شێخ فستق ئاژاوە دەنێتەوە

Saturday, 04.24.2021, 19:43

5205 بینراوە


بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگى نیهاد بارزانى کە ئیستا ناوبانگی بە (شيخ فسته‌ق) دەرکردووە، له‌گه‌ل كچێكی رۆژهەڵاتییدا كه‌ باسى سێكس دەکەن، ئەو دەستپێشکەرییەش لە کوردستانپۆستەوە دەستی پێکرا و ئەو ناوەی لێنرا. ئەو دەنگە و ئەو فستقە، كێشه‌ى خستۆته‌ نێو بنه‌ماله‌ى بارزانيی، چونكه‌ شيخ فستق له‌ ته‌واویى كۆبونه‌وه‌كاندا ياوه‌رى مسعودى برايه بووە وه بڵاوبونه‌وه‌ى ئەم نازناوه‌ نوێيه‌ى شيخ فستق، وای کردووە کە شەوچەرەی وا لێکردووە فستق لێ دوور بخەنەوە، چونکە بە چاوپێکەوتنی فستق هەموو لە ژێرەوە زەردەخەنە دەیانگرێت، بەتایبەتی بەرەکەی ئەودیوی بارزانی کە نێچیرەڤانە. هەروەها ئیستا ئەو ناوە،  یان دانانی فستق کاکە شێخ به‌ تانه‌ تێده‌گات، بۆيه‌ له‌ناو چه‌ره‌زاتى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ئیستا فسته‌قى لێلادراوه‌ !
ئه‌و بنه‌ماڵەیه‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌فس پيسن بە چاوی سووکەوە سه‌يرى كوردستان وخه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌كه‌ن، له‌ ته‌واویى خه‌ڵکی كوردستانیش توڕه‌ن لانه‌دانى لێبرينى موچه‌ش له‌مه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌، وەک من لە نزیکەوە ئاگادارم، کە  له‌ كۆبونه‌وه‌ى تايبه‌تى نێوان مسعوود و نيچير و مسرور و نیهاد ده‌رباره‌ى كانديه‌كانى پارتى له‌ رۆژى 4-4-2021 له‌ مالى مسعوود به‌راشكاوى رايان گه‌ياندووه‌ کە ئه‌و ميلله‌ته‌ شايه‌نى پارە و موچه‌ نیيه‌.
له‌ دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌، شيخ فسته‌قیش بڕيارى دا سیناريۆى وا دابرێژيت شيرازه‌ى‌ كۆمه‌لگا تێك بدات، چونكه‌ به‌ راى شێخ فستق ئه‌و تيكدانه‌ ده‌بێته‌ هۆى شاردنه‌وه‌ و ئاسان هه‌زم كردنى په‌يوه‌ندى ته‌لەفۆنى له‌لايه‌ن خه‌لكه‌وه‌ له‌ نێوان شيخ و كچه‌ بليمه‌ته‌كه‌ى رووى راسته‌قيه‌نه‌ى شيخى ده‌رخست، چونكه‌ ئه‌و نزيكترين كه‌سى مەسعوده‌  بۆیە باسەکێکی تریان وروژاند، دڕاندنی قورعانیان فڕێدايه‌‌ ناو تۆڕه‌ كۆمه‌لايه‌تيه‌كان، وەکو ئەوەی دراندنى قوران له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانى هه‌ولير و سه‌ماى كچ و كورێكى عه‌رەب له‌ سلێمانى يه‌كه‌م سیناريۆى شيخ بوون.