ڕۆژوی ئیسلامی و تەندروستی - درۆیەکی گەورە

Saturday, 17/04/2021, 21:58

4070 بینراوە


پیاوانی دینی شوێنکەوتەکانیان دەخەنە وەهمی ئەوەی کەڕۆژووی ئیسلامی ،هەمان ڕۆژو"خۆبرسیکردن"ی تەندروستییە ،کە لێکۆڵینەوە زانستیەکان پێشنیاری دەکەن،وە ئەوە دەشارنەوە لەشوێنکەوتوەکانیان کە ڕۆژی ئیسلامی پەیوەندی هەیە  بە خراپبونی تەندروستی لەش،ژمارەیەک نەخۆشی، وەک نەخۆشیە میتابۆلیزمیەکان ،ونەخۆشیەکانی دڵ ،جەڵتە، تێکچونی گورچیلە،تەنانەت نەخۆشیەکانی گەدە لەوکۆمەڵگایانە زیاترن کەڕۆژو ی ئیسلامی دەگرن، تا ئەو کۆمەڵگایانەی کە ڕۆژووی شێوازی ئیسلامی ناگرن،بەجیاوازیەکی ترسناک "جیاوازیان ئاسمان و ڕێسمانە"

مەبەست لەڕۆژووگرتن وەک ئەوەی دانەری قورئان ویستویەتی:

دانەری قورئان ،دەستوری ڕۆژوو گرتنی دانا، وەک نەریتێکی کەهنوتی بێ کەم وز یاد، دوای هەڵاتنی لەمەککەوە بۆمەدینە و دوای ئەوەی لەڕێگەی یەهودیەکان و سەلمانی فارسی بەڕۆژوگرتن ئاشنابو. زەردەشتیەکان مانگێک بەڕۆژودەبون،وەک نەریتێکی جادویی ،بەڵام پەیوەندی بەتەندروستییەوەنەبوو،هێندەی پەیوەندی بە شکڵی بیرکردنەوەبو هێندە پەیوەندی بەخۆلادان لەخواردن و خواردنەنەوە نەبوو. وە لەماوەێ پازدەساڵ پێشتر"پێش کۆچ"خودا نەیدەزانی کە ڕۆژوو بۆتەندروستی باشە و دەبێتە هۆی هەستکردن بە دۆخی هەژاران،تا ئەوکاتەی محمد لە یەهودیەکانەوە فێربوو و ئەوجا زانی کە ڕۆژوو واجبە و بۆتەندروستی باشەو دەبێتە هۆی هەستکردن بە هەژاران!!! لەناکاو گەیشتە ئەو حەقیقەتە!!!" هەموو ئەو سورەتانەی باسی ڕۆژوویان تێدا مەدەنین!"
سوڕەتەکانی "مائدە،بقرە، نساء،توبە،مجادلە"

محمد وەکو کەسایەتیی چی بووە؟

کەسی سایکۆس کاریگەردەبێت بە ژینگە ،وە هەندێ بیرۆکە دزە دەکەنە سەریەوە ،لاشعوری وەریان دەگرێت.لەڕێگەی هەلوەسەو سەرلێشێواوی و بینینی دیمەنەکانی دەورووبەر ،کاتێک محمد هاتە مەدینە و چاوی بەسەلمانی فارس و جوەکان کەوت، بیرۆکەی ڕۆژووگرتن هاتە سەریەوە. 
حیکمەتی تەندروستی  ڕۆژوو لەمانگێکی دیاریکراودا چییە؟ وە حکمەتەکەی چ پەیوەندی بە بینینی مانگەوە هەیە؟وەبۆچی دەبێت مانگ بەچاو ببیندرێت؟
بینینی مانگ و بەڕۆژوو بون بۆی،بینینی مانگ و پارشێوکردن ،ئەوەمان بۆدەردەخات کە دانەری  دەستوری قورئان کەسێکی سایکۆس دایناوە. چاودێریکردنی مانگ پەیوەندی بە نەریتی مانگپەرستییەوە هەیە.وە کاهینەکانی ئیسلام لەسەر ئەو جۆرە پەرستنە ماونەوە بەشێوەیەکی ڕەمزی،لە بابەتی ڕۆژودا،وەک دەبینین سەرەتاو کۆتایی ڕەمەزان بە بینینی مانگ دیاری دەکرێت.
ئەو بابەتە، هیچ پەیوەندی بەزانستەوەنیە، وەبەهیچ شتێکەوە،جگەلە مانەوەی کاریگەری وەسەنی"وثنیە"لەسەر عەقڵی شاراوە-نەست-ی دانەری قورئان.کە درکی بە ڕەهەندکان نەکردووە بەهۆی ئەوەی کە شەخسیەتێکی زەهانی"ذهان-ی بووە. لەگەڵ یاساو دەستورەکانی مەسیحی ویەهودی و وەسەنی"الوثنیە" و "الحنفیە" تێکەڵی کردون، بە گوێرەی ئەوەی پێششتر بیستویەتی لە بحیری و وورقە و خەڵکیتر. بۆیە ئەم بابەتە هیچ حیکمەتێکی لۆژیکی و ئەقڵانی تێدانیە.
هیج حیکمەتێکی ئەقڵانی نابیندرێ،لەڕۆژوی ئیسلامیدا.وە سودی تەندروستی نییە،بەڵکو زیانێکی زۆری هەیە..ئاونەخواردنەوەبۆماوەیەکی زۆر  زیانی زۆری هەیە و یارمەتی بەردی گورچیلەدەدات،ئەگەر ئامارێک وەربگری لەو وڵاتانە ی ڕۆژودەگرن ،لەگەڵ وڵاتانی تر،بۆنمونە سعودیەو ئێران  لەگەڵ ژاپۆن و ئایسلەند جیاوازیەکەت بەڕونی بۆدەردەکەوێت... وە بەگشتی پڕۆسەی دیاریکردنی سەرەتای دەورەی مانگ بە شێوازە ئیسلامیەکە هەڵەیە،وە ئەستەمە متابق بێت لەگەڵ  دەرکەوتنی مانگی نوێ.
سەرچاوە:(Quran debate)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە