دەستکەوتەکانی رێفڕاندۆم!

Wednesday, 21/04/2021, 22:30

17586 بینراوە


کورتە نۆستالۆژیایەک لە ڕێفڕاندۆم!

سەرکردەکانی رێفڕاندۆم لە سەر پۆستیی سەرۆککۆمار شەڕیانە! پار ئەو دەمانە سەرانی رێفڕاندۆم بەغدایان تەڵاق دەدا! ئێستێ کێبڕکێیانە و دەپاڕێنەوە بۆ ڕێگاپێدان بۆ گەڕانەوە بۆ باوەشی بەغدا! ت اماوەیەکی زۆر کورت پێش ئێستا هەرکەس ناوی مالیکی هێنابایە، یان جاش بوو یان سیخۆریی وڵاتان! بەڵام ئێستێ شەڕە لە سەر زیارەتی بەردەرگای ماڵی مالیکی و...
بەرهەم ساڵح دەڵێت، تەنیا من و کەسانی دیکە لە وێنەی من مافی ژین و بەرهەمی وەرگرتنی پۆستمان هەیە. ئەگینا سیاسەت لە کوردەواریدا یانی وەرگرتنی پۆست و بەرژەوەندیی تاکە کەس. خەڵك و خزمەت بە گەل گەلێک فشەیە! هەروەها بە پێی مێدیاکانی ناسراوی جیهان و ناوچەکە و هەرێم زانراوە، هاوپەیمانی بۆ دێمۆکڕاسی کڵاو لە سەر نان و خەپاندنی نامرۆڤانەیەی خەڵک دژی بەرژەوەندیەکانی خەڵک و دابەشین و داچەپاچینی یەکجارەکیی کۆمەڵگایە لە بەرژەوەندیی یەکێتی و پاڕتی!
دانانی خاڵی گومرگ لە نێوان کەرکوک و هەولێر و کەرکوک و سلێمانی خاڵێکی ترە لە دەستکەوتەکانی رێفڕاندۆم! خەریکەشەڕێکی گەورەی جیهانی لە سەر بەرگریکردن لە کاندیدبوونی مەلا بەختیار بۆ پۆستیی سەرککۆماریی لە عێڕاق ساز دەبێ، پۆل پۆل سەرۆکی وڵاتانی زلهێز لە بەرەی بەرگرین لە مەلا بەختیار و جێ گیر بون!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە