مستەفای حەسەنە گەورە فێرگەیەك بۆ گەنجان

Friday, 07/05/2021, 2:35

2855 بینراوە


 کەسەرێکی گەورەمان لێکەوت وەك ستافێکی دڵسۆز و چالاکی کوردستانپۆست، ئەو کەسە جوگرافیایەکی تایبەتی نەبوو کاری تیادا بکا، بەڵکە لەهەموو شوێنك جێگا پەنجەی دیارە. کەسێك چ لە هاندەران وەیان کوردستان بەبێ هیچ بەرانبەرێك خەباتی بۆ گەلەکەی کرد، زۆر هەوڵی دا جاش لە پێشمەرگە جیابکاتەوە، کوردی دڵسۆز لە هی خراپ جوێ بکاتەوە، شەو و ڕۆژی خستبوە سەر یەك تا بەچاوی خۆی ببینێ گەلەکەی وەك گەلانی ئەم سەر گۆی زەمینە شایەنی ژیانێکی شایستەن بە خۆیان.
ئەو بەلەش لار لاواز، ئەمە هەڵکەوتەکەی بوو. بەقسەو زمان و کردار و تێفکرین گەلێ بەرز و گەورە و مەزن. ئەو کەسێکی گەلێ خاکی و پاك ، بۆ گەیاندنی پەیامەکانی زۆر چەلەنگ و هەڵۆ ئاسا ئەبوو زۆر بەخێرایی و گورج و گۆڵی ،بیگەیەنێ بە گوێی خوێنەر. زۆر کەسێکی دڵساف هەر وەك هەوای چیاکانی قەندیلی سەرکەش، ئەوەندە دڵسۆز تا ئەکاتەی لەتی نانی لەگەڵ هەموو کەس کردوە بە دوو.
بەڕاستی پێشمەرگە بوو، بەڕاستی چالاکوانی سیاسی بوو، بەڕاستی کوردێکی دڵسۆز بوو بۆ دۆزە ڕەواکەی، بەڕاستی دژی گەندەڵکاران و جاش و موستەشار و خاینان بوو. بەڕاستی خاوەن پەیام و هزرێکی فراوانی کوردایەتی بوو. خۆشبەختانە کوردستانپۆست بەهۆی کەسانی وەك کاکە حەسەنەوە توانی ئەسپی خۆی لەهەموو کایەکانی ڕاگەیاندندا بەرەو پێش بەرێ و جیگای خۆی لەدڵی هەموو کوردێکی خاوەن ویژدان بکاتەوە، ئەم کەسە وەك فێرگەیەك بۆمان ئەمێنێتەوە و ڕۆژانە شتی نوێی لێ فێرئەبین. 
هەزاران سڵاو لەیادی کاکە مستەفا و پێنووسەکەی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە