هەر تاوانێک یەکێتی کردبێتی من تێیدا بەشداربووم

Sunday, 02/05/2021, 23:34

5471 بینراوە


مەبەست لەو تاوانانەیە، کە لە ماوەی ساڵانی ١٩٩١ تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ کردبێتی من تێیدا بەشدار و هاوبەشیان بووم!


هەر مرۆڤێک بوو بە ووتارچی و بەشداربوو لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بەوەی کە نابێت شوێن پارتێک بکەوێت کە ئەو پارتە هاوبەشی تاوانی پارتیە و ڕێککەوتنی لەگەڵ کردوە یاخوود ئەو پارتە کە ناوی یەکێتیە خودی خۆشی تاوانبار بووە لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و دزی و جەردەیی و جەللادی و شەق وەشاندن و زیندانی کردنی نایاسایی ، ئەوا هەرکەسێک کە ڕێککەوتنی لەگەڵ دەکات یا نووسینیان بۆ دەنووسێت یا بەسەریاندا هەڵدەدات یا بڵاوکراوەکانیان بۆ بڵاو دەکاتەوە یاخوود دەنگیان پێدەدات یا شوێن کەسانێک دەکەوێت کە لەو پارتە بوون و جیابوونەتەوە ئەوا هاوبەشی چاک و خراپیانە 

هەر بەو هۆکارانە

من بەشداربووم کاتێک بووم بە ئەندامی پارتێک بە ناوی گۆڕان و شوێن کەسێک کەوتم کەناوی نەوشیروان موستەفا بوو کاتێک هەموو تاوانەکانی یەکێتیم لەبیر کرد کە خوودی ناوبراو تیایدا سەرکردەیەکی باڵای ئەو پارتە بووە و دواتر پارتێکی دی دادەنێت و خەڵک کۆدەکاتەوە بە ناوی گۆڕانکاری و منیش کوێرانە دوای چەندین ساڵ بینینی تاوانەکانی یەکێتی شوێن سەرکردەیەکی کۆنی ئەو پارتە کەوتم ، پارتێک کە سەری زمان و بنی زمانی ڕووخانی یەکێتی و پارتی و خەونی درووستکردنی دەسەڵاتێکی سیستماتیکی بوو ، بەڵێ من بەشدار بووم لە هەرتاوانێک کە یەکێتی کردبێتی گەرچی من ئەندامی ڕاستەوخۆی ئەو پارتە نەبووم  ، ئێستا وا دوای ئەو هەموو هوتافی ڕووخاندن و دزی سەر سنوور و دزی ناوخۆ و تاوانی ناو زیندانەکان و تەنانەت سزادانی باوکم لەسەر من کاتێک قسەم لەسەر یەکێتی کردوە بەشدار بووم لەو تاوانانەی بەرامبەر باوکە بەتەمەنەکەم کردیان بەهۆکاری ئەوەی شوێن کەسێک کەوتم کە کەسی دووهەمی ئەو پارتەبووە و تاوانەکانیم بیر کرد.
بەڵێ من بەشدارم ، لەیاسادا ئەوەی تاوانبارە لەگەڵ ئەوەی تاوانەکە دەبینێت و لەبیری دەکات بە هەر هۆکارێک بە هاوەڵی تاوان ناودەهێندرێت ، بەڵێ من تاوانبارم کە ڕاستەوخۆ دەنگم دا بە پارتێک کە ڕابەرەکەی کەسی دووهەمی پارتی دەسەڵاتتداربوە و من بیرم کرد بۆیە بە ناڕاستەوخۆ دەنگەکەم و ویژدانم فرۆشتووە بە یەکێتی تاوانبار . داوای لؿبووردن ناکەم و تاوانبارم ئەبوو کاتێک پێش ئەوەی هەنگاوەکەم بنایە ئەو ڕاستیانەم هەمووی لێکبدایەتەوە ئەوەی شوێنی دەکەوم خۆی بەرپرسی دووهەمی ئەو حزبە بووە ئەوەی دەنگیان پێ ئەدەن ئەندام و کادری پێشووی ئەو حزبە بوون و ئؿستا خۆیان هەڵکێشاوە لە ئاوی عیسا و پاکبونەتەوە لەکاتێکدا تاوان تاوانە گەرچی لە ڕابردوو بوبێت ئەوەی کە بە ڕاستم دەبینین خۆیان بەشدار بوون لە کۆی ئەو سیستمەی کە لەژێر چەپکە گوڵەکەی جەلالی ٦٦ دا بوون ، ئەوەتا دوای ١٢ ساڵ لە درووستبوونی پارتێک کە بە درؿژایی ئەو ١٢ ساڵە بە یەکێتی و پارتی دەووت دز ، جەردە ، ڕێگر قومارچی لگاوچی جەللاد نەوت دز ، خیانەتکار ئێستا بێ شەرمانە بە هاوبەشی پارت درووست دەکەن و خۆیان لە یەکتر دەسوونەوە لە لۆگۆکەشیاندا ٢ دەستە دەستێکی سەوزی یەکێتی و دەستێکی نیلی گۆڕان و لە ناویدا چەپکە گوڵەکەی جەلالی خیانەتکارە ، من ئێستا داندەنێم بەوەی تاوانبارم و ئەندامێکی ناڕاستەوخۆی یەکێتی بووم لە ساڵانی ١٩٩١ تا کۆتای ساڵی ٢٠١٠ کە لە گۆڕان هاتمە دەرەوە گەرچی بۆ یەک چرکە لە یەکێتی ئەندام نەبووم و کارم بۆ نەکردوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە