چاكسازیه‌كانی مه‌سرور بارزانی

Wednesday, 05.05.2021, 4:01

1100 بینراوە


له‌ كاتێكدا باسی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و، پله‌و پۆست به‌خشینه‌وه‌ ده‌كات، خودی مه‌سرور بارزانی به‌بریاری و واژووی خۆی، كه‌سێكی سیخوری به‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارو رۆژنامه‌نوسێكه‌وه‌، له‌ هیچه‌وه‌ پله‌ی نه‌قیبی ئاسایش به‌ ( جوتیار كه‌مال) ناوێك ده‌دات، به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێشینه‌ی ئه‌منی و هیچ بروانامه‌یه‌كی ئه‌كادیمی سه‌ربازی و ئه‌منی هه‌بووبێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیخوری بۆ ده‌زگای به‌دناوی پاراستن كردووه‌.
به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ( نزار شیخ تاهیر نزاره‌) كادیری پاراستن له‌ سه‌ری ره‌شه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌، ته‌نها له‌م سالدا ، به‌بریاری مه‌سرور بارزانی 200 كادیروجاسوسی نێو ده‌زگاكانی كردۆته‌ ئه‌فسه‌ری ئاسایش و، زۆربه‌یان نه‌خوینده‌وارو بێ بروانامه‌ن، ته‌نها شاره‌زایان له‌ سیخوریدا هه‌بووه‌.


هێمن هه‌ولێری
پەیامنێری کوردستانپۆست- هەولێر