بەشێکی ژن خۆیان ھۆکاری لەناو بردن و ڕەشەکوژی خۆیانن

Monday, 19/04/2021, 5:20

4140 بینراوە


(پیاو ھەر لەئەزەلەوە لەکۆی نەریت و شارستانیەکانی زوو ژنی کردۆتە دایک، پیرۆزترین ئەرکی پێ ڕاسپاردووە و خۆی سەپەرشتیار و بەرپرسیێتی ھەڵگرتووە، کەچی دەبینین ئەو گەورەییە بەخۆی ڕانابینێ و خۆی لێ دەبویێری)


بێ ئەخلاقی بەشێوەیەک پەرەی سەندیە، بەدەسیسەی داگیرکاری تورکیا و ئێران لەپاڵ ئەوەی کوردستانیان کردیتە تورکیا لە ڕووی عیمرانی و باڵە خانە بەڵام ھەمان قەحپەخانەکانی ئیستەنبۆڵ و ئەنتاڵیا و شیمالی ئێرانیشیان ھینایتە گوندی لوبنانی ھەولێرێ و سەرچناری سلێمانی.
بەشی ھەرە زۆری ژنە نمایشکارەکان و چالاک بەناوی ژنان خۆیان بەشێکن لە کێشەی کوشتنی ژنان
لەھاندانیان بەناوی ئازادیەکی موزەیەف و بەو تێگەیشتنە بێ خوێندەواریەی بەر تەلەڤزیۆنە کوردیەکانی بەرەڵای وەک نمایش کارکانی دەم و چاو فیلەر و پۆتێکسی نموونەکانی ھەردوو حیزبی کوردی دەسەڵات داری پارتی و یەکێتی.
پیاو بەتەنێ تاوانبار نیە. ئەگەر ھەر سەرپێیی سەیری سەر و مێش ڕەنگی پرچی ... یکەی لە گەڕەکێکی بێ سەر وبەری وەک باداوەی ھەولێرێ تێدەگەی پەروەردە و مەروەردە ھەر نیە ئەوەی ھەیە ھی فەیسبووک و سایتە سێکسیەکانی وەک سناپ و تیکتۆکە.
پیاوی نەزانی دەمارگیری کوردی ژێر باندۆری ئەخلاق و شەرەفی بەر دەمی خەڵک کە دەبینێ ھەڕەشە لە سەر خێزانەکەی ھەیە لەھەڵوەشانەوەی ئەتک بوونی نامووسی تێنەگەیشتنی خەڵک لێی، ئیتر خۆی پێ ناگیرێ و کەر دەبێ.
بەشی ھەرە زۆری ئەو تەعاتووفەی ئەو چەند ڕۆژەش بۆ بەرچاوی ئەو ژنە کەم تەمەنە و کچە جوانەکەی ڕانیە دەگەڕێتەوە، کە تەڵەبەی کۆلێجی پزیشکیش بووە!
دەنا ئەو دوو قوربانیەش بەر چاو نەبوونایە، خەلک وەک ئەوانی دی تەقەی سەری دەھات.
ئەوەی ئەو بابەتانەش بەلا ڕێ دادەبەن ژنە نمایشکارە زۆر وەڕەکانی بەناو چالاکی مەدەنی شاشەی تیڤیەکانن. کە بەناوی ئازادی و موسەقەف بوونیان ھەموو خێزانێکیان بە منداڵ و پیاوەوە سەرگەردان کردووە. تێبینیم کردووە یان نەیان توانیوە بەھەر ھۆیەک بێ خێزان پێ بێنن یان خۆیان بە کێشە! تەڵاق دراون.
بۆ ژن ھەیە لەو وڵاتە بە ھی گووندەکانیش ئەگەر تیک تۆک و سناپچاتی نەبێ و خۆی نمایش نەکاو کوڕ و پیاو لەخشتە نەبا!
ھەتا دەگەیە سیلۆپی و جەزیرە یەک کەناڵی سەکسی نابێتەوە، ھەر ئەوەندە پێت نایەوە ئیبراھیم خەلیل ئیتر ھەموو سایتە سەکسیەکان دەبیتەوە بێ سانسۆر!
ژن خۆشی ھار بووە گیرنابی، ڕەوایە ئەو ھەموو جیابوونەوە و خێزان ھەڵوەشانەوە ھەر پیاو سەبەبکار بێ! ئەوانیش سادەیی پیاوی کوردیان ئیستیغلال کردیە. چونکە خێزان لە دێرزەمانەوە لای پیاوی کورد پیرۆز بووە، بڕۆن یادەوەری مینۆڕسکی و ڕۆژھەڵات ناسەکان بخوێننەوە بەبەرواردی ئارەبە دەوارنشینەکان ژنە ڕەوەندی کورد چەند ئازاد تر بووە کەبەشێکی ئازادیەکەی بۆ ھیلاکی ئیش کردنی خۆی و ئەویدیش بۆ باوک و براو مێردی گەڕواەتەوە.
دەنا بۆ لەناو گەریلای ژن و کچ و تەنانەت گوندەکانی بناری قەندیلیش ژن کوشتن دەگمەنە و یان ھەر نیە و کەھەمووشیان چەکدارن.
بۆیە ئەو بابەتە ھەر لە زیاد بوونە، چونکە ژن لەناو ئەو کێشە نابینن ھەر پیاو دەکەنە مەبەست.
کەمترین خەتا ھی پیاوە لەناو کۆمەڵگایەک سیاسیەکانی بەژن و پیاوەوە ئەگەر بێ ئەخلاق بن وەک ئەوەی ئێستای سیاسیەکانی کوردستان کەلەو ماوەیەدا بە ئۆدیۆ و ڤدیۆ و بەڵگەی بەرجەست و سەلمێندراو ھەیە.
ھەمووشی بەبەڵگەوە ھەیە، لەبەدوا چوونەوەکانم وەک کاری ڕۆژنامەوانیم لەھەشتایەکانەوە. وەک ئەو بابەتەی خوارەوە.
-------

ژن کوشتن ...

(یەک لە داھێنان و دەستکەوتە ھەرە نامۆ و قێزەوەنەکانی ڕاپەڕین و دەسەڵاتی حیزبی کوردیە)  

لە کوردستان دیاردەی ژن کوشتن تا ئاستی نەبوون ھەبوو، لە ساڵی ١٩٨٣ ئەو دەم یەک تەواری ھەبوو لە ڕێگای شەقڵاوە بوو . تازە ئەفواجی خەفیفەی جاشان پەیدا ببوو ھی (عومەر بەکر و عومەر سۆفی و عومەر حەسەن)ی بوون  ھاوشانی مودە و مودەکاری سەیارەی مەعرەزان ئەوە بوو بە پێنج دینار دەبوویە ساحێبی سەیارەیەک.
چەکێکی زۆری کڵاشینکۆفی چیکی تەوزیع کرا لە بەر زۆر بوونی فیرار و موتەخەلیفی عەسکەری قادسیەی جاش پەیدا بوو.
گوندی باداوان گەڕەکێکی دوورە دەستی ئەو دەمی خەڵکی ھەژاری گوندەکان بوون بە نەریتی گوند ھەریەکەی حەوشەیەکی گەورەی بێ ئەندازەی دابڕیبوو.
ئێوارەیەکیان کوڕێکی تازە جاش کڵاشنکۆفێکی وەرگرتبوو بە خوشکە تازە پێگەیشتوە گەنجەکەی دەڵێ بڕۆ ھەر لە حەوشەی ئەو قۆدیەم لۆ نیشانەی لۆ دانێ وە، کوڕەش تڤەنگەکەی سواردەکا لەسەر سەڵیێ دەبی پەنجەی بەر پەلاپیتکەی دەکەوێ چەند گوولەیەک بەر سینگی خوشکەکەی دەکەوێ، بە خێرایی دەیگەننە تەواری ئەو دەم دکتۆر مەحمود فەلەستینی لەوێ دەبێ ئەمەش دەورەی ھاوینەمان دەبێ . نەمرد بوو بەڵام سینگ و مەمکە جوانەکانی ھەلا ھەلا کرد بوو. زۆری پێوە خەریک بووین بەڵام دوایی ھەر مرد.
بۆمن یەکجار ناخۆش بوو چونکە یەکەم جارم بوو لەو تەمەنە گەنجیەی ئەو دەمم ژن بە ڕاستەقینەیی بە ڕووتی ببینم کە بینیم بەو جۆرە خەڵتانی خوێن کرابوو جەستە ئاسمانیەکەی ونجڕ ونجڕ کرابوو.
ئەو دەم ھۆیەکانی پەیوەندی نەک کەم بوو ھەر نەبوو بۆ بە دیار خستنی ئاماری ژن کوشتن. بەڵام دەکرێ بڵێین کوشتنی ژن دەگمەن بوو لە بەرامبەر ڕێژەی زۆری کوشتنی پیاو لە عەسکەری و جاشێتی و شەھید بوونی پێشمەرگە و تەنزیم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە