چۆنیەتی خۆکوشتنی (عەفیر) گوێدرێژەکەی پێغەمبەری ئیسلام!

Wednesday, 21/04/2021, 23:35

15217 بینراوە


پێشگووتن:
عەفیر ناوی ئەو کەرە بووە کە حەزرەتی محەممەد سواری دەبوو!


- لە ژیانمدا زۆرکەسم بینیوە کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بوون، زۆر کەسیشم بینیوە کە گیانی خۆیان بە ماددە هۆشبەرەکان لە دەست داوە!
- گیرۆدەبون  بەماددە هۆشبەرەکان دەگەرێتەوە بۆ زۆر پرسیی کۆمەڵگایی و بۆ چارەسەرکردنی ئەو دەردەش دابینکردنی شوێنی تایبەت زۆر پێویستە.
هۆی ئەوەی کە کۆمەڵگایەک مرۆڤەکانی دووچاری ماددە هۆشبەرەکان دەبن زۆرە. لێرەدا دەسەڵاتی سەردەستی ئەو وڵاتە ڕۆلی سەرەکی هەیە لە بنبڕکردنی ماددە هۆشبەرەکان.
گیرۆدەبوانی ماددە هۆشبەرەکان رێگا چارەیان بۆ دۆزراوەتەوە، ئەدی ئەو کۆمەڵگایەی کە گیرۆدەی ئەفیونی دین و ئایین دەبێ، ئایا چارەی بۆ دۆزراوەتەوە؟
لە هەر وڵاتێکدا، دەسەڵاتی دین سالاریی دین و ئایینی کردە کەرەستەیەک بۆ درێژە پێدان بە سیستمی زۆرداریی وێنەی دەسەڵاتی ئێران و تورکیە وای لێ بەسەر دێ کە لە کاتی هەڵبژاردندا دەست بۆ لایەنەکانی ئایینی دەبەن تا لە سەر تەخت بمێننەوە. من بە وردیی نازانم کاتی خۆی لە وڵاتی عەڕەبستان کەر واتا (گوێدرێژ ) بوونی هەبووە یان نا؟ ئەدی ئەو کەرەی کە پێغەمبەر سواری بووە بۆ هیندە خۆشەویست بووە؟ ئایا کەر دەتوانێ خۆی بکوژێ؟

خۆکوژیی عەفیر!

عەلی، مەبەست حەزرەتی عەلییە، دەفەرموێ: یەکەمین چوارپێیەک کە خۆی کوشتووە (عەفیر)ــە، کە کەرەکەی پێغەمبەر بووە! ئەو کاتەی  پێغەمبەر لەو دونیایە ڕۆیی و کۆچی دوایی کرد، ئەو کەسە هەوسارەکەی خۆی پچڕاند و ڕایکرد تا گەیشتە لێواری چاڵاوی بنی خەتمە لە ناوچەی قەبا. لەوێ خۆی  هاویشتە بنی چاڵاوەکە و کردی بە قەبری خۆی!
حەزرەتی عەلی دەفەرموێ: ئەو کەرە (عەفیر) دەیتوانی دەگەڵ پێغەمبەر قسە بکات بە پێغەمبەریی دەگووت: وێڕای خۆم دایک و باوکیشم فیدای تۆ بن!
عەفیر دەیگووت: باوکم لە باوکی وی، ئەویش لە باوەگەورەی وی ئەویش لە باوکی خۆی بۆی دەگێڕامەوە کە دەگەڵ نوح لە پاپۆڕدا بووە و نوح هەستاوەتە سەرپێ دەستێکی بە پشتیدا هێناوە و فەرموویە: لە نیژادی ئەو کەرە، کەرێک دێتە دونیا، کە گەورە و دوایین پێغەمبەری دونیا سواری دەبێ!
عەفیر دەفەرمووێ: سپاس بۆ خودا کە منی بەو شێوەیە لەو پێگەیە داناوە!
قەبر و بارەگای پیرۆزیی ئەو کەرە مەزنە لە عەڕەبستانە، تەمەنێک ئەو شانازییەی پێدرابوو، کە مەحەممەد سواری بێ  و هاوسوحبەتی بێ و رێنمایی دابێتە حەزرەتی محەممەد.
هۆگرانی زیارەت کردنی ئەو کەرە موقەددەسە و داوای چارەسەرکردنی خواستە نەهێنیەکان و ماددیەکان زۆر زۆرن لەم سەردەمەدا.

سەرچاوە:

- ئوسوولی کافی، بەرگی یەکەم لاپەڕەی١٨٤ کتێبی ئەلحەججە.

تێبینی:

 ئێستێ لە سەرپارەی کۆماری ئیسلامی بارەگای ئەو کەرە لە حاڵی دروستکردندادایە، تا موسڵمانان بتوانن نیازەکانی خۆیان لەو کەرە گەورەیە داوا بکەن و شەفاعەتیان بۆ بکات! پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە قەبری عەفیر ئێستێ لە وڵاتی عەڕەبستانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە