پیاوکی نورانی لەبەفردا

Thursday, 06/05/2021, 23:30

4412 بینراوە


مردنی من گەشتکردن نییە کۆچکردنە ، لەو سەرزەمینەی کەخۆشم ناوێت ، لەبەرخاتری ترسنۆکەکان  "شاملۆ"

 ئەوەی بۆ من گرنگە لەژیاندا جێگە نییە بەڵکو مرۆڤەکانە ، ئەو مرۆڤانەی شوێن سەرەڕۆیەکانیان دەکەون کە بڕوایان پێیەتی .
مستۆی برام وابوو ئەو شوێن سەرەڕۆیەکانی کەوتبوو ، بە ڕیشێکی سپێوە کە لە بەفردەچوو ، هەمیشە وەک گەنجێک لەهەموو جێگەیەک بوو ، ئەو ماندووبوونی نەدەزانی ، پشووی نەبوو ڕانەدەوەستا و دەیووت: کە ئەم دنیایەمان جێهێشت ئەوسا بە کاوەخۆ پشودەدەین .
مستۆ هاوڕیەک بوو، کە دڵێکی گەورە و سادە و ڕوویەکی خۆشی هەبوو، بەردەوام نوکتە و گاڵتەی تازەی لە هەگبەدابوو ، سادە بەڵام خاوەنی کۆمەڵێ پرەنسیب بوو، کە ژیانی لە پێناودا دادەنا ، ئەم وینەیە من گرتوومە کە لەشاری ئۆپسالابووین سەرگەرمی کەڵەکەکردنی خەونێک بووین کە سبەینێیەکی  باشتری لێفەراهەم بێت.
 دەیان جار و لە زۆر ووڵات و لە نیشتمان دەیان شەو و ڕۆژمان بەسەربردووە ، ناتوانم باسی کارەکان بکەم، بەڵام ڕۆژێک دێت لەجێگەیەکی تر باسەکان فراوانتر بکرێت.
هەمان ڕۆژ شەوەکەی  گەشتمان کردەوە بۆ نیشتمان، دوو ڕۆژ دوایی گەیشتنمان  بۆ نیشتمان ، کوردەکانی ڕۆژئاڤا و شاری کۆبانی گەیشتنە سلێمانی لای عەربەت  لە ئۆردوگایەک بوون، ڕێخراوی کۆبانیمان دروستکرد و بەو بەیانیە  خۆراکمان برد بۆ نانی فراڤین. مستۆ ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە کارەکاندا.
ئەو پیاوە لاوازە وەستانی نەدەزانی ، ئەو نیشتمان و خەڵکەکەی  هێندە خۆشدەویست  کە ئامادەبوو ژیانی بکاتە قوربانی .  ڕۆژێک لە کۆبنهاگن لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا بووین، هاتە دەرەوەو ووتی : 
"گەرچی ئێمە لەناو قەرەباڵغیداین، بەڵام هەست بەتەنهاییەکی سەیردەکەم".
یادت بەخێر هاوڕێ و برای ئازیز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە