بۆ یادی کۆچکردو مستەفا حەسەنە گەورە

Thursday, 06/05/2021, 23:12

3191 بینراوە


مەرج ئەوە نییە مرۆڤ تەنیا لە نزیکەوە دۆستایەتی یان پەیوەندیی دەگەڵ مرۆڤێکی دیکە هەبێ. مەرج نییە پەیوەندیی تەنیا بە هۆی خزمایەتی و دراوسێتی وهاوشاریی بوون بێت. لە ڕیگای دوورەوە دەکرێ مرۆڤەکان وەها لە یەکتر نزیک بن، کە رۆژانە بە بێ دیتنی یەکترنەتوانن ئۆقرە بگرن.
دونیای پێشکەتووی سەردەم بارو دۆخێکی خوڵقاندوە کە گەلێک سنور بەزێنراون. جار جارە کۆچی دوایی کەسانێک ئازارت دەداکە بە جەستە لێت دوور کەوتوونەوە.
گەلۆ هۆی چییە کە مرۆڤێک بێ ئەوەی بۆجاریکیش لە نزیکەوە تەنیانە تەوقەشت دەگەڵ کردبێ دەکرێ لە ناو هەست و دەڵی خۆتدا جێگای بۆ بکەیتەوە؟
وەڵامەکە زۆر گران نییە. زۆر بابەت هەن لە دونیادا بە پارە ناکڕدرێن. هزر و ڕامان کەسایەتی نیشتمانپەروەریی خۆشەویستیی بەرانبەر بە گەل و نیشتمان، مرۆڤ دۆستیی، تیکۆشان لە پێناو رزگاریی کوردستان، رەخنە گرتن لەو سەرکردانەی کە بازرگانیان بە خوێن و خاکی وڵات کردوە دەگەڵ زۆر بابەتی دیکەش ئەوانە دەبنە دەستمایەی کەسایەتیەکانی مرۆڤێک کە بۆ ئاوات وئامانجی نەتەوەکەی ژیاوە.
نەمر مستەفای حەسەنە گەورە یەکێک لەو کەسایەتیانە بووە کە لە ماوەی ژیانیدا ئەوەی لە توانای دا هەبوو کۆتایی نەکرد. من لە سەر ئەو باوەڕەم پێش ئەوەی دژی دیکتاتۆڕی بیانی بێ، دژی دیکتاتۆڕ و دز و جەردەی بە ناو سەرکردوە بووە بەتایبەت لە باشووری کوردستان. یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی کۆچکردو مستەفا کە جیاواز بوو دەگەڵ زۆرینەی سیاسیی... نووسەر و بەناو رووناکبیرەکانی ئەو بەشە لە وڵات، بوێری و نەترسیی لە ئاست خاک فرۆشەکانی باشووری کوردستان بووە.
لە سەر ئەو باوەڕە بووە، کە سەرەتا بۆ ئەوەی نیشتمان بگاتە ئازادی پێویستە مفتەخۆرگزیریی ناوخۆیی بن بڕ بکرێن. مێژووی گەلانی بن دەست ئەو راستییەی سەلماندوە، کە هەر نەتەوەیەک لە خۆێڕا دەست پێنەکات وەک ئەو دەسەڵاتەی بە سەر دێ کە بە زەبری چەک و زیندان و بەکرێگیراو خاکمان دابەش دەکەن و سامانی ئەو وڵاتە دەدەنە دەست دوژمنی کورد و پێی دەڵێن:ها بە سامانی خۆمان ئیووە چەکی پێبکڕن بمابکوژن!
یادی نەمرمستەفا هەرمان دەمێنی، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ئەو کۆچەش دەست خۆشیی لە ستاف و بەرێوەبەرانی کوردپەروەریی کوردستانپۆست دەکەم، کە رێبوارانی رێگای رزگاریی کورد وک وردستان لە بیر ناکەن، بە ئەرکێکی نەتەوەیی ونیشتمانیی دەزانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە