بەرژەوەندی گواستنەوە

Tuesday, 04/05/2021, 1:39

5506 بینراوە


سەنگەر گواستنەوە لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتیدایە، ئەوکەسانەی سەنگەر دەگوازنەوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە، یان کاتێک دەستیان ناگاتە ئەو پۆستەی هەوڵی بۆ دەدەن و چاویان لێیەتی یان کەتێک خۆیان بەراورد دەکەن بەهاوڕێکانیان و خۆیان بە مافخوراو و ستەملێکراو دەبینن با هۆکارەکان خودیش بن ئیتر گۆڕینی بیر و بڕوایان وەک گۆڕینی جوتە پێڵاوەکانیان سەیردەکەن و زۆر بە ئاسانی و شانازییەوە واز لە بیر و ئایدیا و مێژو و خەباتی چەند ساڵەی خۆیان دەهێنن سەنگەر دەگوازنەوە ناو ماڵی نەیارەکانیان. جا وەنەبێت ئەولایەنەش کە کاکم سەنگەری بۆ گواستۆتەوە متمانەی تەواوی پێبکات، چونکە ئەوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنە و ئەو لایەنە دەزانێت تەنیا لەڕوی ڕاگەیاندن و دەنگدانەوە سود لەو دەبینێت و ناحەزێک کەمدەکاتەوە، بەڵام با ئەوە باش بزانن ئەو کەسانە لەهەر پلەوپۆستێکدابن لەلایەن یار و نەیاریانەوە بە چاوێکی کەمترەوە سەیردەکرێن.
 ئەم سنگەر گواستنەوەنییە" بەڵکوو پرۆسەی بەرژەوەندی گواستنەوەیە زۆرجار لەپێش وادەی هەڵبژاردنەکاندا ئەنجام دەدرێت، یان ڕاگەیاندنەکەی دوا دەخرێت بۆ کاتێکى گونجاوو، ئەویش لایەنى کڕیار دیارى دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە