بۆ لەناوبردنی کورد پارتیی پشتیوانە

Saturday, 03/04/2021, 12:02

5901 بینراوە


داعش – ئێران - تورکیا ، لە کاتژمێری سفردا هێرشیان دەستپێکرد..

حوێت بناسن!.
دوای ئەوەی نیوەشەوی ١٦ ی مانگ فرۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، هەرێمی پاراستنی میدیا و هەردوو  کەمپی مەخمور و شنگالی بۆردومانکرد. داعشیش لە خانەقین هێرشی بۆسەر کاکەییەکان ئەنجام دا . دوای هەڤدیتنی هەردوو وەزیری دەرەوەی ئێران و تورکیا، کە هاوپەیمانی یەکترن، لەیەک کاتدا سوپای پاسداران  و فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووبارە ناوچەی برادۆستیان بۆردومان کردەوە.
لەبەرامبەر هەموو ئەمانەشدا ،  پارتی لە رێگای میدیاکانیدا کەوتە پشتیوانی لە هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا  .
یەکێ لە داعشەکان کە سەر بەدەزگای جاسوسی میتە و لەگەڵ دەزگای بەدناوی پاراستن لە کاردایە بەناوی مزاحم حوێت لە میدیاکانی پارتی پەیامی خۆی وەشاند.
دەستخۆشی لە تورکیا کرد کە بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی پاراستنی میدیا و کەمپی مخمور و شنگال بۆردومان کرد. 
حوێت بەئاشکرا دان بەو ڕاستیەدا دەنێت کە پەکەکە شەڕی داعشی کردووە و داوای ئازادکردنی دیلە داعشەکان دەکات و دەڵێت:" ئەم هێرشەی تورکیا وەڵامێکە بۆ تاوانەکانی رێکخراوی پەکەکە کە بەرامبەر بە ژنانی عەرەب کردیان کە ئێستا لە زیندانەکانی پەکەکەدان ".(مەبەستی داعشەکانی زیندانی هۆڵی ڕۆژئاوای کوردستانە).
هەروەها ئاماژە بەو گیراوە داعشانە دەکات کەلە ئەنفال و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا بەشداربوون و ئێستا لە زیندانی شەرڤاناندان لە شەنگال و دەڵێت، ئەو هێرشەی تورکیا تۆڵەیە لەپای ئەو بەندیخانە ژێر زەوییەکان لە چیای شنگال و ئەو زیندانانەی دیکە کە لەلایەن پەکەکەوە بەڕێوەدەبرێن.

مزاحم حوێت کێیە؟

ئەم کەسەی وەک وتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی ناوچە موسڵ یان نەینەوا دەردەکەوێت لە ڕاستیدا خۆی کەسێکی سونییە لەو عەشیرەتەی لە داگیرکردنی موسڵ هاوکاری تیرۆریستەکانی داعش بوون، هەرلەسەرەتای دەرکەوتنی داعش لە عێراق پەیوەندی سیاسی پتەوی لەگەڵ داعشدا هەبووە یەکێک بووە لە ‌هێڵی پەیوەندیەکانی داعش لەگەڵ پارتی و دەزگای پاراستن و لەوێشەوە لەگەڵ دەزگای جاسوسی میت، هەروەها پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ تاریق هاشمی سپۆنسەری تیرۆر هەیە کەلە تورکیا دەژی.
لەدوای تێکچوونی داعش بەتەواوەتی نیشتەجێی هەولێر بووە و لەژێر چاودێری دەزگای پاراستندا دەژی . هەرلەو چوارچێوەیەشدا چەند جار داوای لە عێراق کردووە پەکەکە لە شەنگال دەربکات و کامپی مەخموور دابخەن.
مزاحم حوێت لەکاتی هاتنی سوپای تورک بۆ بەعشیقە و کردنەوەی بارەگای سەربازی لەوناوچەیە پشتگیری سوپای تورکیا کرد لەکاتێدا بارەگاکەی بەعشیقەی تورکیا بۆ بۆ گەیاندنی هاوکاری و ڕێکخستنی کاروباری داعش لە ناوچەکانی موسڵ بەتایبەتی تەلەعفەر بەکاردەهێنرا.
لە دوای ئازادکردنی شنگال لەلایەن گەریلا وشەرڤانانی یەبەشە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ، پارتی بەفەرمانی دەزگای جاسوسی میت  ، گروپێکی چەتەی دورستکرد بەناوی (پێشمەرگەی عارەبەکان) بۆ هێرشکردنە سەر شنگالییەکان و لەسەر بودجەی خەڵکی پارەیەکی زۆری دەدا  بەو چەتانە و، ئەو حوێتەش وەک فەرماندەی ئەو چەتانە دەناسرا.
لە کوێ دوژمنی کورد هەبێت، پارتی لەوێدا دۆستایەتی دەکات

چ ئامانجێکی گڵاو لە پشت هەرەشەکردن لە شنگال هەیە؟!..

ماوەی ساڵێک کەمترە ، ئاوارەکانی شنگال لە ژێر دەسەلاتی پارتی -میت دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان ، رۆژانە بە تێکرا لە نێوان ١٠-٣٠ خێزان بە ویستی خۆیان دەگەڕێنەوە شنگال ، رۆژی واهەبووە ئەم ژمارەیە سەرووی ٧٠ ماڵ دەبوو.
ئەم دیاردەیە پارتی-میتی تەنگاو کردییە ، چونکە دەزانێت کاتێ شنگالییەکان دەگەڕێنەوە ، لە ژێر هەژمونی پارتی-میت دەرباز دەبن ، هەست بەئیازادی وسەرفرازی دەکەن ، کە ئەمەش بۆ پارتی-میت کارەساتە چونکە:
- بەشێکی زۆر کوڕو کچی شنگال ، کاتێ هەست بە ئیرادەی سەربەخۆ دەکەن ودەیانەوێت وەک مرۆڤ ببینرێن ، تەڤلی ئیدارە وخۆپارێزی شنگال دەبن.
- ئەو هەموو ماڵباتە کە دەگەڕێنەوە شنگال ، ئیدی پارتی وەک گاڕان وەپێش خۆیان نادات بۆ دەنگدان و ،تەزویریان پێناکات.
- لە کاتی  ئەگەری ئەنجامدانی هەرهەڵبژاردنێک ، نوێنەری راستەقیینەی خۆیان هەڵدەبژێرن ، بەتایبەتی دوای یاسای نوێی هەڵبژاردن لە عێراق کە هەر دەڤەرێک دەبێت چەند نوێنەرێکی هەبێت . کاتێ چەند مرۆڤێکی ئازاد وخاوەن ئیرادە دەچنە پەرلەمانی عێراق ، ئیدی نوێنەرایەتی دەنگی شنگالییەکان دەکەن و،نابنە بەشێک لە دەنگی تەزویری ئێزیدییەکان.
هەر بۆیە پارتی-میت هەڕەشە لە شنگالییەکان دەکەن ودەیانەوێ ژینگەیەکی پڕ لە ئاڵۆز وبێمتمانە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وهێشتا لە کەمپەکانی زەلالەتن ، نەگەڕێنەوە.
خۆشبەختانە هەر دوێنی ، وێرای ئەو هەموو هەڕەشە و نانەوەی ئاژاوە، زیاتر لە ١٠ ماڵباتی ئاوارەی ئێزیدی گەڕانەوە شنگال.
یەکێ لە ئامانجە گڵاوەکانی پارتی-میت، لەناوەنەوەی ئاژاوە  وهەڕەشەکردنە ، وەک ئەوەیە لەسەرەوە باسمان لێوەکرد.
شنگالییەکان ئیدی جگە لە ژیانی ئازادی ، هیچ تەرزێکی دیکەی ژیانی پێش ٢٠١٤ یان قەبوڵ نییە.

لەبەردەم شنگالییەکان دوو بژاردە هەیە: یا سەرکەوتن یا سەرکەوتن.

دوای ئیتفاقە شوومەکەی ئۆکتۆبەری پار لە نێوان کازمی - پارتی وئەردۆگان ، بۆ گەڕاندنەوەی داعش وکۆمەڵکوژیی شنگالییەکان ، بژاردەیەکیان لە بەردەم شنگالییەکان دانا ، ئەویش تەسلیم بوون.
شنگالییەکان لە هەڵمەتی ئازادکردنی شنگال و تا ئێستا بە هۆی پەکەکەوە فێری ئیرادەی ئازادی و خۆپاراستن وخۆبەڕێوەبەری کران.
پەکەکە شنگالییەکانی فێرە ماسی گرتن کرد ، نەک ماسی خواردن، ئێستا پەکەکە لە شنگال بوونی نییە ، گەل خاوەنی هزری ئازادە ، تەسلیم بوون نازانێت.
لە رێگای بەرتیلخۆرانی UNەوە ، پارتی-میت-داعش فشار دەخەنە سەر حکومەتی کازمی بۆ جێبەجێکردنی پیلانگێریی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠.
لە دوایین هەڕەشەی کازمی بۆ شنگالییەکان کە گوایە دەبوو لە ١-٤-٢٠٢١ ، تەواوی شنگال چەک بکرێت ، هێزی ئاسایش و یەبەشە و یەژەشە نەمێنن ، وبێ پاراستن بمێننەوە.
ئەم  داواکارییەی کازمی -پارتی-داعش-ئاکەپە ، هەمان داواکاریی چەتەکانی پارتیە لە پێش ئابی ٢٠١٤ ، کە تەواوی خەڵکی شنگالیان بێچەک کرد و هەموو چەکەکانی خۆشیان لەگەل خۆیان برد ، تا گەل نەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات و داعش بە هاسانی کۆمەڵکوژییەکە ئەنجام بدات.
دوای ئەوەی چەندین جڤین کرا لە نیوان حکومەتی عێراقی و ئیدارەی خۆسەری شنگال ، بۆ کاتێکی نزیک هەڕەشەکان دواخرا، لێ گەل و یەبەشە و یەژەشە ، بڕیاریانداوە تەسلیم نەبن ، دورشمی یا سەرکەوتن یا سەرکەوتنیان هەڵبژاردووە ، ئەگەر سوپای عێراق هێرش بکات بە ژن ومنداڵ بە پیر وگەنج بەیەکەوە بەرەڤانی لە دەستکەوتەکانیان دەکەن و، رێگا نادەن  زەمینەی گەڕانەوەی داعش -پارتی جارێکی دیکە خۆش ببێت .
کازمی و سوپاکەی هێشتا شەرڤانان ناس ناکەن ، وادەزانن چەتەکانی پارتین لە بەردەم چەند هەزار حەشدی شەعبییەک لە کەرکوک خۆناگرن وهەڵدێن. 
شنگالییەکان نایانەوێت شەڕ رووبدات و دیالۆگ هەڵدەبژێرن، لێ ئەگەر حکومەتی کازمی پێدابگریی بۆ تەسلیم بوون و هێرش بکات ، خەڵکی سۆزیانداوە بەرگری بکەن و، دەرسێکی باشی کازمی و چەتەکانی پارتی و ئاکەپە دەدەن و ، دەیانکەن بە عیبرەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە