هەجووەكەی شێخ رەزای تاڵەبانی بەمۆدیلی نوێ

Saturday, 08/05/2021, 21:56

16375 بینراوە


حەزرەتی شێخ رەزای تاڵەبانی پێش -120 ساڵ- لەمەوپێش فەرمویەتی:
سێ ئیسم هەن بێ موسەمما هەروەكو ئاوی بەقا
تەیری عەنقا، شاری جابوڵقا، پڵاوی خانەقا
فەلسەفەی پشت ئەم شیعرە هەجوی خانەقاكەی كەركوكە كە پێڵاوەكەی هەروەك تەیری عەنقا و شاری جابوڵقا ناوی هەیە بەڵام وجودی نیە یا وەك خۆشناوان ئەڵێن لۆ فشەی مەجلیسە.!! 
هەجوەكەی شێخ ڕەزا لەم سەردەمەی ئەمڕۆ پڕبەپێستی دەستەی دیراساتا كوردستانییە كە دكتۆر پۆڵای خانەقا وەك هه‌ر سیستمێكی دیكتاتۆر و دژه‌ ئازادی ماوەی سێ خولە بەپلەی وەكیل وەزیر بەبێ هیچ بەرهەم و داهێنان و پرۆژەیەك بەپشتیوانی ڕاستەوخۆی چەند مەسئولێكی باڵای گەندەڵ مەسئولیەتی كە لەساڵی 2008ەوە دامەزراوە. 
 ئەوەی باسی دەکەم  نمونەیەکی بچوكە لە پرۆسەی گەندەڵیەكی زەبەلاحی ئەم هەرێمە. ئەمساڵ لەگەڵ تیمی تایبەت بەچارەسەری وشكەساڵی سەردانس سەنتەرەكەمان كرد شتێكی عەجیبم بینی! لەو حەوشە جوانەی دەستەی دراسات لەجیاتی گوڵ و گوڵزار و درەختی جوان، پڕە لە پەیكەری زەبەلاحی دایناسۆر و ماری كوبڕا و مەیمونی شەمپانزیا و كەنغەر و.... هەمویشی لە باشترین جۆری مس و برۆنز دروست كراوە كە مەسرەفی تێچونیان سەدان ملیۆن دینارە. كەسیش نیە لێ پرسینەوەك بكات بڵێ ئەم دەعبایانە هیچی لەكوردستان نیە چی ئەكەن لەم حەوشەی سەنتەرە ئەكادیمیە؟.
دوای دانیشتن و پرسیارکردنمان بۆمان دەركەوت ئەو سەنتەرە خاوەنی هیچ سیمینار و پرۆژەیەك نیە بۆ دەیان ئاریشەی وەك وشكەساڵی و بێ كاری و لۆدی ئابوری و داخستنی پەرلەمان و گەندەڵی و قەیرانی معاش و دەیان شۆكیتر كە یەخەی ئەم هەرێمەیان گرتوە. بەڵكو هەمو ئیشوكاری سەرۆكو ستافەكەی قاوە خواردنەوە و كات بەسەربردنە.
فەرمو ئەوەش وێب سایتەكەی بزانن ئەم سەرۆكە ئەگەر خۆی گەندەڵ نەبێ لەو هەمو كارەسات و دۆخە بێزراوەی هەرێمی كوردستان قسەیەك یا پرۆژەیەكی نەئەبوو؟
https://www.kissr.edu.krd/en/archive.php
ئەگەر شێخ رەزای ڕەحمەتی بمایە لە هەجوەكەیدا پڵاوی خانەقای لە هۆنراوەكەی ئەگۆڕی بە دەستەی بێ دیراساتەكەی دكتۆر پۆڵای خانەقا..!
بێ دوو دڵی ئەڵێم ئەم سەنتەرانە په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه‌ به‌ ئەكادیمیای كوردیه‌وه‌ و پێویسته‌ كۆتایی بە سەرفكردنی بودجە و موچەی بێ پرۆژە و سەرۆكی داسەپێنراو پێبهینریت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە