زیانەکانی ڕۆژووگرتن لە ڕوانگەی زانستی پزیشکییەوە (بەشی دووەم)

Tuesday, 13/04/2021, 3:46

4058 بینراوە


کەمبونی ئاو وشۆک"هێدمە"
کەمخواردنەوەی ئاو:


دەزانین کە بەشی زۆری لەشی مرۆڤ لەئاو پێکهاتووە.ئاوی پاک و خاوێن هۆکاری چالاکیە کیمیاییەکانی جەستەیە.گواستنەوەی ماددەکان بۆ خانەکان و هەروەها بەپێچەوانەوەش لە ڕێگەی ئاوەوە شێوەدەگرێت. ئێستا دەپرسم ئەگەر کەسێک لەناونیشانی پزیشکی سوئیستیفادەدەکات ،بە چ لۆژیک و چ ئاگاییەکی پێشینە بانگەشەی ئەوەدەکات کەڕۆژو ی یه ک مانگە بۆ تەسفیەی جەستە سودبەخشە؟
لەشی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بەدوو لیترونیو ئاو هەیە،هەڵبەتە ئەو ڕێژەیە بەبێ لەبەرچاوگرتنی "تا"و ئەندازەی ئارەق کردنەوە،لەبەرچاوگیراوە.
بەداخەوە!لەشی ئادەمیزاد بە شێوەیەک نییە کە ئەم ڕێژەیەی ئاو بەیەکجار بخواتەوەو بۆ تەواوی ڕۆژەکە زەخیرەی بکات"مرۆڤ حوشترنییە"
دوو ئەندامی بچوک و پڕبایەخ هەیە بەناوی گورچیلە،کە جگە لە دەفعی هەندێ ژەهری جەستە،ڕێژەی ئاوی لەشیش ڕێکدەخەن.ئەو تەنزیماتە هەروەک ئەوەی لەبارەی میتابۆلیزمەوە وتم، پشت بە سیستەمێکی دەقیقی " دەماری غددی   - نیوروهۆرمۆنال  دەبەستێت. ئێستا بێنە بەرچاوی خۆت تاکێک لەناوەڕاستی هاویندا ،ئینجا لەناوچەیەکی گەرمیش خۆ لەئاوخواردنەوەلابدات. جیا لە پارشێو و بەربانگ، تینوێتیە دورودرێژەکانیتر سیستەمی نوروهورمۆنال بەحاڵەتی سەرلێشێوان دەگەیەنن ،سادەترین حاڵەت ئەوەیە کە گورچیلە ڕێژەیەکی کەمتری ئاو   دەپاڵێون،بەڵام گورچیلە تاسنورێکی دیاریکراو دەتوانن قەرەبوی ئاوی لەدەستچوی لەش بکەنوە.
پاش ئەوە چی ڕودەدات؟
ڕێژەی ئاو لەدەمارەکاندا  کەم دەبێ ،دەبێتە هۆی حاڵەتێک بەناوی" شۆکی هیپو ولمی"یان کەمبونی حەجمی خوێن"hypovolemia"ئەگەر چارەسەرنەکرێت دەبێتە هۆی مەترسی بۆ جەستە،لەکۆتایدا دەبێتە هۆی مردن.مەسەلەن ئەوانەی کە بەهۆی ڤایرۆس دەمرن بەهۆی کەمبونەوەی ئاو و شۆ کەوەیە .
ئێستا با چاوێک بخشێنین بەکارەساتەکانی ئاو نەخواردنەوە
۱-گورچیلەیەک بە کارکردنی سنوردار
هاوشێوەی ئەوەی سەبارەت بە ئەنسۆلین گوتم"لەبەشی یەکەمدا" لێرەشدا هەر ڕاستە.هۆکاری جیاواز  هەن دەبنەهۆی ئەوەی کە هەندێ کەس گورچیلەیان هەستیاربێت.ئەو کەسانە لەدۆخی ئاسایدا هیچ گرفتی پاڵاوتنی خوێنیان نییە ،بەڵام سیستەمی ڕێکخستنی گورچیلەیی ئەوکەسانە توانای بەرگەگرتنی هەڵبەزو دابەزی زۆریان نییە، لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو حاڵەتانە مومکینە گورچیلەیان ڕابوەستێت. پێویستە ئەوەش بڵێم ناتواندرێت میزی بیستوچوار کاتژمێری ملیارێک موسڵمان بنێری بۆتاقیگە ئاخۆ گورچیلەی مولتی کیستیک-یان هەیە یان نا"مولتی کیستیک نەخۆشییەکی زگماکییە و لەئەنجامی گەشەی ناسروشتی جینەکان دروستەبێت"
۲نارسایی کلیە، یان  نارسایی حاد کلیە  (acute tubular necrosi) "ATN، نەخۆشییەکە بەچەند شێوەیەک وەک نەگەیشتنی خوێنی تەواو بەگورچیلەکان، بەرد و هتد،کاتێک مرۆڤ بەهەرهۆکارێک شلە یان ئاوی لەش لەدەستبدات ،دوچاری شۆک دەبێت،ئەگەر بەخێرایی چارەسەرنەکرێت ئەوخانانەی کە لە جۆگەلە باریکەکان ناوگورچیلە میز کۆدەکەنەوە دەمرن،ئەو خانە مردوانە دەڕژێنە ناو ئەو بۆریچکە باریکانە و دەبێتە هۆی گیرانیان.ئەگەر ئاو نەگاتە ئەو ڕێڕەوانە گورچیلە لەدەست ئەدەیت.

سەرچاوە سایت گرانوم 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە