حکومەت دەبێت لە هەموو باروو دۆخێکدا پشت لە گەلەکەی نەکات:

Thursday, 01/04/2021, 20:21

2565 بینراوە


حکومەتی تەندروست ئەو حکومەتەیە کە لەسەر حەزوو خواستی زۆرینەی میلەت دابمەزرێت ، لە هەموو باروو دۆخێکدا ، پشتی میلەت بگرێت و لە خزمەتی میلەتدابێت ، بتوانێت مافەکانی مرۆڤ و ئاشتی و ئارامی و خزمەت گوزاری گشتی فەراهەم بکات ، لە کاتی خراپی باروو دۆخی میلتدا ، حکومەت دەبێت بەشێوەیەکی ئاشتیانە هەوڵی چارەسەری  کێشەکانی میلەتەکەی بدات ، نابێت هیچ ڕێگایەکی توندوو تیژی بگرێتە بەر لە کاتی ناڕەزاییەکانی میلەت ، کە داواکای مافەکانی خۆی بکات .
جان جاک ڕۆسۆ :  دەڵێت حکوومەتی ڕاست ئەویە لەسەر ئاوات و حەزی خەڵک دامەزرابێت، وە گەل بۆی هەیە لە حکوومەتەکەی ڕاپەرێت هەر کاتێک کە زانی لە مەرجەکانی گرێ بەستەکە پەشیمان بووەتەوە یان لایداوە ، واتە ئەو حزبانەی کەزۆرینەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکان بەدەست دێنن ،دواتر بەپێی زۆرینە حکومەت پێک دێنن دەبێت لەسەر ئەو بەڵێنانە بن کە لەکاتی هەڵبژاردنەکان ، بە میلەتەکەیان داوە.
جان جاک ڕۆسۆ لە کتێبەکەیدا بەناوی گرێبەستی کۆمەڵایەتی یاخود پەیمانی کۆمەڵایەتی کە لە ساڵی ١٧٦٢ز دا دەری کرد، دادەنرێت بە پوختەی بیروڕا سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی وە بە ناڕەزاییەکی توند دژی حوکمی زۆردارانە دەست پێ دەکات و دەڵێ ” مرۆڤ بەسەربەستی لەدایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکدا بە کۆت و زنجیر، بەستراوەتەوە مافەکانی سنور دار کراوە
وە تیایدا داوای گەڕانەوە بۆ سرووشت دەکات بۆ ڕزگار بوون لە کۆت و زنجیری (شارستانێتی). حکوومەت بە پێی ڕای ئەو لە دامەزراندنا قەرزاری پەیمان و گرێ بەستێکی کۆمەڵایەتییە ، کە پاراستنی خەڵک مسۆگەر بکات بەرامبەر بەمەش خەڵک واز لە هەندێک مافی خۆیان بهێنن بۆ حکوومەت لەگەڵ ئەوەشدا ، مافی شۆڕش و ڕاپەڕینی دژی حکوومەت داوە ئەگەر لە کاتێکدا حکومەت نەیتوانی بەڵێنەکای بەرێتە سەر.
حکومەتی نا تەندروست بریتییە لەو حکومەتانی کە بەڕێگەری زۆرەمڵێ یاخود بەڕێگەی زەبری هێزەوە یاخود ساختەکاری لەکاتی هەڵبژاردندا ، دادەمەزرێت کۆمەڵێ بەڵێن و پەیمان دەدات بە میلەت ، بەس لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا میلەت یان لەبیرەو مەسروفاتێکی زۆر دەکەن لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ، ئەم مسروفاتەش لە سەر خەرجی گشتییە لە بەرژەوەندی ئەو حزبانەن کە بەزۆرە ملێ حکومەت دادەمەزرێنن ، هەڵبژاردنەکان تەنها بۆ فریو دانی میلەت بەکاردێنن لە ڕاستیدا هیچ باکێکیان بە میلەت نییە ، ئەم جۆرە حکومەتانە بۆ مانەوەی خۆیان هەموو ڕێگایەکی ناشەرعی دەگرنە بەر بۆمانەوە یان لە دەسەڵاتدا لە گەڵ دوژمنی نەتەوەیوو نیشتمانی ڕێک دەکەوون بۆ مانەوەی خۆیان ، ڕێگای زەبری هێزوو ترسوو تۆقاندن و ناشەرعی دەگرنە بەروو مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن ، ئاشتیو ئارامی لەم جۆرە حومکەتانەدا جێگایان نابێتەوە ، هەر کەسێکیان بۆی لەهەر کاتوو ساتێکدا بێت سیناریۆیەکی بۆ درووست دەکەن ، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانی حزبەوە دانپێدانی زۆرەملێیان بڵاو دەکەنەوە و دواتر لەڕێگای دادگایەک کە ڕاستەوخۆ لەڕێگەی حزبەوە دادوەرەکان دانراون ، حوکمیان دەدەن ، هەندێ کاتیش بەبێ دادگای کردن ئەو کەسانەی کە لە لایەن حزبی دەسەڵاتەوە تۆمەتیان بۆ دروست کراوە ، بەشێوەیەکی نامرۆڤانە دەی کوژن و دواتر حکومەت خۆیانی لێبێ ئاگا دەکەن ، ئەم جۆرە حکومەتەش وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە