبدولخالق باس لە مێژووی فەلسەفەو بۆچوونی فەیلەسووفە کلاسیەکانیش دەکات، کەواتە نەخوێندەوار و بێئاگا نایە.
لێرەشدا لە کاک مەسعود عبدولخالق  دەپرسم چوونکە بەرپرسە لە نووسیەنکانی، بۆ باسێک هەزران، هەزار بیرمەند، ابن ڕوشد، ڕەندی، حەلاج، ئاینشتاین، سەهردودی، عبدولا قسیمی کە خۆی یەکێک بووە لە بیرمەندانی سەلەفیەت و پاشان دەبێتە دوژمنە هەرە سەرسەختەکەی سەلەفیەت و بە ئاشراش ئەڵێ ئەم دیانەن سەراپایان دەسکردی مرۆڤ،تەها حسین کە ئەڵێ "کنت اعبد شەیتان" کە خوود تەها حسێنیش قوئارن خوێنێکی کەم وێنەبووە.

ئایا مافمان نیە کە گوومان بکەین کە مەسعود عەبدولخالق وەک مریشک چینە بەدوای ئەوانەدا دەکات کە ووڵاتانی ناوچەکەیان وێران کردوە، نموونەی سەدان و هەزارانی وەک "یوسف قەرەزاوی" ڕاشد غنووشی" کە بەئاشکرا جانەوەرێکی وەک یوسف قەرەزاوی بە بێپەردە وبەئاشکرا و بێشەرمانە پشتگیری لە خوێنخۆرێکی وەک ئەردۆغاندەکات.
"گەشە" سەندن راستیەکی بەڵگە نەوسیتە و لە جیهانی شارستانیدا سەلمێندراوە، هەرچەند لە جیهانی شارستانیدا بلە بەلە لەگەڵ دیندا کۆتایهاتووەو دەیاردەکان کەنارخراون، خۆشیان باوەڕیان پەیدا کردوە کە کەدین دروستکراوی هزری مرۆڤە، ئەگینا پاپا ناڵێت "هەموومان "دەچینە بەهەشت" 
ئەوە هەر کڵێسابوو داوای لێبوردنی لە زانست و مرۆڤایەتیکرد کە پەشیمانن لە تاوانبارکردنی "جیدارنۆ برۆنۆ" بەکافریان ناسی ژێوان بوونەوە، کە زەوی ناوەند یان چەقی گەردوون نیە، کەوەک سەراپای کتێبە بەئاسمانی کراوەکان گازەندەی دەکەن، بەڵکوو،
زەوی پڕیشکێکیش یان لە دەنکە زیخێکیش بچووکترە.
بەکورت گەشەسەندن ئەمڕۆ سەلمێدراوەو لەوەش دەرچووە کە تەنانهت بیرۆکە بێت بەڵکوو بۆتە زانست ولەسەر ئەم بیرۆکەش ژیان زانست دەبرێت بەڕێوە.
جیهانی شارستانی بە گەڵابە لە گەشەسەنداندا پارەیان خەرج دەکەن، جیهانی ئەمڕۆی شارستانی گەشەسەندن بە بەردی زانستی دەبینێت، نەک خەیاڵ پڵاو، بەداخەوە لە هەموو ووتەکانی مەسعود عەبدولخالق  بەگوومانم و پێچەوانەی نووسینەکانی بەڕاست دەبینم ئەمەش باوەڕی من نیە، بەڵکوو زانست دەیسەلمینیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە