من مەسیحیم و بە شانازییەوە

Saturday, 08/05/2021, 21:32

4213 بینراوە


١- لە ڕووی ئیمانەوە. مەسحیییەت ئازادی ئیمانت ئەداتێ و شتەکە بۆ دڵ و ناخ و دەروونی خۆتە. بەڵام ئسیلام ئازادییت زەوت ئەکاو شتەکە بە زۆر ئەسەپێنێت.
٢- لە ڕووی ئازادییەوە. مەسیحییەت نایەت ناو ژیانی تایبەتی کەسەکان و لێیان ئەگەرێ بە دڵ و ئازادی خۆیان ڕێگای کەنیسەو ئیمان هەڵبژێرن. بەڵام ئیسلام بە توندوتیژی و شمشێرو بە پێشێلکردنی ژیانی شەخسی و بە سەپاندنی جلوبەرگێكی تایبەت، خۆی فەرز ئەکات.
٣- لە ڕووی هەڵەو تاوانەوە. بۆ نمونە لەبری ئەوەی پەروەردەی ڕۆحیت بکاو لە تاوانی دزیی پاشگەزت بکاتەوە، دێت دەستت ئەبڕێت، کە لێرەدا تۆ جگە لەوەی ڕۆحت چارەسەر نەبووە، جەستەشت ئەشێوێ و دەروونیشت خراپتر ئەبێت.
٤- لەڕووی توندوتیژییەوە. ئەگەر تا سەدەکانی ناوەڕەست کەنیسەش سوپاو شەڕکەری هەبووبێ و باوەڕی بە سەپاندنی دین هەبووبێ، بەڵام لە دوای ئەوەوە شۆڕشی فیکری و چاکسازیی دینی ڕووئەداو ئیتر کەنیسەش ئەچێتەوە بۆ دۆخی ڕۆحی و ئاشتیخوازیی. بەڵام ئیسلام توانای گۆڕان و بەخۆداچوونەوەی نیەو هێشتا لە قۆناغی شەڕو توندوتیژییدایە.
٥- لە ڕووی مافی ژنەوە. لە دنیای مەسیحیدا تەواو هەست بە ژیانێکی ئاسایی و یەکسانی ژن و پیاو ئەکەیت و گەیشتوون بە قۆناغی مرۆیی. بەڵام کۆمەڵگای ئیسلامی هیشتا لە قۆناغی جیاکارییدایەو ژن پلە دووە.
٦- لەڕووی زەواجەوە. لە مەسیحییەتدا فرەژنیی نیە، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا جۆرێکە لە یەکسانیی ژن و پیاو. بەڵام لە ئیسلامدا فرەژنیی هەیە، کە ئەمە جۆرێکە لە کۆیلەکردن و بە موڵک کردنی ژن.
٧- لە ڕووی دین گۆڕینەوە. لە ئیسلامدا سزای دینگۆڕین، کوشتنە. بەڵام لە مەسیحییەتدا ئەوەنیەو ئەمەش جۆرێکە لە مرۆڤدۆستی و ئازادی و ڕیزگرتنی بڕیاری مرۆڤەکان.
٨- لەڕووی سیستەمی سیاسییەوە. کۆمەڵگا ئیسلامییەکان گیرۆدەی دەسەڵاتی دیکتاتۆرو گەندەڵن و نەیانتوانیوە دەسەڵاتێکی دادپەروەرو ژیانێکی بەختەوەر دابین بکەین، بەڵام کۆمەڵگا مەسیحییەکان توانیویانە دەسەڵاتی دیموکرات و عادل و کۆمەڵگای بەختەوەرو سەروەریی یاساو مافی مرۆڤ دابین بکەن.
٩- لە ڕووی پەنابەرەوە. کۆمەڵگا موسوڵمانەکان ئەوانەن کە خەڵك لێیان ڕا ئەکات و پەنا ئەهێنن بۆ کۆمەڵگا مەسیحییەکان. کە ئەمە نیشانەیەکی ڕوونی جیاوازی ئەم دوو کۆمەڵگایەیە. مەسیحییەکان باوەش بۆ پەنابەری موسوڵمان ئەکەنەوە. کەچی موسوڵمانەکان خۆیان باوەش بۆ یەکتری ناکەنەوەو تۆ ناتوانی لە مەکەو مەدینە پەنابەربیت. کە ئەمەش نیشانەی پەروەدەیەکی باشی دینی مەسیحییە.
١٠- لەبەر ئەم هۆکارانەو زۆر خاڵی تریش، بڕیارم دا کە ببم بە مەسیحی و بە شانازیشەوە، چونکە دینی ئاشتی و ئازادی و ئارامی ڕۆح و هاوکاریکردنی یەکترییە. هیوادارم هەرکەسیش ئەم وتارەم ئەخوێنێتەوە، ئەویش واز لە دینی شەڕەنگێزیی بهێنێ و دینی ئاشتی بدۆزێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە