ئیبراهیم لە میتۆلۆژیای یۆنانیدا

Saturday, 08/05/2021, 21:48

6830 بینراوە


مرۆڤ کاتێک لە قوڵایی مێژوو، کلتوور، چیرۆک و ئەفسانەی شارستانییەتەکانی چەند هەزار ساڵ لەمەوپێشڕۆدەچێت، زیاتر ئەو راستییەی بۆی دەردەکەوێ کە پەیامی ئایینەکان، پەیامگەلێکی دەستکردی مرۆڤن و سوودیان لەوزانیارییانە وەرگرتووە کە لەنێو گەلانی دێرینی پێش خۆیاندا هەبووە، زانیارییەکانیش لە بوارەکانی (ئەفسانە،چیرۆک، هونەر و زانست)دا بوون. هەرچەند زانستی ئەمرۆ، زۆرێک لە زانیارییە زانستییەکانی ئەودەمی رەتکردۆتەوەو وەک کۆن و بەسەرچوو تەماشایان دەکات، کە هەر ئەمەشە باری ئایینی لار کردووە و ئایینزاکان، دژایەتی دەزگازانستییەکان دەکەن و دژی هەموو جۆرە دۆزینەوەیەکی نوێی زانستین. 
بۆ نموونە: تالیس ( فەیلەسووف و زانای یۆنانی) پێی وابووە کە ماددەی بنەڕەتی هەمووشتێک بریتییە لە (ئاو) وهەموو شتێک لە ئاو درووست بووە.
ئەو بۆچوونەی تالیس گواستراوەتەوە نێو قورئان و نووسەری قورئان لە ئایەتێکدا دەڵێ: ‎
(وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ)
"هەموو شتێکی زیندوومان لە ئاو درووستکردووە"
لێرەدا دەزانین کە ئەو لاف و گەزافەی اعجازچییەکانی قورئان لێی دەدەن کە گوایە قورئان کتێبێکی زانستییە و بۆ هەرزانیارییەک خوێندنەوەی قورئان کافییە، بەتاڵ و ستۆکە، چونکە ئەو بابەتانە هیچ مافی قورئانیان پێوە نییە و لەزاناکانی گەلانی پێش خۆیان وەریانگرتووە.

نموونەیەکی دیکە لەبارەی سزای هەتاهەتایی:

لەم نموونەیەدا، لێکچوونێکی زۆر لەنێوان زیۆس (خواوەندی یۆنانییەکان) و خواوەندی تاک و تەنیای ئایینەئاسمانیەکان هەیە.
"پرۆمیسۆس" ئاگری لە خواوەندەکان دزی و پێشکەشی مرۆڤی کرد و مرۆڤی فێری بەکارهێنانی ئاگر کرد، بەمەشدووچاری سزای "زیۆس" بووەوە، فەرمانی کرد بەبەردێکی گەورەوە بیبەستنەوە و هەڵۆیەکی زەبەلاح جگەری بخواتو بەردەوام جگەری وەکخۆی دروست دەبوەوەو هەڵۆکە دەیخوارد. ئەمەش سمبولی ئازارکێشانی ئەبەدی و ڕق وهەستی تۆڵەسێنی خودایە بەرامبەر مرۆڤ. 
ئەگەر سەرنج بدەین، قورئانیش هەمان چیرۆکی تێدا داڕێژراوەتەوە، بەوەی کە خودا، سەرپێچیکاران لە ئاگردادەسوتێنێت و بەردەوام پێستەکەیان تازە ئەکاتەوە و دیسان ئەیانسوتێنێ، وە ئەم ئازارەش هەتاهەتایە بەردەوامیدەبێت.
لەم بابەتەدا، دەمەوێ باس لە چیرۆکێکی ئەفسانەیی بکەم کە بنەچەی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانییەکان و دواتر ئەم چیرۆکەگواستراوەتەوە بۆ ناو تەورات، دواتریش ئیسلام بە کۆمەڵێک دەستکاریکردنەوە، دەیگوازێتەوە بۆناو قورئان. کەئەویش چیرۆکی ئاتاماس یاخود ئیبراهیمە.
"ئاتاماس" کوڕی ئەیلۆس و ئێنارێت بوو، چەندین منداڵی لە هاوسەری یەکەمی هەبوو، کە خواوەند نێفلە بوو. هەروەها هاوسەرەکانی تریشی کە ئینۆ و تێمیستۆ بوون. نێفلە یەکەمجار دووانەیەکی لێیبوو، کوڕێک بە ناویفریکسۆس و کچێک بەناوی هێلە، وە کوڕی دووەمیشی کە ناوی ماکیستۆس بوو. دواتر ئینۆی کچی کادموسیخواست کە دوو منداڵی بە ناوەکانی لێرچس و مێلیسێرتس لێ هەبوو.
ئینۆ، چاوی بە منداڵەکانی (نێفلە) هەڵنەدەهات و چەند پلانێکی دانا بۆ لەناوبردنیان کە یەکێکیان وشککردنەوەیبەروبومەکان بوو، بۆ ئەوەش چەند جوتیارێکی بەکرێ گرت بۆ ئەوەی لەلای ئاتاماسی شایەتی دژی فریکسۆس بدەن وتاوانباری بکەن. پاشان ئینۆ ئاتاماس ی هان دا کە فریکسۆس لەسەر شاخێکی بەرز و لەبەردەم خوداکاندا بکاتەقوربانی. لە کاتی جێبەجێ کردنی مەراسمی قوربانیەکە، بەرانێک کە لە لایان خوداکان (هێرمس و زیۆس) نێردرابوو،گالیسکەیەکی ئاڵتوونیی پێوەبوو و قسەی دەکرد. 
(فریکسۆس و هێلە) سواری بەرانەکە بوون و بەرانیش هەڵفڕی، لە ڕێگا لەگەڵ جووڵەی لەشی بەرانەکە (هێلە) کەوتەخوارەوە و لە قووڵاییەک کە دواتر بە ناوی (زەریای هێلە) ناودێر کرا، خنکا بەڵام (فریکسۆس) بە سەلامەتی گەيیشتە(کوڵخیس).

خاڵی لەیەکچوو: 

١-کاتێک بەراوردی هەردوو چیرۆکەکە دەکەین، دەزانین کە هەردوو ئاتاماس و ئیبراهیم، پێیان وتراوە کە لەسەر لوتکەیشاخێک، کوڕەکانیان (فریکسۆس و ئیسماعیل) بکەنە قوربانی، وە هەروەها، بەرانێک، فریادڕەسی کوڕەکانیان بووە.

(دەربارەی ژنەکانیان)

لە هەردوو چیرۆکدا، ژنانی ئیبراهیم و ئاتاماس، خەمی میراتگریی منداڵەکانیانە، وە ئینۆ هاوتا یۆنانییەکەی هاجەرە،نێفلە هاوتای سارایە. هاوشێوەی هاجەر، ئینۆ بەخۆیی و مناڵە نیوەمردووەکەیەوە، دەردەکرێ و وێڵی بیابان وچۆڵەوانییەکان دەکرێن، ئینۆ کاتێ ئەبینێ کە وا منداڵەکەی گیان دەدا و دەمرێ، دەیەوێ بەجێی بهێڵێ و مردنیکوڕەکەی نەبینێ، بەڵام خوا ئاوێکیان بۆ هەڵدەقوڵێنێ و لێی دەخۆنەوە و بەو جۆرە رزگاریان دەبێ. 

خاڵی جیاواز: 

چەند خاڵێکی جیاواز لەنێوان چیرۆکەکاندا هەن، کە قورئان بە مەبەست دەستکاری کردوون.
لە چیرۆکە یۆنانییەکەدا، ئاتاماس لەلایەن ئینۆی هاوسەرییەوە هان دەدرێت کە فریکسۆس بکاتە قوربانی، ئەویش وەکسزایەک بۆ فریکسۆس. 
بەڵام لە دەقە قورئانییەکەدا، ئیبراهیم لە خەونێکدا خودا فەرمانی پێ دەکات ئیسماعیل بکاتە قوربانی، و دواتر پێیدەڵێت کە ئەوە تەنها بۆ تاقیکردنەوە بووە. 
هەمدیسان لە دەقی یۆنانیدا، ئاتاماس لەلایەن ئینۆی هاوسەرییەوە هان دەدرێت بۆ سەربڕین و بەقوربانیکردنیفریکسۆس، ئەویش وەک سزایەک بۆی. 
بەڵام لە قورئاندا، خودا دەچێتە خەونێکی ئیبراهیم و داوای لێدەکات کە ئیسماعیل سەرببڕێ و دواتر پێی دەڵێت کەئەوە تەنها بۆ تاقیکردنەوە بووە. 
لە دەقی یۆنانیدا، کاتێک خواوەند زیۆس، بەرانەکە بە گالیسکەیەکی ئاڵتوونیەوە دەنێرێ، فریکسۆس و هێلە-یخوشکی سەر گالیسکەکە دەکەون و بەرانەکە هەڵدەفڕێ، و بەوجۆرە رزگاریان دەبێ. 
بەڵام لە قورئاندا، ئیبراهیم لەبری ئیسماعیل، بەرانەکە دەکاتە قوربانی و سەری دەبڕێ. 
لە چیرۆکە یۆنانییەکەدا، ئاماژە بە چۆنیەتی هاوسەرگیری ئاتاماس و ژنەکانی نەدراوە، تەنها ئەوەندە دەزانرێت کە لەهەریەکێکیان، دوو منداڵ یان زیاتری هەبوون، و حەسادەتی ئینۆی هاوسەری دووەمی لەوکاتەوە دەستپێدەکات کە،فریکسۆس و هێلە، دووانە و نۆبەری هاوسەری یەکەمی ئاتاماس(نێفلە) گەورە دەبن و ترسی بوون بە میراتگریباوکیان، لەدڵی ئینۆی زڕدایکیاندا چەکەرە دەکات. هەروەها، دەربەدەربوونی ئینۆ، دوای ئەوە دێت کە لە پلانەکانی بۆلەناوبردنی منداڵەکانی نێفلە، شکست دەهێنێ و دەدۆڕێ و ڕوو لە چۆڵەوانی و بیابان دەکا.
بەڵام لە دەقە قورئانییەکەدا دەوترێت کە: سارای هاوسەری یەکەمی ئیبراهیم، نەزۆک بوو و منداڵی نەدەبوو ونەیدەتوانی میراتگرێک بە ئیبراهیم ببەخشێ، هەروەها سارا، کەنیزەیەکی هەیە بەناوی (هاجەر)، و بڕیار دەدات کەبیبەخشێتە ئیبراهیم تا منداڵێکی کوڕی لێی ببێ و بیکاتە میراتگر. هاجەر دەبێتە ژنی ئیبراهیم، و کوڕێکی لێی دەبێبەناوی (ئیسماعیل). کاتێک ئیسماعیل منداڵ بوو، ئیبراهیم و سارا تەمەنیان زۆر و پیر ببوون، بەڵام هێشتا دەپاڕانەوەکە خوا ، کوڕێکی تریان لە سارا-وە پێ ببەخشێ، خوا دووعاکەی قبوڵکردن و سارا بەو تەمەنە زۆرە و بە پیرێتییەوە،سکی پڕ بوو، و کوڕێکی بوو بەناوی (ئیسحاق). کوڕە گەورەی ئیبراهیم، ئیسماعیل بوو، ئیسحاق کوڕە بچووک بوو. بەڵام هەر ئیسحاق بە میراتگر دانرا، چونکە کوڕی سارا-ی ژنە گەورەی ئیبراهیم بوو! لە بەرامبەردا، ئیسماعیل لەگەڵئەوەی کوڕە گەورە بوو، پەراوێز خرا، چونکە کوڕی ژنێکی کۆیلە بو.! لەگەڵ گەورەبوونی ئیسماعیل دا، سارا زیاتر وزیاتر بە خۆیی و دایکی وەڕەس دەبێ و لێیان بێزار دەبێ. تا ئەو ڕادەیەی، بە پلانی سارا، ئیسماعیل و هاجەریدایکی، مافخوراو و خاکبەدەر دەکرێن و بە کەمێک خواردن و ئاوەوە، وێڵی دەشت و بیابان دەبن. 
چیرۆکی ئاتاماس، چیرۆکێکی ئەفسانییە لەناو مێژوو و کەلەپووری یۆنانیدا، و لە ئێستادا تەنها لە چوارچێوەیئەدەب و ئەفسانەدا چاوی لێدەکرێت. بەڵام کاتێک دینە ئیبراهیمییەکانی وەک (یەهوودی و ئیسلام) دێن ئەم چیرۆکەئەفسانەییە دەگوێزنەوە ناو پەرتووکە پیرۆزەکانیان و بەناوی موعجیزە و پیرۆزییەوە، مێشکی ئیماندارانیان پێ پڕدەکەن، دەکرێ لەسەر ئەم کارەیان هەڵوەستە بکەین و ناوی لێ بنێین (دزیی ئەدەبی).

تێبینی:

قورئان چیرۆکەکەی لە تەوراتەوە گواستۆتەوە نێو قورئان، بەڵام چونکە دەقەکانی تەورات و چیرۆکەیۆنانییەکە تەواو هاوشێوەی یەکن، ئێمە راستەوخۆ دەقە قورئانییەکەمان بەراوردی چیرۆکە یۆنانییەکە کرد.

تێبینی/٢:

نوسەری قورئان، ئاڵۆگۆڕی ناو و کەسایەتی ژنەکانی ئاتاماسی کردووە لە گواستنەوەی دەقەکاندا. واتا، گەر چیرۆکەکەدەقاودەق وەکخۆی دابنرایە، ئەبوایە کەسایەتی هاجەر و نێفلە هاوتای یەکدی ببونایە و سارا و ئینۆ هاوتای یەکتر،بەڵام وەک باسمان کرد، قورئان بە مەبەست هەندێک دەستکاری و گۆڕانکاری لە چیرۆکەکەدا کردووە.

سەرچاوەکان:

قورئان
تەورات
مێتامۆرفۆس/ئۆڤید، و: بەیان سەلمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە