بۆ ئەوەی مامۆستا هێمنمان لە بیرنەچێتەوە

Friday, 16/04/2021, 1:40

5143 بینراوە


شاعیریی دڵناسک وکوردپەروەر مامۆستا هێمن موکریانی بە ئازاروبەهێشیی ژیان رۆژگاری تێپەڕکرد.نەمنداڵیی بەچاوبینی،نە میرمنداڵی ونەگەنجیی ،لە سەردەمی پیریشدائەوەی ئازاروژان بووچێژتی.مامۆستا هێمن دووژمنی کوردیی چاک دەناسی ودەیزانی دووژمن بۆ دۆست نابێ.لەوبوارەداتاکاتێك سەری نایەوە بە پێنووس وبە هەڵوێست کەمتەرخەمیی نەکرد،تائەو جێگایەی بۆی کرادژی نەیاری کورد کۆڵی نەدا.
هێمن،ژانی ناسۆری جودایی لە ناڵەی جوداییدا زۆر وەستایانە هێناویەتی سەر پەڕاوومەرگی بە چۆک داهێناوە،بۆیە هەر لە ناڵەی جوداییدا زۆر بە ڕاشکاوی دەڵێ:گەرگلاشم کوردەواری ئێوەخۆش.هێمن هیچکات لە داگیرکار نەترساوە وگازەندەی لێ نەکردوە،دەیگووت: ئەوان دووژمنن بە مافی خۆیانی دەزانن غەرقی خوێنمان بکەن.
ئەوەی کە هێمن لێی پەرۆش بووەو ژیانی لێ کردبووبە زامستانێکی پڕ لە کەسەروژان بێ وەفایی ودوورەنگیی دۆست وخزموکەسوکاری خوێڕی بووە.بە تایبەت ئەو دۆستانەی کە ساڵهای ساڵ شآن بەشآنی یەکترهاوسەنگەری سیاسەت وهاوفکری بون.دۆستانێك کە لە کاتی لێ قەوماندادەبوایە یارویاوەری یەکتر بن،بەڵام لە پشتەوەڕا خەنجەریان لە هێـمنی خۆش شێعروخامەرەنگین دەدا!
هێمن،قەت خۆی بە زل نەزانیوە وخۆی بە خاکی بەر پێی تێکۆشەڕێکی کورد پێناسە کردوە.
ژیانی تژی لە چەرمەسەریی هێمنی دڵشکاوبە منی رەبەنی کۆڵ خامە نایەتە سەر پەڕاو،بەڵام خۆشەویستیی ئەو بلیمەتە وای لە من کردوە کە جار جار یادێکی لێ بکەم وسوکناییەک بدەمە دڵی هێـمنی خۆشەویستم.کاتیك باسی هێمن دەکەین،هۆنراوەی ناڵەی جودایی هێمنمان وەبیر دێتەوە وشەونەخونیی وبێ کەسیی هێمنان دێتە بەرچاوکە چۆن ژیاوچۆن کۆچی دوایی کردوبە جەستە بە جێی هێشتین.ناکۆکیی سیاسی وهاوڕێیەتی دەگەڵ هاوحیزبیەکانی هێمن وای هێنا کە دانی دەگەڵیان نەکوڵی ولێیان جودا بێتەوە.هەربەو هۆیەش بووە کە ئەو کەسەی کە ناویان ناوە پێغەمبەریی ئاشتی،واتا قاسملوو،پێی بڵێ: جاشی میللی!
لەوەش بترازێ کۆنە بەعسیەکی وەک مەلا عەوڵای حەیاکی پێی بڵێ: جاشە پیرەوسەرقافڵەی جاشآن!کوا ئەو دەستەواژانە شیاوی هێمنن؟

لە شآری مهاباد لە چوارڕێیانی ئازادی چم دیت؟

ئەگەر لە سآلدا هەموورؤژێک ساڵرۆژی کۆچی دوایی هێمنی کورد پەروەربێ،من هەمووڕۆژێک ئەوەی کە لەورۆژەدا دیتومە دەینووسمەوە با داهاتوان باش چاک وخراپ لە یەکتر جودا کەنەوە.ئەورۆژە نزیک لای نیوەڕۆبوو،دەگەڵ چەند دۆستێکم لە گۆشەیەکی چواڕێیانی ئازادی راوەستابوین،قەت چاوەڕوانی ئەو خەبەرە دڵتەزێنەمان نەدەکرد.لە پڕ کەسێکی بەساڵاچووگەیشتە لامان وگووتی:نەتان بیستوە مامۆستا هێمن کۆچی دوایی کردوە!زۆرمان سرنج نەدایە قسەکەی.
زۆریی پێ نەچوودیتمان چەند کەسێک لە چواڕێیانی ئازادی نزیک دەبنەوە ودارەمەیتێکیان لە سەرشانە.!کە نزیکتر بوونەوە زانیمان ئەوە هێمنە کۆچی دوایی کردوەوبەرەو بوداق سوڵتان وگۆڕستانی شاردەبردرێ.گەیشتە ناوەرآستە چوارڕێیانی ئازادی تاقمێک لۆمپەن کڕات کە خۆیان بە لایەنگری حیزبی نادێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان دەزانێ،هێرشیان کردوە سەر دارمەیەتەکی هێمنی کوردپەروەرودەیاننەڕآند،بژی قاسملوو،بژی قاسملوو،هێمن جاشە ونابێ لە گۆڕستانی ناوشآردا بی نێژن! لە تێك هەڵچوونی ئەوکەسانەی کە دارمەیتی هێمنیان بە شانەوە بوودەگەڵ لۆمپەنەکانی دژە هێمندالە پڕ جەنازەی پیرۆزی هێمن لە  دارمەیتەکە کەوتە خوارێ ودەمەوڕوودرابە ئیسفاڵتی ناوەڕاستی چوارڕییانی ئازادی!ئیدی خەڵک بەوکارە قێزەونەی ئەو لۆمپەنانە زۆر تێكچوووشەڕدەستی پێکرد.تایبەتمەندیی حیزبی سەقەت دروستکردنی تاکی سەقەتە.بۆیە لۆمپەنەکان خۆیان رانەگرت وترسنۆکانە رایانکرد وئێمەش جەنازەکەمان دووبارە نایەوە سەر دارمەیتەکە وبەرو بوداق سوڵتان بە پێیان کەوتینە ڕێگا.دەبووئەوە بێ چارەنووسی شآعیڕێکی خاوەن ناڵەی جودایی؟
هێمنی،خۆشەویست تا لە ژیاندامابوو ئازادی نەدیت.هەر بەوداخەشەوە سەری نایەوە،بەڵام هاوڕیی ودۆست وهاوفکریی نالەبارودزێوی هێمن رۆژگارێکی بۆ خوڵقاند کە لە شآری مهاباد لە چووارڕێیانی ئازادی تەرمی پیرۆزیی لە لایان کەسانێكی خوێڕی بکەوێتە سەرعەرز!تا ئەورۆشی دەگەڵ بێ هەردووک لایەنی دێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق داوای لێبوردنیان لە هێمن نەکردوە.هێمن ،هێمنانە ژیاوهێمنانەش سەری نایەوە.بەڵام یادیی لە ناوهۆگرانی خۆی هیچکات لە بیر ناچێتەوە.

سرنج:

لە ویکیپێدیای مامۆستا هێمنداساڵرۆژیی کۆچی دوایی ئەو بلیمەتە ١٦ی ئاوریلی ساڵی ١٩٨٦ نووسراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە