بایان و بەهەشتی بەلاش

Tuesday, 27/04/2021, 16:52

6893 بینراوە


لەم ھەرێمەدا تەفکیر  ھێواشە
هۆش نییە لە سەر، ژێریش بەلاشە
لە سلێمانی نیسک و لە ھەولێر ماشە
ئەمیان بە سمت و ئەویان بە لاشە
سەمای سەھۆڵی و دەشتی بەهەشتە
ئەمیان بە حەوت و ئەویان بە هەشتە
بەلاشە بۆ ئەم  موچە و مەعاشە
ھەمووی خۆڕایی و بێ پارەی کاشە
ئەمیان ناوکییەتی و ئەویان وێڵاشە
ئەمیان بای ئەیا و ئەو یانی پێ باشە
خۆ لە فردەوسیش، یان ھەر بەلاشە
چاویان لە لاقە و عەقڵیان لە لاشە
ئەم گەلە بیری لای یانی مەعاشە
سەرۆکی کەم دوو و بە کورتە لاشە
هەر ئاوا بای یەن بۆ یان زۆر باشە
مادام ھەر حەزتان یانی بەلاشە
ئەم حکومەتەتان بۆ یان پێ باشە
یان ئەم و یان ئەو ھەردوو یان باشە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە