دیاب ئاغا و سمکۆی شکاک و مەسعود بارزانی

Tuesday, 04/05/2021, 1:12

6207 بینراوە


مێژوو ئەو رێگوزەرەیە کە پێویستە وانەی لێ وەربگێڕێ.هەر نەتەوەیەک لەو بوارەدا چارەنووسی خۆی بسپێرێتە دەستی حیزب یان سەرکردەی بێ ئەزموون، رێک وەک کوردی لێ بە سەردێ!
گومانم لەوەدانییە هیچ نەتەوەیەک بێ رێبەروسەرکرد وبە بێ ئیدۆلۆژیی ناژی،لە پەنا ئەو بابەتانە خاک وئابووری وزمان وفەرهەنگ ووڵات وکۆمەڵگا بەرەوپێشکەوتن هەنگاودەنێ، بە مەرجێک،ئەو کەسانەی رێىەرایەتی سەرکەوتنەکان دەکەن کەسانی لێزان ودوورناس وفیداکاروکارکوشتە بن لە بوارە  جۆراوجۆرەکانی سیاسەت دا.
بە دەگمەن بینراوە کە نەتەوەیەکی وەکو کورد بەرآدەیەکی سەرسووڕهێنەرمتمانە بە سەرکردەی کورد بکاوپێی وابێ کە ئەوسەرکردەیە فریشتەیەکە کە بۆی نازڵ بووە ودەبێ پشتی پێ ببەستێ.لە نێوان سەرکردەوگەل هەستوسۆزی بێ بنەما لە سیاسەتدانرخێکی ئەوتۆی نابێ.لە نێوان سەرکردەکان ودانیشتوانی خاکەکەیدا ستڕاتیژیی وسیاسەت قسەی پێیە.ئەرکی ئەو رێکخراوەیەی کە قەرارە کێشەی گەلەکەی چآرەسەربکا،جگە لە خەبات وتێكۆشآن دژی دووژمن،پەروەردەکردنی کۆمەڵگایە بە شێوەیەکی زانستیی.ئێمەی کورد لەو بورادە دواکەوتوین ورێگایەکی دژوارمان لە پێشە.کێ خەتابارە؟
ئەوەی کە دووژمن بە سەری هێناوی،کەمترنییە لەوەی کە تاقمێک سەرکردە بەسەرکوردی هێناوە!داگیرکار لەو بوارانەدا ئەزموونێکی باشی وەرگرتوە ئەویش ئەوەیە کە،کورد دەبێ بەدەستی کورد قەڵاچۆبکرێ!بەداخەوە لەو رێكارە تاڵەدا نموونەمان زۆرە.ئەورێکارە تاڵەش بەشەکانی کوردستانیشی تەنیوە وتەنیا سەرکردەکان جیاوازیان هەبووە!

دیاب ئاغا و سمکۆ شکاک و مەسعود بارزانی:

من لێرەدا ئاماژە بەو سێ کەسایەتیە دەکەم کە هەرکامیان خەڵكی باکوری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستانن.لە وڵاتێکی وە ئاڵـمان کەسێک بە ناوی هیتلێرتوانی خۆی بگەیەنێتە ئاستێك کە خەڵكی ئاڵـمان باوەڕی پێ بێنن .زۆری نەخایاند ئەوکەسە داپڵۆسێنەرترین دامودەزگای سەرکوتی لە رێگای کەسانێکەوە دامەزراند کە هەڵیان بژاردبوو،دیتمان چۆن شەڕێکی مەزنیی جیهانی بەرپاکردوهەزارانی مرۆڤی بە کوشتندا!هیتلێر سەرەتا نامەبەریی بەرەکانی شەڕبووە لە شەڕی یەکەمدا،جاڕێکی تووشی سەربازێکی دووژمن دەبێ وتفەنگی لە رووبەڕوورادەگرێ! بۆ چەند چرکە دەخوازێ بیکوژێ! بەڵام بەداخەوە ئەو سەربازە ئەوکارە ناکا وهیتلێر نەجاتی دەبێ بەڵام پآشان دوای چەند ساڵێک لەو رووداوە دیتمان چی بەسەردونیاهێنا!ئایا ئەگەر ئەو سەربازە کاتی خۆی هیتلێری کوشت بایە شەڕی دووهەمی جیهانی رووی دەدا؟سمکۆی شکاک زۆر بە هاسانی دەیتوانی رەزاشای ئێران بکوژێ،بەڵام ئەو کارەی نەکرد! ئایا دیاب ئاغا لێ گەڕآبایە ئاتاتورک بە دەستی کورد کوژرابایە ، دەبوو بە باوکی تورکان؟ ئایا بنەماڵەی بارزانی نۆکەرایەتی دووژمنیان  نەکردبایە باشووری کوردستان بەو دەردە دەچوو،کە ئەوڕۆ تێیدایە؟ئەوپرسیارانە حەوجێی بە جوابێکی کارناسانە وشآرەزایانە هەیە.

دیاب ئاغا کێ بووە:

 ئەوکوردە،دژە کوردە خەڵكی باکوری کوردستان وشآری دێرسیم بووە.دەڵێن کورد قارەمانی زۆرە ئەو قسەیە راستە بەڵام لەخۆ فرۆشیشدا کەسانێکی لێ هەڵكەوتووە کە بە دەگمەن لە دونیادا بینراون!دیاب ئاغا یەکێکە لەو کوردە خۆفرۆشآنە کە ئاتاتورکی بە حەزرەتی غازی مستەفا کەماڵ بانگ کردوە!رادەی نۆکەرایەتی دیاب ئاغا لە ئاستێکدا بووە کە لە کاتی خۆیدالە ساڵی ١٩١٩ کە ئاتاتورک حەولدەدا بۆ بەستنی کۆنگرەی سیواس بچێتە ئەوێ کەسانێکی کوردپەروەروشۆڕشگێڕ دەخوازن بۆسەی بۆ دانێنەوەو بیکوژن،بەڵام دیاب ئاغاوچەکدارەکانی ئاگاداریی ئەو کارە دەبن وپێش بەکوشتنی ئاتاتورک دەگرن.بەوشێوەی کوردێکی کۆیلە ئاوا دەچێتە خزمەتکردنی دڕنەدەترین دووژمنی کورد!
ئاتاتورکیش بە کوشتنی دیاب ئاغاوکوشتاری هۆزەکەی جوابی ئەو خۆش خزمەتیەی دیاب ئاغآ دەداتەوە ودەیکوژێ!زۆر دڵتەزێنە کوردێک نۆکەریی دووژمنی خۆی بێ بەڵام بەدەستی کەسێک لە ناوبچێ کە نۆکەرایەتی بۆ کردوە!پرسیارئەوەیە: ئەگەر لەو بۆسەیەدا ئاتاتورک کوژرابایە کورد لە باکوری کوردستان تووشی ئەورۆژگارە دەبوو کە لە دەستپێکی هەزارەی سێ رووبەڕووی بۆتەوە؟ئەوپرسیارەش حەوجێی بە خەسارناسی وجوابێکی کارناسانە هەیە.

سمکۆی شکاک:

کۆمەڵگای کوردەواریی نووسەرورووناکبیروشاعیروزانکۆکاری کورد بە سێ چەپە بە قوڕی گرتووە!بەباوەڕی ئەو چین وتوێژە سمکۆی شکاکیان بە باوکی ناسیونالیزپێناسە کردوە!ناسیونالیزمێکی نەخۆش وبێ بنەما.سمکۆ ویستی پەرە بەدەسەڵاتەکەی خۆی بداوخۆی مەزنترببینێ،کە چی خەسرەی کوڕی دەدەست تورکەکاندادیل گیرابوو بۆ ئەوەی ئازادی بکەن،فریوی جوادپاشآی تورکی خوارد کە پێی گووت: ماڕشیمۆنی ئەرمەنی بکوژە تائێمەش کوڕەکەت ئازاد بکەین.
سمکۆ،ماڕشێمۆنی بانگ کردوە لای خۆی ،دوای کۆتایی چاوپێکەوتنەکەی دەگەڵ ماڕشیمۆن لە پشتەوەڕا بە فیشيک ترۆڕی کردوکوشتی!تا ئەوسەردەمەش ئەو پەڵە رەشە لە نآوچاوانی کورد نەسڕاوەتەوە!دوای ئەو کردەوە ناسیاسیە سمکۆی شکاک لە کارەکەی خۆی پەشیمان بۆوە وگووتی: جەوادئاغای تورک ئەوکارەی پێکردم! ئایا سمکۆ شکاک باوکی نوسیونالیزمی کورد بووە؟ ئەو بەشەش لە دیرۆکمان حەوجێی بە خەسارناسی وجوابێکی زانستی وشآرەزایانە هەیە.

مەسعود بارزانی:

مەسعود بارزانی شانازیی هەرە گەورەی ئەوەیە کە خۆی بە قوتابیی باوکی دەزانێ.بۆ باسکردن لە سەرمەسعودبارزانی ناکرێ باسی مەلای باوکیان وئیدریسی مامی وقیادەمووەقەت و٣١ ئاب لە بیر کرێن.ئەوانە بەشیکی بچووکن لە ژیانی رابوردووی ئەو بنەماڵەیە.ئەوەندی ئەو سێ کەسە خزمەتی دوژمنی کوردیان کردوە،دوژمن بۆخۆی ئەوەندە زەرەری بۆ کورد نەبووە.ئیستێ مەسعود بارزانی نوێنەرایەتی هزرێک دەکا مەلای باوکی لە کاتی خۆیدا دەیکرد!
رووی دونیای بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە رەش بێ کە ئەو بنەماڵەیان دەگژنەتەوەی کورد بەرداوە.وڵاتانێک کە زۆر بێ بەزییانە دەزانن بۆ پارستنی قازانجی خۆیان شآخ وباڵ بۆ ئەو کورد کوژانە بلکێنن تا بۆ خۆیان بگەنە ئامانجەکانیان.نێچیروان بارزانی لە کاتی خۆیدا لە شاری کەرەج دەگەڵ مەسعودی مامی لە تاران پێڵاووجلوبەرگێکی ئەوتۆیان دەبەردانەبووە،ئێستێ لە کۆشکی سپی وکۆشکی ئیلیزە پێشوازیی لێدەکرێ!
هەریەک لە دیاب ئاغاوسمکۆی شکاک ومەسعودبارزانی بەشیوەیەک دۆزی کوردیان بەرەو هەڵدێرڕاکێشاوە.نەتەنیا بۆ کورد تێ نەکۆشآون بەڵكوم گەورەترین دەست کەوتیان بۆ دووژمنی کورد مسۆگەرکردوە.سیاسەت وئاکارەکانیان لە دونیادا بۆتە مایەی ئەوەی کە ڕایگشتی جیهان بە چاوێکی سووک لە دۆزی کورد بنواڕێ.ئەوەی کە لە پاش ئەو سێ کەسە بۆ کورد بە جێ دەمێنێ فڕێ بەسەرمێژووی کوردنییە.سیاسەت پەروەردەکردنی ئەسپ نییە،سیاسەت کەسی شارەزاوزاناوفیداکاری گەرەکە تا بتوانێ کورد بەرەو ئازادی ورزگاریی بەرێ.
کاتی خۆی مەلا مستەفا،کە مەسعودی کوڕی خۆی بە قوتابی ئەو دەزانێ،زۆر زووقازی محەممەدی بە جێهێشت وهەڵات.لەوسەردەمەشدا مەسعود بارزانی دوای ئەوەی شەنگالی رادەستی داعش کردوهەڵات،ئێستێش دەخوازێ لە ژێر فشاری ئەربابەکەیدا کە دەبێتە ئەردۆغآن هێرش بکاتە سەر شەنگال وکۆمەڵکوژیەکی دیکەیان بەسەردا بسەپێنێ!

جەوهەری کەلام:

پێمان خۆش بێ یان ناخۆش.ئەو بەشە لە دیرۆکمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان دەبێ توێکاریی بۆ بکرێ.تا ئێڕە هەم دیرۆکمان نەخۆشە وهەمیش سەرکردەکانی ئەو دیرۆکە.هەرنەتەوەیەک لە دیرۆکی خۆی خاوەن دەرنەکەوێ تووشی رۆژگارێکی چەتون دەبێ.کێ بیری لەوە دەکردوە کە خەڵكی ئێڕان دوای نەمانی شای ئێڕان  ئەو بارودۆخە دژوارەی ئێستێ بەربینگیی پێ بگرێ؟ کێ بیری لەوەدەکردوە دوای نەمانی سەددام وحیزبی بەعس خەڵک، بە کوردیشەوە لە عێڕاق ئاوای بەسەر بێ؟کێ دەیزانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بەوشێوەیە وڵات دەکەنە زیندانێک بۆ ئازادی تا بۆ خۆیان دەسەڵات بگرنەدەست؟جوابی سەدان پرسیاری دیکەش بە رێكاری خەسارناسیی دەبێ لە شەن بدرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە