هۆڵی پەڕلەمان یان سەری مەنهۆڵ؟

Tuesday, 04.13.2021, 5:19

1455 بینراوە


 کاتی هاتووە لە ناو ئەو پارڵـمانەدا بڕین
لە وتەی زاری هەرچی نوێنەرە بڕین
ئەوشوێنە نوێنەری خەڵكی تێدایە ئەرێ؟
بۆیە وا چاکە ئیستێ لە دەر و دیواری بڕین
هۆڵی بارگیرە یان هۆل و تەویلەی مەڕان
لە سەر و سەکوتی سەرۆکیش باشە بڕین
پارڵمانێک کە هەناسەی دوژمنی تیایە
چوار وەرزی ئاودەست خانەیە تێی بڕێن
باسی دەردی خەڵكە یان قەپاتی مەنهۆڵ؟
با پێکەوە لە دەموچاوی هەورامی بڕین
نوێنەرن یان دەموچاوی بنەماڵەی خەتێ
بۆیە هەرچی کورسییە با سەگ تێی بڕین
پارڵمانێک برینی خەڵکی پێ شاڕێژ نەبێ
دەرگاکەی گاڵە درێ با بە نۆرە تێی بڕین
لە باشووری خاکم دەڵێن دەمڕاستی لێیە
با بە کۆمەڵ لەزاری دەمڕاستان بڕین

سەری مەنهۆڵ؟

هەردووکیانن.ئێوە سەرتان پڕە لە پەین. خەڵکی هەژار بە چەنگ زیندان و برسیەتی ونەخۆشیی و ڕەبەنیدا دەناڵێنن ئێوە لە ئاودەستخانەی چەقەخانەکەتاندا باسی قەپاتی زێراب دەکەن. ئێوە هەناسەکانتان بۆنی زێرابی لێدێ. قسەکانەتان بۆنی ئاودەستی لێدێ. مێشکەکانتان دروستکراوی دەستی دوژمنە و پێنووستان ئامرازی هەڵویستیی نەیار. ئیوە بۆ نوێنەری خەڵک نابن. دەک داوەشێن بەکرێگیراوی خۆماڵی و نەفامانی سەدە. ئێوە یەکە بە یەکەتان ئاودەستخانەیەکی دوو پێی گەڕۆکن.