مه‌سرور بارزانی پله‌ی كورێكی فه‌ره‌یدون جوانرۆیی به‌رزده‌كاته‌وه‌!

Wednesday, 05.05.2021, 4:11

3255 بینراوە


به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی بۆ هێور كردنه‌وه‌ و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیه‌ی، کە کاتی خۆی لە 25 / 8 / 2016 بۆ كوشتنی فه‌ره‌یدون جوانرۆی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌لایه‌ن مه‌سرۆر بارزانی و وه‌یسی بارزانی دارێژرابوو، كه‌ له‌ له‌ نزیك قه‌زای خه‌بات له‌ ئاسكی كه‌له‌ك، به‌ سیناریۆی چه‌ند كه‌سێكی خزمی لیوا نه‌زیر له‌ عه‌شیره‌تی گۆران بۆیان دانابوو، له‌و شه‌وه‌دا فه‌ره‌یدون جوانرۆی تیرۆر ده‌كه‌ن، ئه‌و تاوانبارانه‌ ئیستا له‌ زیندانی هه‌ولێر له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی زیندان بن، به‌رپرسیاریتی ناو زیندانیان پیدراوه‌و، ئه‌وكه‌سه‌ی به‌ كاره‌كه‌ هه‌ستاوه‌، چه‌ند جارێك ئاشكرای كردووه‌، ئیمه‌ به‌فه‌رمانی سه‌ری ره‌ش فه‌ره‌یدون جوانرۆی یمان كوشتووه‌.
بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌، مه‌سعود بارزانی كوره‌ گه‌وره‌ی فه‌ره‌یدون جوانرۆیی به‌ناوی ساناو كردۆته‌ به‌ریوه‌به‌ری گشتی دارایی و ئیداره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لە دوایین بریاریش پله‌ی سه‌ربازی ئازاد فه‌ره‌یدون جوانرۆی له‌ نه‌قیبه‌وه‌ ده‌كاته‌ عه‌مید  له‌سه‌ر میلاكی یه‌كه‌ی هه‌شتا، نه‌جات عه‌لی فاتم به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌شتا، تا دوو رۆژ بریاره‌كه‌ی راگرتبوو، به‌لام به‌یه‌ك ته‌له‌فونی وه‌یسی بارزانی بریاره‌كه‌ جی به‌جی كردووه‌.

هێمن هه‌ولێری

پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر