گاندی: (ئەگەر بوێریی ئەوەت نییە قسەی حەق بکەیت، چەپڵەش بۆ کەسانێک لێ مەدە کە قسەی ناحەق دەکەن)


هەڵکەوت زاهیر خاوەنی دوو پێشەیە، گەوادیی و هونەربازیی

Sunday, 04.11.2021, 20:44

6929 بینراوە


تێبینی:

سەرەتا دەبێت ئەوە بڵێم، کە ئەو دەنگ و گفتوگۆیەی نیهاد بارزانی و ئەو ئافرەتە من داومە بە (تەڤدە پرێس و کاک مەکی ئامێدی) تا لەبەرنامەکەی خۆیاندا بڵاوی بکەنەوە، بەو مانایەی کە تەنیا مافی بڵاوکردنەوەی ئەوە دەنگە بەوان دراوە، بەڵام بە داخەوە هەندێک راگەیاندن و کەسانی تر، وەکو دەسەڵاتی دز و تاڵانجی کورد، ئەمانیش ئەو خەسڵەتەیان هەیە، دزیویانە و هاتوون لۆگۆکەیان لێکردۆتەوە، یان بە ناوی خۆیانەوە بڵاویان کردۆتەوە.). راگەیاندن و ئەوانەی کە ئەم ڤیدیۆیەیان بە ناوی خۆیان بڵاوکردۆتەوە، با چاک بزانن، کە هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ بەرپرس و دەسەڵاتی کوردیی، کە لە خوارەوە پێناسەم کردوون.

باسەکەم پەیوەندە بەو ڤیدیۆیەوە، کە پاش ئەوەی گوێبیستی دەبن، چەند قسەیەکی بە دوادا بکەم، سوپاسی کوردستانپۆستیش دەکەم، کە بڕیاریان دا شێوازی داڕشتنەکەی بگۆڕان و لەگەڵ قسەکانمدا بیگونجێنن، تا من لە ناویدا نەناسرێمەوە. هەروەها داوای لێبوردنیش لە خوێنەری بەڕیز دەکەم، کە ئەو ناونیشانەم بۆ نووسینەکە هەڵبژارد، هیوادارم پاش گوێگرتنتان لە دەنگەکە ئیتر هەڵویستی خراپتان بەرامبەر بە قسەکانم نەمێنێت، تێبگەن ئەم قسانەی دەیکەم  جنێو و قسەی ناشرین نیین، یان لە ئاستی شان و شەوکەتی دەسەڵاتی بەرپرس و حیزبەکانی باشووردایە بە هەموویانەوە. باسەکەش لەوە زیاتر هەڵدەگرێت کە بە زمانی نەرم و بە ئەدەبیانە بنووسرێت.
پێش ماوەیەک لەگەڵ برادەرێکدا گفتوگۆیەکی گەرم و گوڕ لەسەر مەسەلەی باسی سەرسەریی و شەلاتییەکانی جاران، کەوتە نێوانمانەوە. من لەو کاتەدا ئەوەم بە دەممدا هات وتم:
لە بیرت دێ جاران بەردەمی سینەماکان ناوبانگی بەوە دەرکردبوو، کە پڕە لەکەسانی سەرسەریی و لومپین و چەورە؟
لە وەڵامدا وتی:
بەڵێ، بەڵام مەبەستت لەم قسەیە چییە، خۆ ئێمە باسی سیاسەت و حکومەت دەکەین!؟
وتم: پەیوەندیی زۆری هەیە چاوەڕێ بکە....
درێژەم بە قسەکانم دا، پرسیم:
باشە ئەی ئەو شەلاتیی و سەرسەریانەی بەردەمی سینەماکان  لە کوێن، ئایا ئیستا دەیانبینی؟
 لە وەڵامدا وتی: نەخێر..!
وتم: ئیستا زۆربەیان لەناو حکومەت و پەرلەماندان، یان ئەندامی ناو پارتەکان و کاربەدەستی لقی حیزب و بەرپرسەکانن، بەشێکیشیان بوونەتە نووسەر و روناکبیر.
ئەگەر بتەوێت کۆمەڵگایەکی بە ئەخلاق و خاوەن موراڵ فەوت بکەیت، لە رێگای ئەمانەوە دەستی بۆ دەبەیت و لەم جۆرە کەسانەی بۆ دەهێنیت و دەسەڵاتیان دەدەیتە دەست.
جارانیش لەسەردەمی شاخدا، هەر ئەمانە بوون، کە رایان دەکردە دەرێ و دەچوونە لای بارزانی و تالەبانی، لای ئەوان بەرپرسیارێتیان وەردەگرت، چونکە ئەو جۆرە کەسانە رەوشتیان لە ئاستی سەرکردە و بیروباوەڕی حیزبەکاندا بوو، بەڵام سەرەتا ئێمە نەمان دەزانی، چونکە بەهۆی سیاسەت و حیزبایەتییەوە خۆیان شاردبووەوە، هەموو خەریکی بێناموسی و ئاژەڵ و پەلاماردانی ژنانی لادێکان بوون، یان کوڕێکی گەنج ئەگەر بچووایەتە دەرەوە، پێشمەرگە هەتیوبازەکان گەلەکۆمەکێیان لێ دەکرد و هەوڵیان دەدا دەستدرێژی بکەنە سەر.
ئەمڕۆ پاش 30 ساڵ کە لەناو شاردا بەسەری دەبەن، ئەم بەرپرسە بێناموسانەی شاخ، چی نەماوە بەو کۆمەڵگایەی نەکەن؟ بەلاتەوە سەیر نەبێت کە بڵێم هەر ئەمانە رەوشتە ناشرینەی خۆیان گواستەوە بۆ ناو شار، تا خەڵکی شاریش وەکو خۆیان بەدڕەوشت و ناشرین بکەن، ئەوەتا دەبینیت کۆمەڵگای کوردەواری بەدەست ئەمانەوە، لە خراپترین حاڵدایە، لە نمونەی ئەم پەیوەندییە تەلەفونییەی نیهاد بارزانی و ئەو ئافرەتە سووکە لەشفرۆشە. ئەمەش مشتی خەروارێکە، وەکو بەڵگە دەیخەمە بەردەستتان.
شێخ نیهاد.. کوڕی شێخ مەلا مستەفای سەرۆکی  رۆحی کورد
لە بیرمە کاتی خۆی کوردستانپۆست بۆ یەکەمجار باسی لە بەدڕەوشتی بەرپرس و ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی کرد، کەچی لەلایەن زۆربەی نووسەر و خوێندەوارەکانەوە نکوڵی لێدەکرا و هێرشیان دەکردە سەر کوردستانپۆست، دەیان وت: ئێوە جنیو دەدەن و شتی شەخسی بڵاودەکەنەوە. ئەوە راست نییە ،بنەماڵەی بارزانی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرن، چۆن ئێوە بوختانیان بۆ دەکەن، بەڵام دوایی بۆ هەموو لایەک دەرکەوت، کە مەسعود و براکانی، نەک تەنیا ناپاک و خائینن، بەڵکو لە رووی کۆمەڵایەتییشەوە بەدڕەوشتترین و هیچ و پوچترین زیندەوەرەی سەر ئەم زەمینەن. بە داخەوە بۆ نەگبەتی میللەتی کوردی کڵۆڵ و بەدبەخت، کە داگیرکەران ئەم جاسوس و سیخوڕانەیان بۆ هێناوین و فەرزیان کردووە بە سەرماندا
نووسەر و روناکبیران، ئەوانەی کە سۆرانیی و هەورامین ئەم بنەماڵەیەیان کردە سەرۆک و رابەرمان، بە سەرماندا فەرزیان کرد، تا کەس خێر لە خەبات و تێکۆشانی نەبینێت، بەئازادیی و سەربەخۆیی چاومان هەڵنەهێنین و لە ژیان بێ هیوا بین.
کاتێک کە دەڵێم سۆرانیی یان هەورامییەکان مەبەستم لەو ئەندامانەی پارتەکانە، بەتایبەتی پارتی نادیموکرات، کە تا ئیستا لەگەڵیاندا ماونەتەوە، هەموو سوکایەتییەک قبوڵ دەکەن و هەموو شتێکیان بۆ دەکەن.
من درێژە بەم قسانەم نادەم، تەماشای ئەو ڤیدیۆیە بکەن و گوێ لە قسەکانی ئەو ئافرەتە لەشفرۆشەی خەڵکی رۆژهەڵات و شاری (...) بگرن، کە چۆن لەگەڵ نیهاد بارزانییدا قسە دەکات. ئەوەی جێگای سەرنجە  لەکاتی قسەکردنەکاندا دەردەکەوێت، نیهاد بارزانی ناوی هەڵکەوت زاهیر دەهێنیت، هەڵکەوت زاهیر دۆستی نزیکی نیهاد بارزانییە، ئەو ئافرەتانەی دەچنە لایان و لە رێگای هەڵکەوت زاهیر دەیبات بۆ لایان.
هەڵبەت ئەمە یەکەمجاریش نییە، کە هەڵکەوت وەکو گەوادی بەرپرسەکان ناوی بکەوێتە ناو ناوان، پێشتر لە چەندین بۆنەی تردا ناوی هاتووە، بەتایبەتی لە رێگای ئەو گۆرانیبێژ و ئەکتەرە کورد و عەرەب و تورک و بێگانانەی ترەوە، کە هەڵکەوت بانگێشتنی هەولێریان دەکات، دوایی بۆ بەرپرسەکانی خۆشە و ساز دەکات. پێش هەڵکەوت زاهیر سەردەمانێک سەرۆ قادر ئەو رۆڵەی دەبینی، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی هەڵکەوت زاهیر لە ئەڵمانیاوە بۆ کوردستان ئیتر سەرۆ قادر رۆڵێکی تریان پێسپارد.
هەڵکەوت زاهیر بە ناوی ئاوازدانان و گۆرانی وتن و نواندن و ئەکتەرییەوە پەیوەندیی بە کچانەوە دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتن، بە پارە و دەستکەوتی زۆر فریویان دەدات. ئەوانەی دەگەڕێنەوە، پێشتر دەیبردن بۆ لای نێچیرەڤان و پێی دەناساند. وازی لێنەدەهێنا تا تەسلیمی نێچیر و کوڕانی بارزانی دەکردن، لە دواییدا خۆشی لەبەرماوەکەی دەخوارد. نەک تەنیا ئەمە بەڵکو نووسەر و هونەرمەندانی دیکەشی بردۆتەوە و تەسلیمی بەرپرسەکانی کردوون.
(حەمە سەعید حەسن) یەکێک بوو لەو قوربانیانەی، کە کاتی خۆی لە شوقە و ئوتێلدا دایان نا، ئافرەتێکی سەر بەدەزگای پاراستنیان بۆ برد... لەو نمونانە زۆرن، کە ئەمڕۆ لە ترسی ئاشکراکردنی ڤیدیۆکانیان تەسلیم بوون و قەڵەمەکانیان لە ئاست پارتیی و بنەماڵەی بارزانییدا وشک بووە.
 
لە کاتی گێڕانەوەی ئەم باسەدا لەگەڵ چەند برادەرێکی دەزگادا ئەوەشیان باس کرد، کە کاتی خۆی (XXX) چیرۆکنووسێکی تر بوو، هەمان کاریان لەگەڵدا کرد، ڤیدیۆکەی لای پاراستن هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەڵگەی تەواوم لەبەر دەستدا نەبوو بۆیە ناوەکەییم بە شاراوەیی هێشتەوە
نەک تەنیا هەڵکەوت زاهیر و سەرۆ قادر، بەڵکو نمونەی وەکو ئەڤین ئاسۆ، سۆرانی مام ئیسماعیل، سەنگەر کەمال،... هتد، ئەمانەش تاوانبارن بەوەی کچانی کورد دەهێننە سەر کەناڵی تەلەڤیزیۆنەکان بە پرسیاری نەشیاو و سێکسی قسەیان لەگەڵدا دەکەن، لە نمونەی (شوو خۆشە، یان شووتی؟) کە زۆر جار لە دەمی سۆرانی مام ئیسماعیل دێتە دەرێ، هەموویان رۆڵی  مێخۆشکەرە دەبینن و کچان دەجوڵێنن، بە قسەی بێتام و پرسیاری ناشرینی شووکردن و ژنهێنان و کەپڵ، لەم رێگایەوە دەرگای قسەی و رەفتاری ناشرینیان بۆ دەکەنەوە هانیان دەدەن بۆ بەرەڵایی. ئیستا لەبەرنامەکانی ئەمانەدا ناشرینترین قسە دەکرێت. ئەمەش بۆ ئەوەیە تا کۆمەڵگای کوردی بەرەو ئاڕاستەیەکی خراپ بەرن، شەرمی کچان بشکێنن، لە بری وشیاریی و فێرکردنی خەڵکی بە قسەی جوان، پڕ لە زانست و مەعریفە، گەنجان لە کەلتوری کوردەواری دووریان دەخەنەوە، لە باشترین حاڵەتدا لە رێگای مۆدیل و خۆجوانکردنەوە، ئاڕاستەی باوەشی بەرپرسەکانیان دەکەن.
کەسایەتی خێزانەکان وەکو پاڵەوانی زنجیرە تورکییەکانی لێهاتووە، نمونەی ئەمانە شیرازەی رەوشتی خەڵکیان تێکداوە.
هەڵبەت کۆمەڵگایەکیش کە رەوشتی دۆڕا، ئیتر لەوێدا نیشتیمان و خاک و ئینتیمانی نەتەوەبوونیش بوونی نامێنێت و خەڵکەکەی خۆیانی تێدا دەدۆڕێنن.
دەسەلاتێک کە کۆمەڵگاکەی هەژار دەکات و پارە و موچە لە فەرمانبەرانی دەبڕیت، پارەکە دەداتە دەست نیهاد و بەرپرسەکانی تر، ئیتر ئەو خەڵکەش بۆ ئەوەی بژی و لە برساندا نەمرێت، ناچار دەبێت پەنا بۆ کاری لەشفرۆشی ببات و پارە پەیدا بکات. لە نمونەی گۆرانیبێژ مۆدێل و پێشکەشکارەکانی سەر کەناڵی تەلەفیزیۆنەکان ....هتد
جاران بەغدا و موسڵ بۆ کوڕە گەنجەکان بەوە ناوبانگی دەرکردبوو، کوڕە گەنجەکان سەردانیان دەکردن. ئەمڕۆ بە پێچەوانەوە لە بەغدا و شارەکانی ترەوە بۆ رابواردن دێنە سلێمانی، هەولێر و دهۆک. پشکی زۆری پارە و دەستکەوتی ئەو ژنە لەشفرۆشانە دەچێتە گیرفانی بەرپرس و دەسەڵاتدار و بازرگانەکانی وەک فاروقی مەلا مستەفا و شاسوار عەبدولواحید و ئەوانی تر.
پارەی بۆیاخی سەر و ریشی زۆربەی بەرپرسەکان،بۆیە وا بە جوانی دەبریسکێتەوە، چونکە  پارەی گەوادییە کە لەو لەشفرۆشانە دەستیان دەکەوێت. بە بەڵگەوە کۆسرەت رەسوڵ و فاروقی مەلا مستەفا و فەرەیدون عەبدولقادر و .... بەرپرسەکانی تر پشکی ئەو بێشەرەفییەیان بەردەکەوێت، کە دوو سێ ساڵ بەر لە ئیستا بە بەڵگەوە ئاشکرا بوو.
ئەمڕۆ هەموو بەرپرسەکان بە دەستی دوو گەوادی دەکەن! ئەگەر تا دوێنی پارە و سامانەکانیان دەستکەوتی دزیی و سیخوڕی و خیانەت بووبێت، ئەمڕۆ بەشێک لەو پارەیە نانی گەوادیشی لەگەڵدا دەخۆن.
نەفرەت لە هەمووتان بە تەڕ و بە وشکتانەوە.

ئەم ڤیدۆیەی خوارەوەش دووەم ڤیدیۆیە کە ئەندامێکی پێشووی دەزگای پاراستن بە ناوی (رێباز گەردی) باسی  هەڵکەوت زاهیر دەکات، وەکو مێخۆشکەرەیەک چۆن ئامادەیان دەکات بۆ بەرپرسەکان.


 کارمەندێک