سیمۆن دوبووڤار و ئاپۆ و کچانی نێرینە پۆش و جەلال تاڵەبانیش

Wednesday, 14/04/2021, 21:05

7823 بینراوە


کاتێک گەلەگورگ ڕاوی نێچیرێک دەکەن، تەنها سەرۆکی گورگەکان بۆی هەیە جەگەر و دڵی ئاژەڵەکە بخوات، لەبەر ئەوەی خۆشترین بەشیەتی. 
هەرچەندە لای ئاژەڵان شکڵ و ڕەنگی نێرینە و مێێنە جیاوازن لە یەکتری، بەڵام هەندێک لێکۆڵینەوەی باس لەوە دەکەن، ئەگەر مێینەی مرۆڤ لەشی گچکە ترە و ئێسکی باریکترە لە نێرینە، هۆکاری ئەوەیە لە سەردەمێکدا مێینە بێ بەشکراوە لە پرۆتۆێین لەکاتی خواردنی ئاژەڵی ڕاوکراودا. ئەم نەریتە بە جۆرێکی تر لای هەندێک گەلی باکوری ئەفریقا هەتا ئەم سەردەمە پەیڕەوی دەکرێت؛ لە کاتی گۆشت خواردندا یان میوە خواردندا، ژنان بێ بەش دەکرێن لە هەندێک بەشی خۆشی خواردنەکە. 
وەک مێژو نوسان و سۆسیۆلۆگەکان باسی لێ دەکەن، لە سەردەمێکی کۆندا؛ لەسەرەتای شارستانیەتا، پێش داهێنانی نوسین دژایەتیەکی بەرچاوی مێینە کراوە، کۆدێتایەکیان بەسەردا کراوە، بۆیە هەموو ئەو کارانەی مێینە دەیکەن لەگەڵ ئەوەشدا کاری پێویستن، بە کارێکی ناشرین دەبینرێن کاتێک پیاوان پێی هەڵدەستن.
 ئاپۆ لە کتێبی ؛ مانیفێست بۆ شارستانیەتێكی مۆدێرن،  هەمان رای سیمۆن دوبوڤار دوبارەدەکاتەوە، بە بێ ئەوەی ناوی سیمۆن بهێنێت، رێشێ تێ دەچێت، خۆی گەیشتبێتە ئە و ڕاستیە : 

(خۆ ئەگەر پیاو پێی شەرم بێت هەندێک کاری ژنانە بکات، وەک؛ درومان و خزمەتکردنی منداڵ، لەبەر ئەوەی کە پیاو وەک کۆیلە سەیری ژنی کردوە، بە بونەوەرێکی لەخۆی بە کەمتری زانیوە)

بە پێچەوانەشەوە کاتێک مێینەیەک جلکی پیاوێک دەپۆشیت، نەک تەنها خۆی هەست بە ئازادی دەکات، ئەوا دەور و پشتەکەشی وەک کچێکی مەردو ئازا ڕەچاوی لێ دەکەن، خۆ ئەگەر پیاوێک جلکی ژنانە بپۆشێت، ئەوا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتا ئابڕوی دەچێت و لەوڵاتانی ڕۆژاوادا چەندەها شیکاری دەرونی  بۆ دەکەن. وەک بینیمان کاتێک هەڵمەتێک کرا لە کوردستانی ڕۆاژاوا دژی ڕژێـمی ئێران،  گوایە جلکی ژنانەیان کردۆتە بەری پیاوان بۆ بەکەم زانینیان، هەندێک لە کوڕانی ئەنتەلەکتوێل، جلکی ژنانەیان پۆشی لەسەر سایتە کۆمەڵایەتیەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕژێم و ئەو کارە ناڕەوایە، بۆ پشتیوانی کردن لە جلکی ژنانە و مێینە . وەک سەرنجمان دا لە فۆتۆگرافیەکاندا جلەکەکان لکابوون بە پیاوەکانەوە، نە بوو بوون بە بەشێک لەوان و هەستیان بە شکۆمەندی نەدەکرد لەگەڵیا، خۆیان نەخستبوە جێگای مێینەیەک، جلەکەکان ناکۆک بون لەگەڵ دەمو چاوەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا بە ویستو بە ئارەزووی خۆیان ئەوەیان کردبوولەبەر ئەوەی کەسەکە خۆی لەناخەوە نەیدەتوانی قبوڵی بکات، هەرچەندە منی ئێگۆ دەیسویت خۆی بسەپێنێت دژی هەموو، بەڵا یاسا کۆمەڵایەتیەکان لە هزری مرۆڤدا سەپێنراون، جێگیربوون، هەروا بەئاسانی ناتوانینن دەستبەرداریان ببین.
 باسی ئەو ژنانە ناکەم کە لە کێڵگەکانی کوردوستاندا شەرواڵێک هەڵدەکێشن لە بەریان، بەسەر جلکە ژنانەکانیانەوە، لەبەر ئەوەی شەرواڵی پیاوان باشتر ئەشێت بۆ کارکردن، یان جلکی کچە گەریلاکانی پەکەکە، باسی ئەو کچانە دەکەم کە وەک لە فۆتۆگرافیەکەدا دەبینرێن بۆ ئاهەنگو بۆنە، دەیان بینین چۆن خۆیان بە ئازادتر دەبینن لەبەردەم کچانی تردا، وەک ئەوەی بەو جلکانەوە بۆیان هەبێت هەمو پەلەیەکی ئازادی تێپەڕینن، ماف بەدەست بێنن.  شەرم و هەڵس و کەتیان تەواو گۆڕاوە. 

پاشان سیمۆن خان دەڵێت :

هەمو مێژوی ژنان لەلایەن پیاوانەوە دروستکراوە،  تەنانەت لە ئەمەریکا تەنگژی ڕەش بونی نەبو ئەوە تەنگژی مرۆڤی سپی بو، بە هەمان شێوە ئەنتیسێمیتیزم گرفتی جولەکە نەبوو گرفتی ئێمەبوو، بۆیە گرفتی ژنان هەمیشە موشکیلەی پیاو بوە، وەک بینیمان لەسەرەتاوە بە هۆکاری توانای ماسولکەیانەوە بو، پاشان بە جوانی مۆراڵ، کە بەهایان پێکهێنا، پاشان خووڕەوشت ، ئینجا دین، هەرگیز ژنان دژی ئەو ئیمپراتۆرەیان نەوەستاونەتەوە. کاتێکیش  سوجدەیان دەبرد بۆ خواوەندی مێینە، لەبەر ئەوە بو کە لە سروشت ئەترسان، بەڵام کاتێک توانیان برۆنز بەرهەم بێنن، خواوەندەکانیان تێکشکاندن و دژی وەستانەوە، سیستەمی باوکسالاریان دامەزراند، بۆیە ململانێی نێوان خێزان و حکومەتەکان  بڕیاردەربون لەسەر مافی ژنان، هەڵسوکەوتی مەسیحیەکان بوو  بەرامبەر بە خودا، نێوان جیهان و خۆی، کە ڕەنگی ئەدایەوە لەو بارەی کە بۆی دیاریکرابوو، بەمەش دەڵێین سەدەی ناوەڕاست ( شەڕی نێوان ئافرەتان ) شەڕێک بوو لەنێوان پیاوانی دینی و سیکۆلارەکاندا بەبۆنەی مارەکردن و زگورتی بونەوە، ڕژێمێکی سۆشیال بوو کە دامەزرابوو لەسەر موڵکایەتی تایبەتوو پاشان  پیاوی خاوەن خێزانی کرد بە سەرپەرشتیارشۆڕشی تەکنیک کە لەلایەن پیاوەوە بەرهەمهێنرا بوو، ژنانی گەیاند بەم ڕۆژە. شۆڕشی تەکنەلۆژی نێرینە بوو بەتایبەتی کۆنترۆڵکردنی دوگیانی مێینە،  بەڕێگریکردن لە دووگیانی ئافرەتان، وەهای کرد ژنان هەمو ژیانیان بۆ ئەو کارە تەرخان نەکەن.
فێمینیزم  خۆی لەخۆیداهەرگیز بزوتنەوەیەکی سەربەست نەبوە، بەشیکی هەمیشە وەک چەکێک لە ژێر کۆنترۆلی پیاوانی سیاسیدا بوە، ڕنگدانەوەی  دیاردەیەکی زۆر لەوە قوڵتر بوو . هەرگیز ژنان چینێکی جیاوازیان لەوان پێک نەهێناوە، لە ڕاستیشدا هەرگیز هەوڵیان نەداوە وەک سێکسێک ڕۆڵێک ببینن لە مێژودا. ئەو  دۆکترینەی کە داوایان دەکرد، ئەوەی کە ژنان پێشوازیان لێ دەکرد وەک خۆی، لەشێک، ژیان، ململانێ، کە ئەو کەسێکی تر بێت، جیاواز بێت، ئەوە ئایدیۆلۆژی پیاوە و هەرگیز باوەڕ و داوای ئەو نەبوە.  زۆربەی ئافرەتان دوای ملکەچی ئەو دیاردەیە بوون، بەبێ ئەوەی هیچ بەرگریەک بکەن، ئەوانەشی کە هەوڵیان داوە بیگۆڕن وایان دەرخستوە کە نەک خۆیان دابخەن لە شازیان و سەرکەوتنیان، بەڵکو بازدان بەسەریا. کاتێک ئەوان هەڵیاندایە ناو  رەورەوەی ژیانەوە، بە ڕازیبوون لەگەڵ ئەودا و بۆهەمان ئامانجی نێرینە بوو.
ئەم بەشداریکردنە بە گشتی بە سەردەم و بە بەش بەش بوە، لەو چینانەدا کە ژنان هەندێک لەسەربەستی ئابوریان هەبوە و بەشداریان لە بەرهەمهێناندا کردوە، لە چینی ژێردەستەدا بوە، لەو کاتەدا ئەو وەک کرێکارێکیش زیاتر کۆیلە بوە، زۆر کۆیلەتر بوە لە کرێکارێکی نێرینە، لەچینی بەڕێوەبەرەکاندا ژنان وەک مشەخۆر وابوون  بە جێبەجێکردنی قانونی پیاوان، لە هەردو بارەکەدا ئەکسیۆن بۆئەو مەحاڵ بوە. قانونو ئەخلاق هەردوکیان پێکەوە هەڵناکەن : لەنێوان هەردوکیاندا هاوسەنگیەک دائەمەزرا بە شیوەیەک کە هەرگیز ژنان نەتوانن ئازاد بن ....... 
بە گوێرەی ئەم قسە جوانانەی سیمۆن خان تێ دەگەین بۆچی کاتێک پیاوێک جلکی ژنان دەپۆشیت، وەک ئەوە وایە خۆی لە دۆخی کۆیلەدا ببینێتەوە وەهایە، بە پێچەونەشەوە کاتێک مێینەیەک جلکی پیاوان دەپۆشیت وەک ئەوەی لە کۆیلایەتی ڕزگاری بووبێت. 
لە ژیانی مۆدێرندا، بەهۆی سەرهەڵدانی بزوتنەوەی فەمینیستەوە و بەئاگادار کردنەوەی مرۆڤەوە لەو دیاردەیە، پیاوان لە کەڵچەرێکەوە بۆ کەڵچەرێکی تر بە جۆری جیاواز لەگەڵ ئەم دیاردەیەدا هەڵسوکەوت دەکەن؛ کە بریتیە لە تێکەڵاوێک لە هەڵس و کەوتی خۆ خەتابارکردن و هەڵسوکەوتی شاز، بەجۆرێک کە هەڵس و کەوتیان دەبێتە کۆمێدیەکی پێکەنیناوی. لەبەر ئەوەی کە نازانن و لەتوانایاندا نیە مێینەیەک وەک کاسێکی ئاسایی ببینن، بۆیە  لەم پارادۆکسەدا، دەبنە ئەکتەرێکی کلاون و پێکەنیناوی کە هەندێک جار بەبینینی ئەو دیمەنە ئارەقی شەرمەزاری دەردەدەین.
لێرەدا باسی ئاپۆ ناکەم، هەرچەندە دەچێتە ناو هەمان چەمکەوە، بەڵام شیکار و لێکۆڵینەوەی قوڵتری پێوسیتە، بۆیە تەنها باسی سەفەرەکی جەلال تالەبانی دەکەم کاتێک سەردانی فەرەنسای کرد و خۆی بینیەوە لەبەردەم ژنی سارکۆزیدا، وەک لە وێنەکەدا دەیبینن.
کاتێک جەلا تاڵەبانیم بینی بەو قەڵافەتەیەوە لە بەردەم ژنی سارکۆزیدا خۆی چەماندەوە و کاتێکی زۆری خایاند، پرسیارم لە خۆم دەکرد کە ئایا کەی ئەم پیاوە خۆی دەخاتەوە ئاستی ستوونی خۆی !  لە چاوەڕوانیدا بە بێ زیادەڕۆیی، ئارەقی شەمزاری بە ناوچەوانمەوە دەهاتە خوارێ. کارلای ژنی سارکۆزیش دەستی کرد بە پێکەنین لەبەردەم ئەو دیمەنە سەیر و سەمەرەدا، وەک ئەوەی خۆی لەبەردەم بونەوەرێکی دەرەکیدا ببینێتەوە، لەبەردەم کلاونێکدا، نەی دەزانی چی ڕویداوە ! بۆچی ئەو پیاوە زل و زەبەلاحە بەو قەلافەتەیەوە لەبەردەمیدا خۆی چەماندۆتەوە و نایەوێت خۆی بخاتەوە باری ستونی خۆی ؟ هەرگیز پیاوێکی نەبینیبو بەو شێوەیە لەبەردەمیا بچەمێتەوە. بێ گومان لەبەر ڕێز بۆ کوردان، تەلەفزوێنی فەرەنسی زۆر لەسەر ئەم وێنەیە نەوەستا  و کۆمێنتیان نەدا، بە خێرایی تێیان پەراند، لە هەمان کاتا میدیا و پیاوانی ئەنتەلەکتوێل ڕێزێکی زۆریان نەبو بۆ کارلا.  خۆ ئەگەر جەلال تاڵەبانی لەبەردەم دانیلە میتراندا بەو جۆرە بچەمایەتەوە، ئەوا  میدیا بە شێوەیکی تر لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرد و گرنگیان پێ ئەدا، دەیان بەستەوە بەو یارمەتیەی کە دانیەل میتران بەرامبەر بە کوردان کردویەتی لە ڕابوردودا، بەڵام ئەمانە هەرگیز ئەوەیان لەدەست ناوەشێتەوە و نەوەشاوەتەوە لەبەردەم دانیەل میتراندا خۆیان بچەمێننەوە، بۆچی ؟
لەبەر ئەوەی دانیلە میتران ژنێکی ئازاد بوو، ( کارلا)  ئافرەتێکە بە وێنەو ئارەزو و هەوەسی پیاوان؛ کاتێک ئەدوێت تەنها مەبەستی هروژاندنی هەوەسی بەرامبەریەتی، بۆیە پیاوان وەها لەبەردەمیا دەچەمێنەوە. 

بۆچی جەلال تەلەبانی نەیتوانی وەک کەسێکی ئاسایی لەبەردەم کارلادا هەڵسو کەوت بکات بە بێ کۆمێدی؟

جەلال تالەبانی وەک کەسێکی خوێندەوار و سەرەک کۆمار، پێش هەمو شتێک بە کۆدی وڵاتێکی تر هەلسوکەوتی کرد، لەهەمان کاتا وەک ووتم ئەو کۆدەی بۆ ژنێکی ئەنفال و بۆ دانیلە میتران بەکار نەهێنا، لەبەر ئەوەی دانیەل ژنێکی ئازاد بوو، ژنانی ئەنفالیش بۆ جەلا تاڵەبانی گرنگیەکی ئەوتۆیان نیە. لەهەمان کاتا  هۆشمەند نیە بەوەی کە ئەو کارە دەتوانێت شکۆمەندیەکی گەورە بدات بەو لە جیهاندا و لەکوردستان، نەبونی ئەو هۆشمەندیەش ئاستی ڕۆشنبیری و ئاگامەندی ئەومان بۆ دەردەخات، کە هێشتا ئەو ئەقڵی خێڵایەتی حوکمی دەکات، بەڵام لە هەمان کاتا ناکۆکی ناوەوەی خۆی بە پێێ ئەوەی گوایە کەسیکی ئەنتەلەکتوێلە و ئاگاداری ئازادی ئافرەتە بە ڕووکەشی، لەویادا بەشیوەیەکی پێکەنیناوی، بە هەڵسوکەوتێکی نەگونجاو، دەیویست بەو ژنە بلێت کە ئەو هەرچەندە ڕۆژهەلاتیە بەڵام ئامادەیە خۆی بچەمێنێتەوە لەبەردەم مێینەیەکدا، نەی دەزانی کە ئەو خۆ چەماندنەوە مانای ئەوە ئەدات کە ئەو وەک کەسایەتیەکی یەکسان لە کارلای مێینە ناڕوانێت. ئەگەر ئەم هەڵس و کەوتە لە نەزانینەوە هاتبێت، ئەوا راستی ناخی ئەو کەسەمان بۆ دەردەخات کە چۆن ناتونێت وەک بونەوەرێکی ئاسایی و یەکسان بڕوانێتە مێینەیەکی سەردەمی مۆدێرن.  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە