وەرگێڕانەوەی دووپارچە هۆنراوە.

Tuesday, 20/04/2021, 9:14

5926 بینراوە


باڵندە دەزانێ
بیریی دڵڕفێن لە گشت هەورا
لە خەون ئەچێ
باڵندە لە قەفەزی خۆیدا
دەڕوانێتە رەنگ وڕۆنی وێنەی باخ
باڵندەدەزانێ
کە بێ پشوویە با
وەباخ وێنەکە
باڵندە لە قەفەزی خۆیدا
خەون دەبینێ.
…..............

دنیای خولیای من:

من لە خولیای خۆمدا دنیایەک دەبینم
کە تێیدا
هیچ مرۆڤێک،مرۆڤێکی دیکە سووک ناژمێرێ
زەوی لە ئەوین وخۆشەویستیی لێوڕێژە
وەئاشتی وئۆخژنی بازگەکانی
دەخەملێنن
من لە خولیای خۆمدا دنیایەک دەبینم
کەتێیدا
رێی پڕ بایخی ئازادی هەموو ئەیناسن
ئێرەیی گیان نا چەژێنێ
وەهەڵپە رۆژگارمان لێ رەش ناکا
من لە خولیای خۆمدا دنیایەک دەبینم
کە تێیدا
رەش یان سپی لە هەر رەگەزێک کە بێ
لە بەرهەمی پانتایی زەوی بەش ئەبا
هەر مرۆڤێک ئازادە
نەگبەتی لە شەرمان سەر شۆڕ ئەکاتەوە
وەشادی لە وێنەی مراوییەکی گرانبایی
پێویستیەکانی گشت مرۆڤەکان پێک دێنێ
ئاوایە دنیای خولیای من.

شاعیر:لینگێستۆن هیوز،شاعیری رەش پێستی ئامریکایی
وەرگێڕآنەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: باوکی لارا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە