گاندی: (ئەگەر بوێریی ئەوەت نییە قسەی حەق بکەیت، چەپڵەش بۆ کەسانێک لێ مەدە کە قسەی ناحەق دەکەن)


كادیرێكی پارتی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كاندیدی حزبه‌كه‌ی

Tuesday, 05.04.2021, 2:28

1713 بینراوە


ماوه‌یه‌كه‌ كاوێز مه‌لا په‌روێز كادیری پێشكه‌وتووی میدیای پارتی، كه‌وتۆته‌ هێرش و ره‌خنه‌ گرتن له‌ مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی ، به‌ پشتیوانی كۆنه‌ جاش و ئه‌من و پیاوانی به‌عس باسیان ده‌كات، هه‌ر ئه‌مرۆ كاوێز مه‌لا په‌روێز هێرشی كردۆته‌ سه‌ر شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ناسراوه‌ به‌ شاخه‌وانی عه‌بدوڵڵا ده‌لۆ كوری جاش موستشارێكی سنووری كفری و گه‌رمیان، كه‌ له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ بۆ جاری دووه‌م بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی كاندید كراوه‌ته‌وه‌، به‌ ئاشکرا نووسیوێتی: پارتی كوره‌ جاشێكی له‌ كه‌ركوك كاندید كردووه‌، بۆ په‌رله‌مانی عێراقی!.
شایانی باسە ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كاوێز مه‌لا په‌رویز به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 3 پارتی،  له‌ ڕێگه‌ی ئاسۆ ئه‌لمانی یه‌وه‌ ئیستا په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كیتییه‌وه‌ كردبیت.

هه‌لۆ كه‌ركوكی