گاندی: (ئەگەر بوێریی ئەوەت نییە قسەی حەق بکەیت، چەپڵەش بۆ کەسانێک لێ مەدە کە قسەی ناحەق دەکەن)


به‌رپرسی پێشووی پاراستن خرایه‌ ژیر چاودێرییه‌وه‌

Tuesday, 05.04.2021, 2:37

3328 بینراوە


به‌ پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سیامه‌ند حالی برای نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پێشووی پاراستن، ئەوەی ئاشکرا کرد، کەوا دوای گیرانه‌وه‌ی نه‌زهه‌ت حالی له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌، به‌ به‌ڵێنی پێدانی پۆستێكی نوێ له‌ كابینه‌ی نۆی، به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی نه‌زهه‌ت حالی له‌ گونده‌كه‌ی خۆیان له‌ سنووری مێرگه‌سۆر، خراوه‌ته‌ ژێر ئیقامه‌ت تۆپزیی، هه‌موو جۆره‌ سه‌ردان و چالاكیه‌كی لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌و، 
هەروەها له‌لایه‌ن پیاوانی پاراستنی تایبه‌تی بنه‌ماله‌ی بارزانی ئیستا چاودیری وورد ده‌كریت و رێگای نادرێت  سه‌ردانی بکرێت و هاتوچۆكانی سنوردار کراوە ،  جگه‌ له‌ براو كوڕ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ كه‌س بۆی نییە سه‌ردانی بكات!.
نیچیره‌ڤان بارزانی چه‌ند هه‌وڵێكی داوه‌، تا فشاره‌كان له‌سه‌ر نه‌زهه‌ت حالی كه‌م بكاته‌وه‌، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ هیچ كاریگه‌ری هه‌بێ

حەمید سورچی - هەولێر