جیا لە ئەرمەنەکان کورد بە ئەتۆمیش لێی بدرێت، دەستبەرداری خاکیان نابن

Monday, 26/04/2021, 0:51

3293 بینراوە


جیقە جیقە لەبۆق چووەکەی ئەمێریکا بۆ بەتیرۆر ناساندنیان و تیرۆر و دەستگیر کردنی سەرکردەکانیان. لای گەریلا بەبای گویێان دا دەچێت و گرنگ لای وان ژماریە لەھەر سەرسەرانەیێکی تورک بۆ گڵاو کردنی خاکی کوردان چەندیان لێ بکوژن.
ئەرمەنەکان ئەگەر چی ھەموو دونیای مەسیحی ئەودەمی ئیمپریالیزمی ڕوویان لێ نەکردەوە و ڕوسیای ھاوسێشیان لەسەروبەندی شۆڕشی گەورەی ئۆکتۆبەر بوو. بەخۆشیان لەبەر ئەوەی خۆیان دا بەر قەدەری چارەنووسی بنەچە بڕینەوەی خۆیان و ڕووحی دەستوەکەریان تێدا نەبوو.
لەبەرچاوی دونیای بەرژەوەندی خواز تۆویان بڕایەوە و لەھەموو ئەو شار و گووندانەی لەئەزەلەوە تێیدا بوون مێژووشیان لەباریەک ھەڵوەشایەوە و جگە لە دێرە دێرینەکەی ئاختەماری ناو گۆڵی وانی سەر بەشاری وان، لەسەر کەلاوەی ھەر کلێسایەکی مێردین و وان و شار و گوندەکانیان مزگەوتێکیان لەسەر دروست کرد و کەوتنە بەر ڕەحمەت فرمێسکی درۆیینەی ووڵاتانی ڕۆژاوا و بوونە قوربانی بەرژەوەندیە چڵێسەکانیان و لەحەفتا ساڵی ڕابردووی شەڕی ساردی دوای جەنگی جیھانی دووەم تورکیا بووە ئەندامێکی چالاکی ناتۆ لەو ھەموو ساڵەی سیخووڕی کردنی دژی مەعەسکەری وارسۆ، تاقە ئەرکی خۆی بۆ لەناو بردنی نەتەوەی کورد جێبەجێ کرد.
بەڵام کوردەکان ھەر لە دەستپێکی دروست بوونەوەی یەنی جمھوریەتی موستەفا کەمال پاشای ئەتاتورک و عیسمەت ئینۆنۆی خوێن لەدەمار گەڕاوی جاشە کورد.
لەساڵی ١٩٢٥ ڕاپەڕینی شێخ ڕەزای دەرسیمی کوردی زازای عەلەوی بووە ئاورینگی ڕاپەڕینەکانی دوای خۆی وەک ھی سەید ڕەزا و شێخ عوبەیدوڵای نەھری و شۆڕشی ئاگری داغی چیای سەرکەشی ئاراراتی جەنەڕال ئیحسان نووری پاشا و ھەتا کۆتایان و کەقەت کۆتاش نابێت دیسان لەساڵی ١٩٧٢ی سەدەی بیستی ڕابردوو کوردە ھۆشیارە چەپە شۆڕشگێڕەکان بەھاوکاری تورکە پێشکەوتن خوازەکان کەوتنەوە خۆ و تەپ و تۆزی مێژووی ژێردەستییان لەخۆ داتەکاند و لەساڵی ١٩٧٨ ڕێکخراوێکی نوێی دەگمەنیان لە دونیایێ ھێنا سەر پێ و گەنجێکی ھۆشیاری خوێندکاری حقوقی ئەکادیمی زانکۆی ئیستەنبۆڵ پارتی کارکەرانی کوردستانیان دانەزان کردوو شەھید مەعسوم عەگید یەکەم فیشەکی بە قەرەقوولێکی تورکی وەنا لەسەر خاکی خەسێندراوی کوردستان و سەدای دەنگی ئەو گووللەیە بە مێژووی سەدان ساڵی خاکی داگیرکراو و ژێردەستی چووە خوارێ و ھەزاران کچ و کوڕی کوردی گەیاندە چیاکان و ھەرزانترین قوربانیان لا گیانی خۆیان بوو پێشکەش بەکوردستان و دونیای کەڕی مرۆڤایەتی ویژدان مردوو کرد.
سەرەڕای دەنگ بەرز کردنەوە و ناماقوڵی فەتوای مەلا ئیسلامیە ئیخوانەکانی تورک بۆ سەربڕینی کورد و بەئەتۆم لێدانیان.
 کوردەکان جیا لە ئەرمەنەکان لەسەر خاکی خۆیان مانەوە و ئەگە بە بۆمبی ئەتۆمیش لێیان بدرێت دەست بەرداری خاکەکەیان نابن.
بۆیە جیقە جیقە لەبۆق چووەکەی ئەمێریکا بۆ بەتیرۆر ناساندنیان و تیرۆر و دەستگیر کردنی سەرکردەکانیان بەبای گویێان دا دەچێت و گرنگ لای وان ژماریە لەھەر سەرسەرانەیێکی تورک چەندیان لێ بکوژن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە