مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


یادکردنەوەیەکی هەم جیاواز و هەم ناوازە

Thursday, 06/05/2021, 23:00

2958 بینراوە


(کتێبخانەی گربداخ ــ قەڵادزێ)

کەسوکاری شۆڕشگێڕ و ڕووناکبیر (مستەفای حەسەنە گەورە) بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی  کۆچکردوو ، بڕیاندا بە شێوەیەکی جیاواز یادی بکەنەوە ،کە بریتی بوو لە بەخشینی کتێب بۆ ناوەندە ڕۆشنبیریەکانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن ، لەو چوارچێوەشدا بەڕێز ( تریفە ئیبڕاهیم حەسەن ) بە کۆمەڵێك کتێبی دانسقەوە سەردانی کتێبخانەی گربداخی کرد و کتێبەکانی کردە دیاری کتێبخانە ، ئێمە لێرەوە بەناوی هەموو خوێنەرانمانەوە نزای ئاسودەیی و خۆشبەختی بۆ کۆچکردوو دەکەین و بەهیواین هەموو ئامانجەکانی نەمر مستەفا گەورە کە ژیانی خۆی لەپێناودا دانا بێنە دی. دەستخۆشی بۆ یادکەرەوانی ئەم یادە دەنێرین ، بەداخەوە کە بەهۆی دۆخی تەندروستی باشور کە بە کۆڕۆنا تەنراوە نەیانتوانی قەرەباڵغی دروست بکەن بۆ یادکردنەوەی. بەڵام ئەم جۆری یادکردنەوەیەش هەم گەورەیه و هەم پڕ سود. 
ڕێگای نەمر مستەفا گەورە و هاوڕێیانی هەر ئاوەدان و پڕ ڕێبوار بێت.
ــــــــــــــــــــــــــــ 
- مستەفا_حەسەن_ئەحمەد ناسراو بە ( مستەفای حەسەنە گەورە) لە ٨/٢/١٩٦٢ لە سەنگەسەری پشدەر  لەدایکبووە، ساڵانی هەشتاکان خۆی و دوو برای (کاک ئەمین و مامۆستا محمد) پێشمەرگە بوون ، بەداخەوە هەردوو براکەشی بە پیلانی بەکرێگیراوانی ڕژێمی بەعس شەهید کران.
_ یەکێك بووە  لە ڕێکخەرانی ڕاپەڕینی ١٩٩١ لە هەولێر و خەبات و جدیدە.
_ دوای ڕاپەڕین ئەندامی بزوتنەوەی جوتیاران بووە کە بۆ پاڵپشتی کرێکار و جوتیار و هەژاران دامەزراوە.
_ لە ١٩٩٥ کۆچ دەکات بۆ دەرەوەی وڵات و لە دانیمارك نیشتەجێ دەبێ و لەگەڵ هاوڕێکانی ڕێکخراوی "چاودێری کوردۆساید - چاك" دادەمەزرێنن. ئەم ڕێکخراوە کاری دەکرد بۆ بەجینۆساید ناساندنی کەیسی هەڵەبجە و ئەنفال و دادگایی کردنی ئەنفالکەران و بکەران و جاش و بەکرێگیراوان و پەنادەرانی جاشەکانی ئەو تاوانە.
_هەر لە دانمارك یەکێك بووە لە ئەندامی ستافی "کوردستان پۆست" وەکو یەکێك لە کاریگەرترین دەزگای میدیایی کە بە هەوڵ و کایگەریی میدیایی و ڕەخنەی توند و دەرخستنی ڕاستییەکان بۆ خەڵك دژی دەسەڵاتی گەندەڵی باشوور ئیشی کردووە.
_ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی وڵاتی دانمارك بووە.
_ لە ساڵی ٢٠١٣ دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان  تاکو لەنزیکەوە لەگەڵ غەمی خەڵکەکەی بێت و وڵاتی خۆشی و جوانی دانیمارک جێدێڵێت و دەگەڕێتەوە کوردستانی تاڵانکراو و وێرانکراو.
لەگەڵ هاوڕێکانی دا  لە ساڵی "٢٠١٦ "بەرەی خەڵك" دادەمەزرێنن بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکانی باشوری کوردستان دژی دەسەڵاتە گەندەڵەکەی، یەکێك بووە لە کەسایەتییە هەرە دیار و چالاکەکانی خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ و ڕەخنەگری سیاسی و نووسەر و ڕۆژنامەوان چالاکی کۆمەڵگای مەدەنی بووە و تاکۆتا ڕۆژی ژیانی لەبەرەی خەڵکی ستەملێکراودا بوو دژی خەتی بەرژەوەندی و پارە و دەسەڵات بوو...
_لە ٧/٥/٢٠٢٠ بە نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی دانیمارك بۆ دواجار ماڵئاوایی لەژیان کرد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە