پارتی لەگەڵ بەعسیەکان ، ھاوپەیمانی شەڕ بۆ ٣١ ی ئابێکی دیکە دەکات!

Wednesday, 14/04/2021, 18:38

5344 بینراوە


راپۆرتەھەواڵێکی گرنگ
ماوەیەکی کەمی پێش ئێستا ، سەرۆکی پارتی بە فەرمانی ئەردۆگان ، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەعسیەکان و ئەیاد عەلاوی وسونە شۆڤینیەکان وەک تاریق ھاشمی ،ئەنجامداوە . رێککەوتوون کە ھاوپەیمانییەتێک بۆ ھەلبژاردنی عێراق پێکبھێنن. لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی پارتی و ئەیاد عەلاوی و لەبەعسییەکانیش دکتۆر علاء عوبەیدی ، دکتۆر ئەحمەد شەوقی و محمەد ئەلموھەندیس ، بەشداربوونە و کۆبوونەوەکەش لە سەرێ رەش ،مۆڵگەی پیلانگێریی ، بەسەر پەرشتی دەزگای جاسوسی میت بەڕێوە چووە.
جێگای باسە ، داعش و مێلێشیاتەکانی پارتی وەک باڵی سەربازیی ئەو ھاوپەیمانێتیە قسەی لەسەر کراوە.
بەعسییەکان لەم کۆبوونەوە بڕیاریانداوە دەنگ بەو ھاوپەیمانێتیە بدەن بە تایبەتی پارتی و حزبەکەی ئەیاد عەلاوی لەسەرتاسەری عێراقدا.
دەبێ بوترێت تاریق ھاشمی دۆستی سەرۆکی پارتی دەیان کردەی تیرۆریستی لە دادگاکانی عێراق بەسەردا ساغبۆتەوە و بە ھاوکاری دەزگای جاسوسی میت رەوانەی تورکیاکرا و ئێستا لەسەر حسابی خەڵکی تورکیا دەژییەت . ئیمام ئۆغلۆ کاتێ بووە سەرۆکی شارەوانییەکانی ئەستانبۆڵ ئەو راستیەی بەبەڵگەوە ئاشکراکرد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە