بۆ حکومەتی عراق یان هەر لایەنێکی پەیوەندیدار

Sunday, 09/05/2021, 23:19

4699 بینراوە


بابەت گەندەڵی

لە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانی دنیادا کە وڵاتی شانشینی بەریتانیایە لە سەفارەتی عراق لە لەندەنی پێتەختی ئە وڵاتە زۆر بە ئاشکراو بێ شەرمانە قێزەونترین جۆری گەندەڵی و دزی لە هاو ولاتیان دەکرێت لە لایەن سەرجەم کارمەندانی ئەو دەزگایەوە"سەفارەتی عراق لەندەن" کە بریتیە لە دزینی ٤٠ چل پاوەندی ئیستەرلینی لە هەر هاو وڵاتیەک کە سەردانی ئەو شوێنە دەکات ئەمە بێجگە لە وەرگرتنی ٢٠ بیست پاوەند بۆ "تقدیم" پێدانی "هەر "معامەلة" یەک و پیشکەش کردنی داواکاریەکەیان ،، نازانم ئەمەیان یاساییە یان نا؟! بەڵام لێسەندنی ئەو ٤٠ چل پاوەندە یان رونتر بڵیم دزینی لە هاو وڵاتیان بەم شێوەیەیە..
سەرەتا کە دەچیتە نێو سەفارەت پێت دەڵێن ئایا فۆڕمت پڕ کردوەتەوە؟! فۆڕمی چی!؟؟ بێگومان نەخێر..!؟ دەڵێن کەواتە ئیشت بۆ ناکرێت..؟! ئەی چار چیە؟! ئایا فۆرمتان لەلایە پڕی بکەمەوە؟ دیسان بێگومان هەر نەخێر..!
بەڵکو وێنەی لینکێکت دەدەنێ و دەڵێن لەسەر خەت پڕی بکەرەوەو بچۆ لە بازاڕ کۆپی بکەو بۆمان بهێنە..؟! بەڵی بەسەر چاو تۆش بەتەلەفۆنەکەی دەستت هەوڵ دەدەیت لینکەکە بکەیتەوە تا فۆڕمەکە پڕ بکەیتەوە، بەڵام ئەو جەردە و ساختە چییانە بە شێوەیەک لینکەکەیان داناوە کە تەنیا بە کۆمپیوتەر دەکریتەوەو بە تەلە فۆن ناکرێت..؟!! پاشان پێیان دەڵێیت کە بە تەلەفۆن بۆم ناکرێتەوەو ماڵیشم چە ند کاژێرێک لێرەوە دوورەو بە و خێراییە دەستم بە کۆمپیوتەر راناگات و هاوکات کاتی دەوامی سەفارەتیش زۆر کەمی ماوەو خەڵکێکی زۆریشی لێیەو بە ئاسانی سەرەم بەر ناکەوێت..
ئەوجار ئەو دزو شەتانانە دەڵێن خەمت نەبێت ئاسانە..! چۆن؟
پێت دەڵێن تەلەفۆن بکە بۆ ئەم ژمارەیە ٤٠ چل پاوەند بدە و بۆت پڕ دەکاتەوەو بە ئیمەیل بۆت دەنێرێت وئێمەش ئیشەکەت بۆ دەکەین . ژمارەکەش هەر نەفەرێکە واتە هەر دزێکە لە خۆیان و لە ژوورەوە دانیشتوەو بەم شێوەیە و لە ماوەی تەنیا کاتژمێرێکدا دەیان ٤٠ چل پاوەندی لە خەڵکی دەدزن ، ئەمە لەکاتێکدا کە دەتوانن چەندێک لە و فۆڕمە کە تەنیا یەک لاپەرەیە کۆپی بکەن و لە پرسگە کەدا دایبنێن بۆ کار ئاسانی ئە هاو وڵاتیانە کە لە رێگەی دووری چەند کاتژمێرییەوە هاتوون و زۆربەیان خیزان و منداڵیان لە گەڵدایەوە چەندین گرفتی وەک هاتو چونی رێگەو دووری و ناشارەزایی و ..هتد بۆ دروست دەبێت، هاوکات دڵنیام کە سەرجەم ئەو جەردە بە ناو کارمەندانە موچەی تەواوو زۆر باشیان هەیەو بە پێوەری هیچ یاسا و یژدان و دینێک رەوا نیە کە ئاوا لە و هاو وڵاتیان بکەن ئاستەنگیان بۆ دروست بکەن بەڵکو بە پێچەوانەوە پێویستە تەواو کار ئاسانی بۆ سەرجەم هاو وڵاتیان بکە ن بە بێ جیاوازی چونکە ئەوان بۆ ئەوە کراون بە کار بەدەست لە و شوێنەدا و هەر هیچ نەبێت چاو لە کارمەندانی وڵاتی بەریتانیا بکەن کە چە ندە بە جوانی و بە بێ جیاوازی و بە بێ داواکردن و دزینی پارە لە هاو وڵاتیان و ئەمەندە بە شێوەیەکی مرۆڤانەو جوان وکارەکەت بۆ دەکەن و یارمەتیت دەدەن کە مرۆڤ تەریق دەبێتەوە چاودێر ٠٥/٠٥/٢٠٢١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە