* یەکێتی و گۆڕان ھێندە بێ دەسەڵات بوون تا ئاستی گوناح و مایەی زگ پێ سووتان و گاڵتە پێکردنی خەڵک.
پارتی خۆی چاک دەزانێ چی دەگوزەرێ و چی دەکات، یەکێتی و گۆڕانە دەیانەوێ خۆیان لەگێلی بدەن و شتەکان لنگاو قووچ تێبگەن.
ئەوەی لای پارتی بایەخی نەبێ و پێی زیاد بێت پەرلەمانە و ھەندێک کادیری سواوی خۆی تێپەستایە چ ئەوانەی لەڕابردوو جاش و بەعسی بوون یان ئەوانەی لەکوڕ و کچ و نەوەکان و باکگڕاوندی وانن.
ئەوەی تریشی بە ئاوارەکانی دوای سی و یەکی ئاب موتوربە کردوون، کە لەزمان درێژی مەعلانن و کار لەسەر بێ حورمەت کردنی بەرامبەرەکانیان دەکەن تا ئەو ئاستەی ئەگەر وەک خۆشیان لێ نەکەن ئەوا بێزار و قێزەوەن و بێ دەسەڵاتیان دەکەن لەبەردەم خەڵکی خۆیان و دەشیان کەنە مایەی گاڵتە پێکردن و بێدەسەڵات لای خەڵکی خۆشیان.
لەبەر ئەوەی بەناو پەرلەمان لە ھەولێر ھەر لەدروست بوونی و لەدانانی ڕەسمەگەورەکەی مەلا مستەفا بارزانی و ھەوڵە نەزۆکەکانی ئەودەمی جەلال تاڵەبانی بۆ دانانی ڕەسمی شێخ مەحمود لەبەرامبەر رەسمەکەی وان و دواتر دانانی زێرەڤانی و ئاسایشی تایبەتی خۆیان بۆ کۆنترۆل کردنی تەواوی بینا و دەورو بەرەکەی و زوو تریش گێڕانەوەی یوسف موحەمەد بەکۆمەڵێک پارێز بەندی و حەصانەی پەرلەمانی لە پردێ و ھەر کەسێکیان بوێ ھەر لەناو ھۆڵی کۆبوونەوە شاپتڕێنی دەکەن.