تەنگاو بوم و ویستم خۆم بەتاڵ بکەم. لە تەبەقەی حەوت تا یەک، گشتیان گەڕام. هەموو داڵان و قوژبنەکانم پشکنی. لە هیچیان نۆبەم نەهات.
دەڵاڵ و تەلدز، چەتەی خۆماڵی و بێگانە، کۆنە جاش و مستەشار،شایەر و زووڕناژەن، لۆمپەن و چەقوکێش، ڕیشپان و پانتۆڵقوڵە، "بازرگان و پارێزەر، ئەفسەر و سەرباز، جاسووس و جەللاد، کوڕی باش و هەرچی پەرچی" بە تاق و بە جوت لە ئاودەستەکان جێیان گرتبو. وەک ئەوەی لە سەر میراسی باوکیان دانیشتبن، کەس لە جێگای خۆی هەڵنەدەستا.
خوێنی سەدان سلێمانی موعینی و دوکتورشوانەکان، پاکسازی ڕۆژهەڵات و کوشتاری گریلای قەندیل بە هاوکاری ئەرتەشی تورک و ڕادەستکردنی شەنگال بە داعش و نیوەی خاکی باشور بە ئێراق و تیرۆری چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان و ڕادەستکردنی سامانی باشور بە دەوڵەتی تورک و ... بوونە باربەهای بەهەشتی کوردایەتی دیوەخان بۆ بنەماڵەی بارزانی و شەریکەدزەکانیان لە ناو یەکیەتی، گۆڕان و ئیسلامیەکان و بە گشتی پێنج لە سەدی حەشیمەتی باشور.