حیزبي به‌عس هه‌ڕەشه‌ له‌ بارزانى ده‌كات

Saturday, 04.17.2021, 22:45

3891 بینراوە


بارزانى له‌لايه‌ن حزبي به‌عسى له‌ناوچوو تاوانبار ده‌كرێت‌ به‌ شکاندنی به‌ڵێنەکانی، چونكه‌ دواى چه‌ندين كۆبونه‌وەى تايبه‌ت له‌ نێوان نوێنه‌رى رەغد‌ى كچى سەددام ‌و بارزانی،  بريار وابوو پێكه‌وه‌ له‌ هه‌لبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانه‌وه‌ ليستێك پێك بهێنن به‌ناوى ليستى (هه‌ڵسانه‌وه‌)، به‌ڵام بارزانى به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ موقته‌دا سه‌در نزيك بۆته‌وه،‌ به‌مه‌ش به‌عسيیه‌كان هه‌ڕەشه‌ى هه‌ڵدانه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌لگه‌ى 31 ى ئاب ده‌كه‌ن، كه‌ له ‌نێوان سەددام و مەسعود واژوو كراوه،‌ دەقە سەرەکییەکە لاى كچى سەددام پارێزراوە، کە چۆن‌ له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌ له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌نفالی بارزانيه‌كان كه‌ ژماره‌يان 1800 بارزانى بوون نه‌ك 5000 و سەددام بڕيارى دا هه‌ولێريان بۆ بگريته‌وه‌ و بۆ هه‌ر خانه‌واده‌يه‌كیش 3 ده‌فته‌ر دۆلايان پى بدات. دواى گرتنه‌وه‌ى هه‌ولێریش به‌م‌ به‌شێوه‌ عشائرىیە كيشه‌كه‌يان چاره‌سه‌ركردوه،.
له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌دا وا هاتووه‌، کە چیدی نابێت بارزانى جارێكى تر باسى ئه‌نفالی بارزانیيه‌كان بكات،  چونكه‌ ئه‌و كەيسه‌يه‌ دواى واژوكردنه‌كه‌ دادەخرێت و  بارزانيش به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت دژايه‌تى رێژمى به‌عس بکات‌. بڕە پارەکەش له‌ شێوه‌ى چه‌كدايدا.
رەغدی کچی سەدام کە ئيستا دواى شكاندنى به‌ڵێنه‌كه‌ى مەسعود له‌گه‌ڵیاندا، هه‌ڕەشه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و بەلگه‌يه‌ ده‌كات. هه‌ر بۆيه‌ بارزانى بڕيارى داوه‌ كه‌ لە 21ی مانگدا ‌موچه‌ى فرمانبه‌ران بدات به‌ سه‌ركردايه‌تى به‌عس له ‌پيناو رازى كردنيان و به‌ بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و بەلگانه‌ى كه ‌لايانه‌.