سینارێۆیەكی دی ڕفێندراوانی بادینان

Sunday, 09/05/2021, 23:03

4598 بینراوە


دەسەڵاتی خۆ سەپێن و كۆنەخوازی وورد وورد خۆی پیرۆز دەكات ، لە لایەك سزای بێ تاوانان و ڕفێندراوان دەدات و لە لایەكیش ھانی خەڵك دەدات داوا لەسەرۆكی ھەرێم بكەن كە ئەو گیراوانە ئازاد بكات بەوەش بە بەردێك دوو چۆلە كە دەپێكێت وەك باپیران ووتویانە ،  چۆن ؟
*بە ھەموان دەڵێت كە بەڵێ ئەمانە تاوانبارن و تاوانیان ئەنجامداوە ئەوە ئێمەی سەردار و پیرۆزین كە  بەخشندە و لێبوردەین ، ئەگەر بێتو ئازادیان كەن ! .
*وا دەكات ھەموان سەرۆكی ھەرێم بە پێویست و فریادڕەس بزانن و لێی بپاڕێنەوە گوایە سەرۆكی ھەرێم جیاوازترە لە سەرۆكی حكومەت و كەسێكی لێبوردەو خاوەن دەسەڵاتە و مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانان و چالاكوانانی بۆ مەبەستە ، ھەروەك ئەو ئیتۆپیایەی ژمارەیەكی زۆر لە موحەلیل و چالاكوان بە ناو نوخبە ساڵانێكە بەگوێی ھەموانیدا دەدەن گوایە نێچیر و مەسرور ناكۆكن و جیاوازن لە یەكتر كە لە ڕاستیدا زەڕڕەیەك جیاوازی لە بونیادیاندا بونی نیە تەنھا شێوە نەبێت ڕەنگە نێچیر چەند سانتیمێك لە مەسرور و مامی بڵند تر بێت  .
گیراوانی بادینان تاوانیان نەكردووە تا شەفاعەتیان بۆ بكرێت بەڵكو ئەوان تاوانیان بۆ دروستكراوەوسزادەرانی ئەوان پێویستە سزا بدرێن چونكە خاوەن ٣٠ ساڵ تاوانی لە پێشینەن ، ئەوەی بۆ سزادراوانی بادینان پێویستە بكرێت ھەڵوێستی یەكدەنگی شەقامە بۆ بێ مەرج ئازادكردنیان و قەرەبوكردنەوەی مادی و مەعنەوی ٧٦ گیراوی بادینانە گەر نا ھەموان چاوەڕوانی سێدارەی زەمەنی بەعس بن و تاك بە تاكتان كونجی زیندان چاوەڕێتانە بە تاوانی ھیچ .
نمونەی ئەو لێدوان و پاڕانەوەیە لە سەرۆكی ھەرێم لە سەنتەری میترۆوە سەرچاوەی گرت پاش چاوپێكەوتنی ڕەحمان غەریب لەگەڵ مەسرور و دوێنێش لەگەڵ دیندار زێباری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە