به‌رپرسێكی باڵای پارتی به‌ نیو ملیار دۆلارەوە بۆ ئیمارات هه‌ڵهاتووه‌

Thursday, 06/05/2021, 1:13

8260 بینراوە


به‌پی راپۆرتێكی گۆڤاری ئابووری و بازرگانی عێراقی، هه‌واڵێكی بلاو كردۆته‌وه‌، له‌ ژێر ناونیشانی (سه‌رۆكی بانكێكی كوردستانی بۆ ئیمارات هه‌لهاتووه.).
به‌پی هه‌واڵی ئه‌و گۆڤاره‌ عه‌ره‌بییه‌ له‌ زاری سید بوستام به‌ریوه‌به‌ری كفه‌وه‌زی بانكی كوردستانی نیوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ بانكی كوردستان بۆته‌ قوربانی ده‌ستی دوو كه‌سی نزیكی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان، یه‌كێکیان كوری خاڵێتی به‌ناوی محمه‌د ئاغا  جیگری بانكی کوردستان، ئه‌وی تریان سالار مسته‌فا حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگیری بانكی كوردستان، کە زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلاریان به‌ نهینی هه‌ریه‌كه‌یان 500 ملیۆن دۆلاری داهاتی نه‌وتیان به‌ تاڵان بردۆته‌ ئیمارات و توركیا و ئه‌لمانیا و نه‌مسا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا.
سید بوستام راویژكار و شاره‌زایه‌كی عیراق یه‌ و عه‌ره‌بێکی سونه‌یه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ کراوە بە مفه‌وه‌زی ئه‌و بانكه‌.
رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و بانكه‌ له‌لایه‌ن گروپی سه‌لاحه‌دین و سه‌رۆكی هه‌ریمه‌وه‌ دامه‌زرینرا به‌ناوی ( ره‌وان بارزانی)ی برای ، 30 ملیۆن دۆلاری كرده‌ داهاتی ئه‌و بانكه‌ بۆ دامه‌زراندنی، به‌ڵام زۆر فەرامۆشیان كرد، تا به‌و رۆژه‌ گه‌یشت، ئیستا سالار مسته‌فا حه‌كیم بۆ ئیمارات هه‌لهاتووه‌ و له‌ ترسی ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی، كه‌ له‌لایه‌ن محمه‌د ئاغا كوری خالی بابییه‌وه‌، هاندراوه‌ تا سالار  ده‌ستگیر بكرێت  و 500 ملیۆن دۆلار بگێڕێته‌وه.‌.
شایانی باسە (خه‌وله‌ ئه‌سه‌دی) لە پێشتر به‌رێوه‌به‌ری پیشووی بانكی رافیدینی عیراقی بووه‌، له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و دیارنه‌مانی (7) ملیار دینار مووچه‌ی خانه‌نشینی ده‌ركراو، به‌ هه‌وڵی مالكی سزا نه‌درا.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە