گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەڵوێستی تورکیا!


با گردی گۆڕانخوازەکان بکەن بە گردی هاوڕەگەزخوازان

Tuesday, 04.06.2021, 12:01

1997 بینراوە


هەر جارێک کێشەیەک ڕو ئەدات لە کوردوستان عەلی حەمە ساڵح دێتە سەر سایتە کۆمەڵایەتیەکان و خۆی ڕادەوەشێنێت و دۆسیەیەکی گەنەدەڵی هڵدەداتەوە، بەڵکوو هەنگاوێک خۆی بەرێتە پێشەوە و دەنگی زیاد بکات بۆ هەڵبژاردنەکان، بەڵام کاتێک تەنگژیەکی وەک ئەوەی لەم ڕۆژانەدا ڕویان دا لەسەر چەمکی هاوڕەگەزخوازی و مافی مرۆڤ، گۆڕانخوازەکان بێ دەنگن، لەبەر ئەوەی ئەوان وەک گۆڕانخواز لە ناو جەماوەری ئیسلامیدا بەدوای دەنگدا دەگەڕێن. ئەگەر پارتێک، کەسێک خواستی گۆڕانکاری بێت لە کۆمەڵگەدا، خۆی هەڵناپەسێنێت بە سەر جەماوەری کۆنسێرڤاتەر و ئایدیۆلۆژی سەتەکانی ناوەڕاستا، بۆیە هەر لە مێژەوە وتمان؛ خەونی گۆڕانکاری بە داگیرساندنی مۆمێک نایەتە دی، بەڵکو پێوستمان بە ئەقڵێکی مۆدێڕنە، بە ویستێکی مۆدێرنە کە گۆڕانکاری تێدا هەبێت. 
لێرەدا ئێمە هانی هاوڕەگەزخوازی نادەین، بەڵکو دیاردەیەکە لە مێژەوە بونی هەیە و هەبوە و پەیوەندی بە ئازادی تاکەوە هەس، ئەگەر ئەمڕۆ لە جیهانی مۆدێرندا ویستێک هەیە بۆ بە قانونکردنی ئەو دیاردەیە، ئەوە پەیوەندی بە مافی مرۆڤەوە هەیە، لەبەر ئەوەی ئێمە بۆمان نیە ڕێگە لە ئازادی تاک بگرین، لەهەمان کاتا بە ئەزمون سەلمێندراوە ڕێگری کردن لە هەوەس و ئازادی تاک، دەبێتە هۆی چەپاندنی هەستو ئارەزوو، کپکردنی دەبێتە مار، دەبێتە ئاژەڵیکی دڕندە و سەرهەڵئەداتەوە لە شکڵێکی تردا ؛ دەبێتە داعش، دەبێتە فاشیزم و نازیسم و بەرەو رووی خۆمان دەبێتەوە. بۆیە کاتێک بە گەڕەکی هاوڕەگەزخوازەکانی شارە گەورەکانی وەک سانتفرانسیسکۆ و پاریسدا تێ دەپڕین، هەمویان گەڕەکی ئاشتی و بێ تەنگژین، بەجۆرێک کە بونەتە شوێنی توریستیک و خەڵکی سەردانی دەکەن، لەبەر ئەوەی ئێسپاسێکی ئاشتیە، بۆچی ئاشتیە و کەس تەنگژیت بۆ نانێتەوە ؟ لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە ئازادیان لێ زەوت نەکراوە بۆیە شەڕانگێڕ نین لە هەڵسو کەوتیانا. بۆیە ئێمەش لە کوردستان پێویستمان بە گەڕەکێکە بۆ هاوڕەگەزخوازان، هەتاوەکو ژیانی خۆیان بژین. ئەگەر گۆڕانخوازان بەڕاستی گۆڕانیان لە کۆمەڵگەدا گەرەکە ئەوا تەنها بە داگیرساندنی مۆمێک نابنە گۆڕانخواز، دەبوایە لەم کاتەدا ئەو پێشنیارەیان بکردایە.
ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستا و لە وڵاتانی ئیسلامیدا هاوڕەگەزخوازی بە دیاردەیەکی قیزەون مەزەندە دەکرێت، ئەوا هاوڕەگەزخوازی زۆر جیاوازە لە هەتیو بازی ( بەچە بازی ) کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لەو وڵاتانەدا کە ئازادی سێکسیان تێدا نیە، پەیڕەوی دەکرێت . هەتیوبازی، ئەگەر بەشیوەیەکی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی و وڵاتانی تۆتالیتاریسم تابۆیە، ئەوا لەهەمو کونجو قوژبنێکی ئەو وڵاتانەدا دەکرێنو کراون بە شاراوەیی، کاری کەسانی لاقەکەرن، کەسانی خاوەن دەسەڵاتن، کە دەتوانن بە هێزی مۆراڵ ئانژی بازوو یان داراییان، زارۆکێک، خۆرتێک بکەنە کۆلەی خۆیان، لەهەمبەر ئەم کارەیان هەندێ جار بڕێک پارەش ئەدەن، وەک کاری لەش فرۆشی. لە بەندیخانەکانی کوردستان بەتایبەتی لەوانەی سەری ڕەش بە شێوەیەکی بەر بڵاو پەیڕەوی دەکرێت . لە ئەفغانستان، زۆر لە ماڵان، کوڕێکی گەنجی جوانکەلەی تاژیکیان لەماڵدایە بە ڕەزامەندی ژنەکانیان، بۆ گولەی تالیبانی ڕیشذاری مێردیان. ئەمەیە کۆیلایەتی و ناشارستانیەت نەک دو هاوڕەگەزخواز کە خۆیان بڕیاریان داوە و کەس زۆری لێ نەکردون، لەهەمان کاتا ئارەزوی زۆرینە نیەو کەمینەیەکن.
ئەگەر لە دینەکاندا ئەم مۆدێلە بە دژە سروشت ناوبراوە لەبەر ئەوەی بێ بەرهەمە و نەزۆکە، کاری ئێمەش گوایە لەسەر ئەم زەمینە، ئەفراندنی زارۆکێکی زۆرە، هەتاوەکو ببنە کۆلە بۆ خزمەتی دەوڵەت، ئانژی لە کارگەیەی مولتی ناسیۆنالدا. بۆیە بڤەیە. 
خۆت ڕامەوەشێنە، مەڵێ : (من نێرینەم و سمێڵم قەویە و هاوڕەگەزباز نیم، ئەوە کاری کەسانی بێ مۆراڵە و من مۆراڵم چیمەنتۆیە و درزی تێ ناکەوێت) ڕاستە ئەو کارە پەیوەندی بە مۆراڵەوە هەس، چونکێ مۆراڵ وەک ڕامبۆ وتی : لاوازی مێشکۆڵەیە. بەڵام مۆراڵ چەمکێکی جێگیر نیە، لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر تەواو سەر جیاوازە ؛ لە فەرەنسا قڕقێنە شەرمە، بەڵام تڕ لێدان شەرم نیە. هەمو مرۆڤێک لە ئاستێکی سپیریتوێڵدا دەتوانێت ئەو مۆراڵە بشکێنێت، ئیتر کووتوپڕ ئەو هەستەی تێدا دەهروژێت. بۆیە ئەم مۆدێلی سێکسوالیتێیەی کە مرۆڤی ساپیان هەڵی بژاردوە وەک ئەو سیستەمە ئابوریەیە کە یارمەتی موڵکایەتی ئەداو دەبێتە هۆکاری چەوساندنەوەی تاکەکانی، ئەوا مەرج نەدەبو وەها بێت. ئەم مۆدێلە لەسەر موڵکایەتی بەندە، وەک چۆن هەتیوبازی لەسەر موڵکایەتی بەندە، لەسەر داگیرکردنی لەشێکی تر بەندە، کڕینی لەشێکی تر، ئەمەش دەبێتە هۆکاری راستەوخۆی چەوساندنەوە. هەرکاتێک موڵکایەتی بونی نامێنێت، چەوساندنەوەش لەناو دەچێت. هاوڕەگەزخوازی لەسەر موڵکایەتی بەند نیە وەک پەندە کوردیەکە دەڵێت :

من ڕازی و تۆ ڕازی دارێک بە قونی قازی.

وەک میشێل فوکۆ دەڵێت :( سێکس و وقانون دوو چەمکن پێکەوە گرێ دراون)، لەهیچ کۆمەگەیەکدا ئەو قانونە نەیتوانیوە رێژەی ئەو ئارەزوە کەم بکاتەوە. لە ژێر بورقەوە بێت، ئانژی بە ئاشکرا لە ژێر بورجی ئیفڵدا. ئیتر چ پێویست بە دووڕوویی و دەرەوێری دەکات ؟ ئەم دووڕوویەش تەنها لە چەمکی هاوڕەگەزبازیدا بەدی ناکرێت، لە پەڕۆی خوێناوی بوکێنیشدا دەبینرێت ؛
هەرجاڕیک مامۆستا فەرەنسیەکان پرسیار لە کچە خوێندکارە بە بنەچە ئەفریقای باکور دەکەن؛ ئایا چۆن لەگەڵ کوڕاندا ڕادەبوێرن، ئەوانیش بە قریوەیەکەوە دەڵێن : بەدواوە. مامۆستاکانیشیان فێریان دەکەن کە نابێت بوترێت بەدواوە، لەبەر ئەوەی بە دواوە هیچ مانایەک نادات، دەبێت بوترێت بە سۆدۆمی، چونکە بەدواوە دەتوانرێت بچینە زێوە. لەهەمان کاتا سەرزەنشتیان دەکەن کە ئەو کارە ڕێگە پێدراوە بەمەرجێک خۆت ڕازی بیت. بەڵام ئەو کچانە بە ئارەزووی خۆیان ئەو کارە ناکەن، لەبەر ئەوەی ڕۆژهەڵاتین، بۆیە هەڵبژاردەی تریان نیە. پابەندن بە کەڵچەرەکەیانەوە کە وەهای گەرەکە؛ کونی چوییان واڵاکردوە بۆ ئەوروپایەکانو، کوزیان بۆ ئەفریقای باکور هەڵگرتوە، هەتاوەکی بۆ ڕۆژی شایی و شادی و هڵپەڕکێ، خزمو کەسوو کاریان بە هەلهەلە ڕەوانەی کوونی شەیتانیان بکەن، گولەی مێردیشان بە شانازیەوە، بە دەستەسڕە خوێناویەکەیەوە بێتە دەرێ و فیشەکێك بتەقێنێت بە حەوادا و شایەتی و شەرەفی خۆیی و خێزانەکەیمان بۆ سوزوو بکات، لەو سۆنگەیەوە نەک شەرەفی خێزانێک بەشکوو شەرەفی شارێک، هەرێمێك، وڵاتێک، هەمو جیهانی ئیسلامی بەشانزی، بەیان بکات. بەو بەریشەوە دوو پۆلیس دەبینین دوو هاوڕەگەزبازیان قۆڵبەست کردوە.
جا پێش ئەوەی بچن پشکین بۆ ئەو کەسانە بکەن، هەتاوەکو بزانن ئایا ئەوانە بەڕاستی ئەو کارەیان کردوە، دەبێت بچن پشکنین بۆ هەمو بەرپرسەکانی کوردستانیش بکەن، چونکێ جگە لەوەی ئەوە کارێکی نابەجێیە و تەنها لە ڕوداوی لاقەکردندا بۆمان هەیە پشکنین بۆ کەسێک بکەین، ئەوا بەرپرسەکانی کوردوستان کاری هەتیوبازی دەکەن بە شاراوەیی .
بۆ بینی فلیمێکی نایاب لەسەر هاورەگەزخوازی، ئەتوانن ئەم فیلمە ببینن بەناوی 
Brakbecak Mountain، باسی چیرۆکی خۆشەویستی نێوان دوو کاوبۆی دەکات لە ئەمەریکا لە ساڵانی شەستا، لەلایەن دەرهێنەر؛ Ang Leeساڵێ 2005 ەوە کراوە، سێ خەلاتی ئۆسکاری پێ دراوە.