وه‌یسی بارزانی دوو برا دوورده‌خاته‌وه

Wednesday, 05.05.2021, 4:31

3248 بینراوە


وه‌یسی بارزانی  به‌ یه‌ك بریار دوو برا كه‌ بارزانیین له‌ پاراستن لایداون و دووری خستوونه‌ته‌وه‌!
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك كارزان برای كاروان محمه‌د سابیر نه‌قیبی پاراستن، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ مامۆستا قاسم مزوری به‌پله‌ی لیوا و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ده‌زگای به‌رگری سه‌ربه‌ پاراستن و ، محمه‌د سه‌لیم مزوری به‌پله‌ی لیوا له‌ ئاسایشی گشتی دوورخستونه‌ته‌وه‌و ، به‌هه‌مووشیوه‌یه‌ك به‌رپرساریتیان نه‌ماوه‌، به‌هۆكاری به‌رتیل وه‌رگرتنی(35) ده‌فته‌ر دۆلار له‌ هاولاتی یه‌ك به‌ناوی (هێمن كه‌ركوكی )یه‌وه‌.
گوایه‌ ده‌توانن پرۆژه‌ی موساته‌حه‌یه‌كی بۆ وه‌ربگرن، له‌ ده‌زگای وه‌به‌رهینانی هه‌ولێر و دواتر ، كه‌ فه‌شه‌لیان هیناوه‌ له‌ جیاتی گیرانه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و هاولاتی یه‌، هه‌ره‌شه‌ی رفاندنیان لێ كردووه‌و، كادیرێكی بالای پاراستن نهینی یه‌كه‌ی گه‌یاندۆته‌ وه‌یسی بارزانی و، ئه‌ویش هه‌ردووكیان ترۆ كردووه‌.
شایانی گووتنه‌، هه‌ردوو برا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری تیرۆر كردنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بوون و، به‌تایبه‌تی قاسم مزوری كه‌ 
دواجار لیوا به‌ختیارحه‌سه‌ن نه‌جه‌فی له‌سه‌ر داوای مه‌سعود بارزانی به‌هینی كوژرا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیاری هه‌بووه‌، كه‌ لیوا به‌ختیار نه‌جه‌فی ئاشكرای ته‌واوی تاوانه‌كه‌ی كردووه‌.
تیبینی 
قاسم مزوری ئه‌و كه‌سه‌له‌ وینه‌كه‌دا له‌ناوه‌راستی دووكه‌سه‌كه‌دا وه‌ستاوه‌
حه‌مید سورچی‌