بڕیارەکانی دادگا سەلێمنەری کۆیلایەتی سیستمی دادوەری زۆنی زەردن

Tuesday, 04/05/2021, 16:30

3204 بینراوە


لەهەموو دونیادا دادگا ئیشی ئەوەیە حەق لەناحەق جیابکاتەوە ، بڕیارەکانی دادگا جێبەجێ بکات ،دادوەری جێ بەجێ بکات، ماف بگەڕێنێتەوەبۆ خاوەن ماف ، ئەمە ئیشەسەرەکیەکەی دادگایە. بەڵام لەباشوری کوردستان لەزۆنی زەرد ئەمە پێچەوانەکەی ڕاستە. وەزارەتی داد توشی پەتای گەندەڵی و گەندە خۆری بوە ، گەندەڵی سەرتاپای ئەو دامەزراوەیەی داگیر کردوە لەنزیک ترین شانۆگەریدا حوکم دانی ئەو چاڵاک وانو ڕۆژنامە نوسانەبووکەلە زۆنی زەردهەریەکەیان بە 6ساڵ زیندانی حوکم دران بەبێ بونی پاساو یان تاوانێک سەرجەم ئەو تاوانەی درایە پاڵیان شانۆ گەریەکی ناشرین بوو کەدەسەڵاتی خێڵ سەپاندی بەسەریاندا ئەوەی مەترسیدارە لەم سیستمەگەندەڵە دا لەمەولا جورئەتی دەسەڵات داران شکا و فێربون هەرکەسێک کۆمێنتێک یان وتارێک یان بابەتێک بنوسێت بەچەند ساڵێک حوکمی بدەن و ،توندی نێو کونجی زیندانەکانی خۆیانی بکەن. خۆش بەختانە لەدەڤەری سەوزدا هێشتا ئەمەیان بۆنەچوەتە سەر، لەم گۆشەنیگایەوە ئەگەر تەفسیر بۆئەم چاڵاکیە نەزۆکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دادگا گەندەڵەکانی  بکەین کەدادگاو دادوەرانی زۆنی زەرد جێ بەجێی دەکەن ئەوائازادی ڕادەربڕین نزیکە لەلێواری مەرگ، ڕۆژێک ڕۆژنامە نوس ترۆر دەکەن، مەلا شهد دەکەن ،چاڵاک وان دەگرن دەست درێژی دەکەنە سەر ڕۆژنامەنوس سەری دەتاشن و ڕەوانەی ئەم دیو دێگەڵەی دەکەن، نابێت هیچ چالاک وانێک کۆمێنتێک وتارێک بابەتێک بنوسێت دژی ڕەوشت و کردەوەو مۆڕاڵی بنەماڵەوخێزانو عەشیرەتی ئەوان بێت خێرا دەست گیری دەکەن بەحوکمی قەرە قوش حوکمی دەدەن هێزەکانی تریش ناوێرن دێڕێک یان جوملەیەبڵێن بەم شێوەیە ئازادی ڕادەر بڕین ئەتک دەکرێت لاقە دەکرێت سانسۆرو دیکتاتۆری زاڵ دەبێت پانتای ئازادی پەراوێز دەخرێت بەبەر چاوی ئەو هەمو قونسوڵ خانەو نوێنەریەتی وڵاتانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە