ئەو مەلایە یان درۆ دەکا یان دەگری!

Tuesday, 20/04/2021, 18:05

9827 بینراوە


مەلاعەوڵای حەسەنزادە / حەیاکی / بۆ خۆی مێژوو بۆ خۆی دادەتاشێ.زۆر جار بۆ ئەوەی متمانەی خەڵک بۆ لای خۆی رابکێشێ وهەستوسۆزیی خەڵک بجووڵێنێ یان دەگری یان درۆدەکا.ئەو بەڵایە لە ناو نووسراوەکانی مافناس حەسەن ئەیوب زادە بە کۆنەساواکیی سەردەمی شای ئێڕان وبە سیخۆریی سەردەمی کۆماری ئیسلامی پێناسە کراوە.لە بەڵگەکانی بەرێز حەسەندا لە ئاست ئەو بەڵایە من بەرپرس نیم.بەڵام لە دەستپێکی هەزارەی سێدا  بەڵگە بە بەڵگە جواب دەدرێتەوە.هەر کەس بەڵگەکانی بەرێز حەسەن ئەیوب زادەی پێ تۆمەتە با بە بەڵگە جوابی بداتەوەو روونکردنەوەی لە سەر بدا.دەڵێن: مرۆڤی درۆزن جار جار حافیزەی کوێرە،ئەوە راست نەقڵی ئەومەلایەیە کە لە بیری دەچێتەوە چی گووتووە بۆیە راوێژیی درۆوبوختانی بە کەسانی دیکە بڵندە.بۆ خۆی راستە وراست پێکەوە دەگەڵ قاسملوو هاوکاریی سەددام وحیزبیی بەعسیان دەکرد کە چی بە کوردپەروەرێکی وەک مامۆستا هێمنی هەردەم زیندووی دەگووت: سەرقافڵەی جاشان! یان پێی دەگووت: جاشە پیرە!بۆخۆیان سەرقافڵە  جاشە پیرە بون،بەڵام بۆ حەشآردانی راستیەکان رای گشتیان دەشێواند!
لە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر ئەوانە بمێنن وبگەرێنەوە،وڵات دەکەنە جەهەننەمێک کە هیچ کەس توانای ژیانی تێدا نەمێنێ وخەڵک هەزار جاربڵێن: هەزاران خۆزگە بە دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.لەوەش بترازێ چون ماوەیەکی دوورودرێژە لە کەمپەکاندا زەمینگیرکراون تووشی دەیان نەخۆشیی دەروونی بون،بۆ بەتاڵكردنەوە ئەو مێشکە نەخۆشەیان تۆڵە لە خەڵكی بێتاوان دەکەنەوە.
ئەگەرلەو مەلایە بپرسی سەرت بە چی سپی بووە؟ دەڵێ لە سەیاسەتدا سەرم سپی کردوە!بەڵام ژیانی ٤دەیە زیاتریی ئەو حیزبانە لە کەمپەکاندا سەری سپی کردوون!تائیڕە من چەند وتووێژێکی مەلاحەیاکیم خوێندۆتەوە کە چۆن باسی خێزان  وشەخسی قاسملووی کردوە.ئێستیش لەو کورتە ویدئۆکاندا کە بۆی بڵاو دەکەنەوە، بەشان وباڵی قاسملوووحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان هەڵادەڵێ!!لە حاڵێکدا قاسملوو هیچ باوەڕی بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان نەبووە،لە سەردەمی خۆیدا پاشناوی ئیڕانی بەو حەزبەوە لکاند وکردی بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیڕان!

وتوووێژەکانی مەلاعەوڵا:

یەک: لە راستیدا ئێمە بە زەحمەتێکی زۆر بەشێک لە سامانی حیزبیی کە لەسەردەمی ژیانی قاسملوودا بە بێ ئاگاداریی  حیزب بە نێوی خێزانی کردوبوو،توانیمان بیگەڕێنینەوە بۆخەزێنەی حیزب ولە خێزانی وەربگرینەوە! / ئەوەش درۆیەکی دیکەی شآخدارە بۆ فریودانی رای گشتیە /.چون هیچکات نەیانتوانیوە هیچ پارەیەکی حیزبیی لە خێزانی قاسملوووەربگرنەوە.ئەوقسەیە بۆ خەپاندنی ڕای گشتیە.
دوو: قاسملوو بۆ تەنیا جاڕیک منی دەگەڵ خۆی بردە لای سەددام حوسێن،لە کاتی قسەکرندا سەددام وەک قوتابیەک گوێی بۆ قسەکانی قاسملوورادەگرت.دەتگووت،قاسملوومامۆستایە و سەددامیش قوتابی!
سێ: لەوتووێژێکی دیکەدا بەڕاشکاوی دەڵێ: خۆ دونیا بەئاخر نەگەیشتووە کە حیزبی دێمۆکڕات بۆتە دووبەش! / ئەوەیانی راستە چون یەکێک بووە لەو کەسانەی کە ئەو حیزبەی ئاوا لێکردوە /.تەنیا لە بەر ئەوەی پلە ودەسەڵاتێک بۆ کوڕەکەی دابین بکا!
چوار:لە پاش چەند ساڵێک دوای تڕۆری قاسملوو،باس لەوەدەکا کە بە بێ ئاگاداریی حیزب چووە وتووێژ دەگەڵ کۆماری ئیسلامی بکا،بۆیە قاسملوو کەسێکی سەرەڕۆبووە./ یانی دیکتاتۆڕ بووە / .
ئەوانە بەشێکن لە راوێژیی قسەکردنی کەسێک کە دەڵێ ساڵها لە ریزەکانی حیزبدا تێکۆشاوە. من لە درۆ زیاتر هیچی لێ نابینم. لە کورتە ویدئۆیەکدا کە کەسێک بەنای / باوکی سامان کە لەسەر فەیسبوکی خۆی دایناوە / باسی خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ئێڕانی دەکاکە فڕؤکەی عێڕاقی خستوویەتی خوارێ ودەڵێ فرۆکەوانە ئێڕانییە کەوتۆتە دەستی حیزبی ئێمە و سەددام وبەرپرسانی عێڕاقی پێشنیاری پارەیەکی زۆریان پێداوین تا فڕۆکەوانەکە رادەستی عێڕاقیەکان بکەین.گۆیا قاسملووش لە جواب دا گووتوویە: ئێمە هیچکات ئەو کارەناکەین چون سەربەخۆیی حیزبەکەمان بۆ ئێمە زۆر گرینگە.لێرەدادیسان لە بیریی چۆتەوە کە لە دستپێکی شەڕی نێوان ئێڕان وعێڕاق شەخسی قاسملوو راستەوراست بە رادەی ١٢هەزار پێشمەرگە دیناری بۆ پێشمەرگە وبۆ حیزبەکەی لە سەددام وەردەگرت ودەیخستە تەنگەی گیرفانی خۆی!هەروەها لە بیریی نەماوە پێش بەستنی کۆنگرەی چواری حیزب لە مهاباد لە جیاتی قاسملوو،بە نوێنەرایەتی قاسملوو سەردانی عێڕاقی کردوە وبەرپرسانی باڵای عێڕاقی دیوە.هەر لەو سەفەرەدا لێیان پرسیوە قەرار بوو قاسملوو بۆ خۆی بێ بۆ نەهاتووە؟لە جوابدادەلێ: قاسملوو پێی گوتووم بڵێ: خەریکی بەستنی کۆنگرەیە بۆیە نەیتوانیوە بۆ خۆی بێ!
بەشێک لە تایبەتمەندیی  کەسایەتی مەلا:مەلاعەوڵاحەیاکی هەرکات لەناو کۆڕوکۆمەڵێکدا قسە بۆ خەڵک دەکالێی دەردەکەوێ کاتێک ویستی وردە درۆودرۆی بچووک بکا لە نێوئاخنی قسەکانیدا جەفەنگ وپێکەنینی  تێداخنێ وبەشدار بوانی کۆڕەکە وەپێکەنین دەخا! بەڵام کاتێک ویستیی درۆی زل زل وقەببە قەببە بکا بۆ ئەوەی کە چاکتر باوەڕی پێبکەن یان دەست دەکا بە گریان یان حاڵەتی دەمووچاوی جۆرێک نیشآن دەدا کە بۆ خۆی لە شوێنی رووداوەکە بووبێ!لەو حاڵەتەدا گوێگرانیش مات دەبن وپەرۆشیی دایاندەگرێ.
لە کۆتایی قسەکانمدا هەر ئەوەندە دەڵێـم: مەلاعەوڵای حەسەنزادە / حەیاکی / بۆتە هۆی بە کوشتدانی هەزاران منداڵ وگەنجیی بێتاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ورادەست کردنی حیزبەکەی لە قەندیلەوە بۆ کەمپەکانی کۆی سەنجەق.دوای ئەوەی کە بنەماڵەی بارزانی زەمینگیریان کردون وفززەیان لە بەرنایە لەو بارودۆخەشدا دێمۆکڕاتەکان پێکەوە هەڵناکەن!بەڵام دێمۆکڕاسیان بۆ خەڵكی ئێرانیش دەوێ!رۆژگارێکی غەریبە!
ئەو مەلایە،کاتێک باس لە حیزبی نادێمۆکڕاتی خۆیان دەکا،باسی ئیستقلالی حیزبەکەی دەکا،گۆیا حیزبێکی سەربەخۆیە وپشتی بە هیچ کەس ودەوڵەتێک نەبەستووە!ئاشکرایە بەوجۆرە دەخوازێ درۆبۆ کەسانێک بکا کە تەمەنیان لە خوارووی ٤٠ساڵ و٣٠ ساڵە!رەنگە رابوردووی ئەوحیزبە وچۆنیەتی دامەزراندنی ئەو حیزبە دوای لەبار بردنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد بە باشی نەزانن.مێژوو بە درۆ دەلەسە وخۆسپاندن نانووسرێتەوە.دوای شەڕی دووهەمیی جیهانی لە لایان رووسەکانەوە بە یارمەتی قازی محەممەد/  ژ،ک / لەناو براو ناوی تازەیان بۆ دیاری کرد وگووتیان بڕۆن حیزبی دێمۆکڕات دامەزرێنن ووەدووی خودموختاری لە چوار چێوەی ئێراندا بۆ کورد تێبکۆشن!

درۆکانی مەلا،بەڵا!

هیتلێر گووتوویە: درۆ تا زلتربێ خەڵک باشترباوەڕی پێدەکەن!لەو کورتە ویدۆیەدائەو / باوکی سامان بڵاوی کردۆتەوە / مەلایە چۆن دەتوانێ درۆی ئاوابکا؟ئەگەر درۆ دارەگوێز بایە رۆژانە  سەدان گوێزیی لێ هەڵدەوەری!مەلا دەڵێ:
بۆ خۆمان چاومان لێ بوو،دووفڕۆکە بەئاسمانەوە هاتن،یەکیان ئێڕانی بوو،ئەوی تریش عێڕاقی!
… مەلا لە عەرز توانیویە فڕۆکەی ئێڕانی وعێڕاقی لێک جودا بکاتەوە!؟
پاشآن دەفەرمووێ:فڕۆکە عێڕاقیەکە،فرۆکە ئێرانیەکەی پێکاولە شووێنێکی دیکە کەوتە خوارێ!
… ناڵێ ئەو شووێنە چەندە دووربووە؟
دەڵێ پاشآن: فرۆکەوانە ئێڕانیەکە کەوتە بەر دەستی حیزب!؟  پاشآن سەددام گووتی سی ودوو میلیون دۆلارتان دەدەمێ بیدەنەوە بەمن! بەڵام قاسملوو گووتی: من ئیستقلالی / سەربەخۆیی حیزبیی / حیزبەکەم نادەم بە پارە!؟بۆیە ئەو داخوازییەی بەعسمان قەبوڵ نەکرد!؟
… ئەو درۆیە،درۆکانی هیتلێریشی بەزاندووە!
مەلاعەوڵای حەیاکی بۆ کێ قسەدەکا؟ بۆ ئەو کەسانەی کە بە بێ لێکۆلێنەوە ووەدووکەوتن چاویان لە زاریی ئەو جۆرە کەسانەیە کە بەوشێوەیە خەڵک هەڵدەخڵەتێنن!ئەومەلایە لە بیریی چۆتەوە کاتی شەڕ دەگەڵ کۆماری ئیسلامی سەددام حوسێن بایی دوازدە هەزارچەکدار راستە وراست دیناری دەدا بە قاسملوو،تا بتوانێ لە شەڕدەگەڵ کۆماری ئیسلامی کەڵكی لێوەرگرێ.لە حالێکدا لەو سەردەمدا ئەو حیزبە خاوەنی چوارهەزار چەکدار بووە.ئایا سەربەخۆیی / ئیستقلال / حیزبیی کە مەلا باسی لێوەدەکا ئاوایە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە