ڕێبەری گەلی کورد

Tuesday, 06/04/2021, 10:32

4624 بینراوە


داستانی مارتان بیستووە؟

دووکەس دەیانخواست وشەی مارفێڕی تاقمێکی نەخوێندەوار بکەن.یەکیان  شکڵی مارەکەی کێشاوە وئەوی دیکەش بە نووسینی وشەی مار لە سەرتەختەرەش نیشآنیدا و گووتی کام یەک لەوانە مارن؟ تێگڕا دەستیان بۆ شکلی مارەکە راکێشا و گووتیان ئەوەیە مار!
بۆ فێرکردنی نووسین  وخوێندنەوە بە زمانی دایکی / زیاتر مەبەستی من زمانی کوردیە چون لەو بوارەدائەزموونم هەیە کارم لەسەرکردوە بۆ ئەو کەسانەی هیچ کات فێرگە نەچون وتوانانی نووسین وخوێندنەوەیان نییە /.چەند قۆناغیک پێویستە تا قوتابیی نەخوێندەوار بگاتە ئەوئاستە تا بەدروستی وشەیەک بنووسێ ولێی تێبگا.
ئەوقوتابیانەی کە ئەنگوستی ئاماژەیان بۆ وێنەی مارەکە ڕاکێشاوە بە شێوەیەک لە شێوەکان قسەکەیان راستە،چون ئەوان لە ناوەرۆکی بابەتەکە تێنەگەێشتوون تەنیا رواڵەتی بابەتەکە دەبینن کە ئەویش وێنەی مارەکەیە!بەڵام ئایاراستە لەوسەردەمەدا بۆحاڵی بون لە یەکتردەبێ ناوەرۆکی بابەتەکان ببینین ووێنەکانیان بکێشینەوە؟
ئەوشێوەزارە نووسینە دەگەڕێتەوە بۆ کاتێک کە مرۆڤەکان خاوەنی فۆنت وپیتی ئەلفوبێ نەبوون وتازە دابەزیبونە قەراغ ئاوەکانی سەرزەوی تا ژیان بە شێوەی شارەستانیەت دەست پێ بکەن.ئەوکات بۆ دەربڕینی هەستی خۆیان ومامڵەی جینس / کاڵا / لە بەرابەر جینسدا وێنە وشکڵی بابەتەکانیان دەکێشایەوە ولە یەکترتێدەگەیشتن.
بەڵام ئێستێ دەروازەی هەزاریە سێیە ودونیا بە چرکە وەپێش دەکەوێ.بەداخێکی گران دەبێ ىڵێم،بەشێکی بەرچاولە کۆمەڵگای وڵاتەکەمان بە تایبەت نووسەرورووناکبیروزانکۆکار شاعیرمان بەلێشاوهیندێک بابەت دووپات دەکەنەوەکە ئەقڵی مرۆڤی سەردەم وەریناگرێ.

رێبەریانی چی؟

ئەو دەستەواژەی لە دووبەش پێکهاتوە بەواتای رێ نیشاندەرە،یانی کەسێک رێگای چاک وخراپی رێبازێک یان ژیانت نیشآندەدا.ئەوە هیچ حەوجێی بە هەستیاری ودەمارگرژیی نییە کە بڵێن: کێ دەنگی داوە بە بەڕێز ئۆجەلان کەخۆی وەک رێبەری گەلی کوردپێناسە بکاو لە چاپەمەنی ومێدیاکاندا ئەونازناوە دووپات بکرێتەوە؟
هەر مرۆڤێکی ئاقڵ مافی ئەوەی هەیە کە بۆ گەیشتن بە چارەسەریی کێشەی کورد کەسێک یان رێبازێک بۆ خۆی بکاتە هێمای فکرەکانی خۆی وباوەڕی پێ بێنێ وتێکۆشآنی بۆ بکا.کەسیش تفەنگی لە سەر کەس رانەگروە تا بە زۆریی بەڕێزئۆجەلان وەک رێبەری گەلی کورد قەبوڵ بکا.
هەرمرۆڤێکی کورد تامەزرۆی زانینی  بەشێک لە مێژووی سەرهەڵدانەکانی کورد بێ دەبێ لە کەسایەتی وئاکامی ئەو سەرکردانە بکۆلێتەوە کە رێبەرایەتیی بزووتنەوەی کوردیان وەستۆی خۆیان گرتووە.تەواوی ئەو کەسانەش رێبەری گەلی کوردن،یانی رێ نیشآندەری نەتەوەی کوردن،بڕۆن هەڵبژێرن وباوەڕیان پێ بێنن.
لە سەرهەڵدانی قەڵای دم دمەوە تا ئەو سەردەمە زۆر جار کورد بەرێبەرایەتی چەند سەرکردەیەک سەرهەڵدانی ئەنجامداوە،من بەش بەحاڵی خۆم هیچ سەرکردەیەکی کوردم پێ شک نایە کە یان خۆی تەسلیمی دووژمن نەکردبێ یان فریوی دووژمنی نەخواردبێ ،یان لە وتووێژدا نەدۆڕابێ،یان کوردیی تووشی شکست ونەهامەتی نەکردبێ!

ئێستەش درنگ نییە:

ئەوانەی داییم جووکە جووکەیانە ودەڵێن:عەبدوڵڵا ئۆجەلانمان بە رێبەری گەلی کورد قەبوڵ نییە، یان دەڵێن کێ دەنگی پێداوە ببێتە رێبەریی گەلی کورد،با بچن بۆ خۆیان رێبەرێک هەڵبژێرن ولە سەر ڕێبازیی فکروفەلسەفەی ئەو ڕێبەرە درێژە بە تێکۆشانێک بدەن کە هەڵیان بژاردوە.بەڵام بە مەرجێک، ناوی یەک سەرکردەی کوردم بۆ بنووسن کە خەباتەکەی ورێبازەکە دەستکەوتی بۆ نەتەوەی کورد هەبووبێ؟هەڵبەت ئەوکارە دەبێ دوور لە دەمارگرژیی هەڵسەنگێندرێ.
هەولێر، ئێستا سەرکردە و مەڕجەعیشی بۆ دیاری کراوە،شاری سلێمانیش شەعبان بێ مێشکەکانی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی دەم درێژن و وڵات بە ڕێوەی دەبەن!ئەگەر باسی رۆژهەڵاتی کوردستانیشتان بۆ بکەم،دەبێ ئارەقەی شەرم داڕێژم بۆ ئەو سەرکردانە ورێبەرانەی کە لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵەوە خەریکن کێشەی کورد چارەسەر بکەن.لە چەند رۆژیی رابوردوو ناردنەوەی چەند پێشمەرگەی سادە وساویلکەشمان بینی بۆ شاری شنۆلە رۆژهەڵاتی کوردستان!
ئێوە ئازادن کێ دەکەنە رێبەری گەلی کورد،کەس پێشتان پێ ناگرێ،بەڵام تۆزێک راستیەکان ببینن. بۆ وەرگرتنی مووچەکانتان داوالە تاران ولە بەغدا دەکەن،وەکی دیکەش زۆر ترسنۆکانە خۆتان لە راستیەکان دەشآرنەوە!ڕێبەرایەتی گەلێکی پارچەکراوی کوردوخاکی کوردستان ئەرکێکی زۆر دژوارە.ئەوکەسانەی کە تەنیا سیماووێنەی سەرکردەکان دەبینن،بۆ وەدووی راستیەکان ناکەون؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە