ڕۆژوو و حجاب مرۆڤ تووشی سەرەتان دەکات

Saturday, 01/05/2021, 22:45

7237 بینراوە


سەرەتا رەنگە بە خوێندنەوەی ئەم ناونیشانە، کە سەرجڕاکێشە هەندێک کەس گاڵتەی  پێی بێت، یان لایەنی کەم پێی وابێت بە بێ بەڵگە ئەو قسەیە دەکەم، جا بۆیە داوا دەکەم لە پێشدا تەواویی نووسینەکە بخوێنەرەوە لەگەڵ ئەو سەرچاوانەی ئاماژەم پێیان داوە بەتایبەتی سەرچاوە عەرەبییەکە.


کاتێک بیر دەکەیەنەوە و دەپرسین کە ئایا ژیان چۆن پەیدابووە، ئەوا ئەوکاتە لە دوو ناوەندی دژ بەیەکتر، کە  ئاین و زانستە وەڵاممان دەست دەکەوێت.
ئاگادارین کە سەرەتا مرۆڤ مرۆڤێکی بێئاگابووە لەهەموو بوونەکانی دەوروبەری، کەسانی بەتواناش سەرەتا پیاوە ئاینەکان بوون، ئەو پیاوە ئاینیانەش گەیشتە ئاستی سەر هەڵدانی ئاینی یەهودی، پاشان کریستانیەکان، داواتریش ئیسلام، هەرسێکیان پێیان وایە ژیان لەوکاتەوە لەسەر زەوی پەیدابووە، کە ئادەم و حەوا  لەسەر خواردنی سێوێک لەبەهەشت دەکران، ئەو مێژووەش دەگەڕێتەوە بۆ حەوت تا هەشت هەزار ساڵێک.

لە ئایندا شتێک نییە کە وەڵامی پێچەوانەت هەبێت بڵێیت ئەوە وانیە، یان گومانم هەیە، تەورات و ئینجیل و قورعان، کتێب و قسەی خوایە، نابێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت، یان گومانت لەسەری هەبێت، کاتێکیش مرۆڤ زیاتر وشایر بووەوە، ئەوانە هاتنە پێشەوە و دەنگی خۆیان بەرز کردەوە، ووتیان نەخێر نە گەردوون، نە مرۆڤ بەو شیوەیە پەیدا و دروست نەبووە، بەو شێوە نییە کە باسی دەکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی کە پیاوە ئاینەکان زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکیان لەگەڵدابوو، بە ئێستاشەوە زۆربەی خەڵک بێئاگا و ناوشیارە، بۆیە پیاوە ئاینەکان توانیویانە  "سوکرات"ەکان ژەهر خوارد بکەن، ئەوەش بە دادگاو یاسا و ڕێسا، تا گەیشە ئەو ئاستەی کە " جوردانو برونو" کە مامۆستای ئاینی و فەیلەسفێکی ئیتالی بوو، بەزیندووی بسووتێنن، فریشتەیەکی وەک "حەلاج" پارچە پارچە بکەن، بەڵام خۆشبەختانە ئاستی ووشیاری هەمیشە بەرەو بەرزتر هەنگاو دەنێت، بەتایبەتی جیهانی دەرەوەی ووڵاتانی ئیسلامی، ئەو قۆناغەیان تێپەڕاندووە و بەهاوکاری دەسەڵادارانی ووڵاتەکەیان، ئەو بیرۆکەیە کە ژیان تەمەنی 7 بۆ 8 هەزار ساڵە لەسەر زەوی پووچ بۆتەوە، لەجیهانی شارستانیدا، زۆرینە بۆچوونیان گۆڕاوە، ئێستا باوەڕیان بەوە هێناوە کە ژیان لە 5 ملیارد ساڵەوە لەگەڵ گۆڕانکاری و دروستبوونی کارەساتەکاندا،  لەیەک خانەییەوە پەرەی سەندووە. بۆ نموونە ئەوەی زانست دەڵێ لە٦٠ ملێۆن ساڵی ڕابردوودا کە نیازیکێک کەوتۆتە سەر زەوی "دایناسۆرە" کانی لەناوبردووە
تەماشای ئەو ڤیدیۆیە بکە: ( ڤیدێۆیەکی دۆکۆمێنتاری لەسەر دروستبوونی ژیان لەسەر زەوی).

هەروەها زانست "بیردۆزی گەشەسەندن" پشتڕاست دەکاتەوە و بە بەردی بناغەی دروست بوونی ژیانی دەبینێت و گەورە زانا و پسپۆڕی بواری ژیانناسی و پەیدابوونی ژیان ئەرێی دەکەن.

125000زانای جیهانی پشتگیری "پەرەسەندنەکەی چارلس داروین" دەکەن، کە گەورەترین ڕێکخراوی زانستی جیهانیە هەروەها خوودی یوسف قەرەزاوی و دوکتۆر عەدنان یوسف" کە دوو کەسایەتی باڵای ئیسلامین ئەرێی گەشەسەندن دەکەن، هەرچەند پێچەوانەی هەر سێ ئاینە سەرەکیەکەی "جوولەکە، کریستیان، ئیسلامە".

ئەوەی جێگای داخە کەسانی بیبەرپرسی درۆزنی وەکو " مەسعود عبدولخالق" و دەیان و سەدانی کۆلەکە مەلا، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان هەبێت، بوختان دەکەن و ئەڵین کە "پەرەسەندنەکەی (گەشەندن)ه کەی چارلس داروین بەدرۆخراوەتەوە".

سوپاسی و دەستخۆشی لەو بەڕێزانە دەکەم، کە ڕەنجیان کێشاوە کە ژێر نووسیان بۆ کۆمەڵێک ڤیدۆی زۆر پێویستیان بە کوردی دروست کردووە،هیوادارم کە بە ووردی گوێ لە ڤیدێۆکان بگرن، ئەوسا دەزانن کە مەلا کوردەکانمان ڕاسگۆ نین.

ئەوەی ڕاستییە و بەڵگە نەویستیشە کە ئەڵێ بە ڕۆژووبوون و حجاب، زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، ئەوەیش بە بەڵگەی پزیشکی، کە دەیسەلمێنێت لە کاتی بەڕۆژووبووندا مرۆڤ تووشی کەمی بەرگری گیان دەکات، واتا ڤیرۆس و بەکتریا بە ئاسانی دەتوانێت تووشی سەرجەم نەخۆشیەکانمان بکات، بۆ نموونە کاتێک حجاب دەکرێت، سەر و لەشی مرۆڤ تیشکی خۆری بەرناکەوێت، دەبێتە هۆکاری دروست بوونی بەربەست کە "ڤیتامین دی"ـە ئەو کەسە حیجاب پۆشانە ڤیتامین (D) وەرناگرن، هەروەها  بەڕۆژوبوونیش، ئەوا دیسان "جگەر" لەجیاتی ئەوەی کە خوێنمان پاک بکاتەوە، ژەهر بەرهەم دەهێنێت بە ناوی "کینات".

ناوەندی "ڕۆبەرت کوخ" باوەڕ پێکراوترین ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی جیهانیە، دەڵێ: حیجاب هۆکاری سەرەتانە چوونکە بەرگری لە وەرگرتنی ڤیتامین "دێ" دەکات، تەنانەت بە بەڵگەوە لە ئوردون سەلمێندرا کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە کە ژنانی ئوردونی لە ١٨ ساڵیەوە بۆ تەمەنی٧٠ ساڵان لە 78%ی ئافرەتان کەمی ڤیتامین (D)یان هەیە، هەروەها لێکۆڵینەوەکە ئاشکراشی دەکات کە ئەو پێست زەردانەی لای خۆمان زیاتر پێویستییان بە ڤیتامین (D) هەیە وەک لە پێست سپییەکی ئەوروپی.

https://www.dw.com/ar/

دیسانەوە ئەبێت بڵێێن بەداخەوە، زۆربەی هەرە زۆری دکتۆرەکان، بۆ ئەوەی نانیان نەبڕێت، گوێ بە تەندروستی هاوزمان و هاوڵاتی خۆیان نادەن، چونکە بە هەزارەها دکتۆر لە بری ئەوەی  ڕاستیەکان لە هاوڵاتیانی خۆیان نەشارنەوە،، هاتوون بە هەزارەها شێوە و سەدان پاساو دەهێننەوە بۆ کەسانی داماو، گوایە ڕۆژو گرتن، رۆح و گیانمان پاک دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوانەش هەرهەمووی دەبینن کە دکتۆری ویژدان زیندوو بوونی هەیە و ڕاستیەکە بە خەڵک دەڵێت، لەوانە "الدكتور صلاح سند" کە بە ئاشکرا ئەڵێت تۆیان خەڵەتاندووە، کە بەڕۆژوو بوون، زیانت پێناگەیەنێت.

https://www.facebook.com/TahaHalladny/posts/3269156383187897

في صيام الحامل مخاطر تعرّفي إليها هنا...! - Laha Magazine

پێشتر گفتوگۆی زۆرم لەگەڵ پڕۆفیسۆرێکی سوئدی بە "سۆسیال ئەنترۆپۆلۆجی سویدی."هانس کلیتەدا هەبوو، هەروەها "یان یەرپە" دەربارەی ئیسلام، کتێبێکیشم بە سویدی دەربارەی ئیسلام و ئایندەی ئیسلام بە  زمانی سویدی بە چاپ گەیاند، کە هیچکام نە کلیتە هاوڕام نەبوون، لەسەر شیوازی نووسینە و تەنانەت بڵاوکردنەوەشی، پێیان وابوو کە نووسیەنەکم هێرشە و چارەسەریش بەو شیوە دروست نییە، چونکە ناوبراوان پێیان وایە کە گەیشتن بە "ڕێنەسانس" لە خۆرهەڵات پێوسیتە هەمان ڕیبازی ئەوروپیانە بێت، هانس کلیتە نوسینێکی ٥٠ لاپەڕەی دامێ و ووتی ئەم نووسینە دەربارەی حیجاب و بەڕۆژوبوون، کە کۆکراوەی نزیکەی 60 دوکتۆری جیهانی بە ئەزموونە،  بە بەڵگەوە سەلماندوویانە، کە حجاب و ڕۆژوگرتن مرۆڤ تووشی سەرەتان دەکات، بە داخەوە لەگەڵ ماڵگوێزانەوەکەمدا ئەو کتێبەم لە دەست چوو، بۆم نەدۆزرایەوە، 
هەرچەندە خۆشبەخاتەنە ئەم بابەتەی "دوکتۆر سەلاح سند"م دۆزیەوە، کە ناوبراو ئەڵێ: "گلۆکۆز" زۆر پێویستە بەتایبەتی بۆ گەشەی کۆرپە، چونکە هاوکاری هەرە گەورەی گەشەی  کۆرپەیە، ئەگەر گلۆکۆزیش بەردەوام لە دەمیلە خوێنەکانەوە نەگەیشتە کۆرپەلەکە، ئەوان ناچار دەبێت کە "چەوری"ە ئامارکراوەکان بشکێنێت، تا بەردەم خواردن بگەیەنێت بە کۆرپەلە، ئەم کارەش دەبێتە هۆی بەرهەم هێنانی توخمی "کینات" کە ژەهرە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری مردنی کۆرپەلەکە. لە هەموو بوارێکیشدا بەرزبوونەوەی نەخۆشی شەکرە، ئەگەر توخمی کینات کۆرپەلەکەش نەکوژێت ئەوا دیسان تووشی سەدان کێشەی دەکات، بۆ نموونە  دایکبوونی پێشوەخت، هەروەها ڕیگیری لە کارەکانی دەکات، کە بەرنامە کراوە و ناتوانێت وەک پێویست کارەکەی خۆی ئەنجام بدات، گەشەی ئاسایی نابێت، وەکو ئەوەی پێویستە  کاتژمێر 7 لەسەر کار بیت، کەچی ترافیک ڕێگەت نادات لە کاتی خۆیدا بگەیت، بۆیە ناتوانێت کاتژمێر 7 لەسەر کار بێت.
لە کۆتاییدا ماوە بڵێم: تۆ بڵێی کە خودایەک خاوەنی ئەم گەردونە بێکۆتاییە و ئەو هەموو زانستە بێت، هەموو نەبوونێک بهێنتە بوون، بەڵام لە رێگای ئاینەکەیەوە بەندەکانی خۆی تووشی ئەو هەموو نەخۆشیی و سەرەتانە بکات؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە